یانەی بارسێلۆنا هەوڵەكانی چڕ كردوەتەوە بۆ ئەوەی هێڵی ناوەڕاستی یانەكە تۆكمە بكات و شوێنگرەوەیەكی لاو بۆ شوێنی سێرجیۆ بۆسكێتس بدۆزێتەوە، بەپێی تازەترین هەواڵیش بارسا زۆر نزیكە هەر ئەم زستانە گەوهەرێكی بەڕازیلی بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ جۆردی كرۆیف كە لەگەڵ ئالیمانی بەرپرسە لە گرێبەستەكانی بارسێلۆنا لەگەڵ یانەی فاسكۆ دی گامای بەڕازیلی لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی ئاندرێ سانتۆس ناوەڕاستكاری لاوی بەڕازیلی بۆ ڕیزەكانی بارسا بگوازێتەوە، بەگوێرەی هەواڵەكە بارسێلۆنا دەیەوێت هەر ئەو زستانە سانتۆسی تەمەن ١٨ سال بگوازێتەوە بۆ ئەوەی لە ئیرتیكاز لە شوێنی بۆسكێتس یاری بكات و شوێنەكەی پڕ بكاتەوە.
لەدرێژەی هەواڵەكە هاتوە كە یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزیش ڕكابەری بارسا دەكات و لەگەڵ ئەو یاریزانە لەسەر هێڵە كە نرخی شكاندنی گرێبەستەكەی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت، بۆیە بارسا دەیەوێت ڕیكەوتنەكەی لەگەڵ یانە بەڕازیلییەكە بەشێویەك بێت كە یاریزانەكە ئەم وەرزە بە خواستن هەر بەڕازیل تەواو بكات و بۆ هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە بارسێلۆنا بكات.
جێی ئاماژەیە، سانتۆس ئەم وەرزە ئاستی بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر بەرز بووتەوە بۆیە فاسكۆ دی گاما بە ئاسانی یان بەپارەیەكی كەم دەستبەرداری یاریزانەكەی نابێت.
وەڵامێک بنووسە