زیاتر لە ٣٤ ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەبارەی پارەی گەنمی جوتیاران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ٢٠٢٢/١٠/١٩ چەکی پارەی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٤ کە بریتیە لەبڕی ( ٣٤,٨٢٧,٠٨٢,٢٥٠ ) دینار گەیشتە هەرێمی کوردستان.
بەشێوەی لای خوارەوە:
سلێمانی : ١١,١٧٤,٥٢٨,٠٠٠
هەولێر: ١١,٤٦٦,٧٣١,٠٠٠
دهۆک:١٢,١٨٥,٨٢٣,٢٥٠
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ، سەبارەت بەساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ بەهەمان شێوە لەنزیکترین کاتدا چەکی شایستە دارییەکانیان دەگاتە دەستمان .
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕاشیگەیاندووە ، پاش وەرگرتنی ڕێکار کارگێڕی و مالییەکان لە ڕێگای سایلۆکانەوە چەکی پارەکە دابەش دەکرێت و جوتیارەکان دڵنیا دەکەینەوە کە سەرجەم شایستە داراییەکانی ئەو ساڵانەی ڕابردوو وەردەگرنەوە .