بارسێلۆنا بۆ شوێنگرتنەوەی بۆسكێتس بژاردن لە نێوان ٣ یاریزان دەكات

وا دیارە بەرپرسانی بارسێلۆنا زۆر بەجیدی بەوە سەرقاڵن شوێنگرەوەیەك بۆ سێرجیۆ بۆسكێتس بدۆزنەوە، دوای ئەوەی یاریزانەكە لە یارییەكانی ئەم دواییە دابەزینێكی بەرچاوی لە ئاستی بەدی كرا.

لەم بارەیەوە فیرناندۆ بۆلۆ ڕۆژنامەنووسی كەتەلۆنی ئاشكرای كردوە كە یانەی بارسێلۆنا سێ یاریزانی دیاری كردوە بۆ ئەوەی بەزووترین كات گرێبەست لەگەڵ یەكیان واژۆ بكات، بەگوێرەی قسەكانی بۆلۆ یاریزانەكان بریتین لە رۆبن نیڤیز، جۆرجینیۆ ، یۆری تیلیمانس پێشتر نگۆلۆ كانتی ئەستێرەی چێلسی لەنێو بژاردەكان دابوو بەڵام بەهۆی پێكانەكانی ئەم دواییە بارسێلۆنا بیرۆكەكەی بەكۆتا هێنا و بابەتەكەی فەرامۆش كرد.

بەپێی هەواڵەكەش یۆری تیلیمانس لە هەموو یاریزانان نزیكترە هۆكارەكەشی ئەوەیە یاریزانەكە بۆ هاوینی 2023 گرێبەستی كۆتایی پێ دێت، ئەوەش وانای ئەوەیە بارسا دەتوانێت ئەم زستانە بە پارەیەكی كەمتر لە بری بەخۆڕایی یاریزانەكە بگوازێتەوە

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *