بە گوژمەی زیاتر لە 4 ملیار دینار قۆناغی یەکەمی گۆڕینی بۆڕیی ئیفراز 3ـی هەولێر دەستیپێکرد

قۆناغی یەکەمی پرۆژەی گۆڕینی بۆڕیی ئیفراز سێی هەولێر کە ئاوی خواردنەوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کورستان ڕایگەیاند:
بۆریی ئاوی ئیفراز سێ، دەکەوێتە باکووری هەولێر و نزیکەی 40%ـی ئاوی شاری هەولێر دابین دەکات. لەماوەی رابردوودا بەهۆی کۆنییەوە چەند جارێک شکا و چاککرایەوە، بۆیە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بەمەبستی لەڕەگەوە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، ئەمساڵ بڕیاردرا بەتەواوی بگۆڕدرێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاندووە “ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی پرۆژەی گۆڕینی بۆڕی ئیفراز 3ـی هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. قۆناغی یەکەمی ئەو پرۆژەیە درێژییەکەی دوو هەزار و 750 مەترە و تێچووی گۆڕینی چوار ملیار و 650 ملیۆن دینارە”.

درێژیی بۆڕیی ئیفراز سێی هەولێر، 11 کیلۆمەترە. بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ هەروەها رایگەیاند “کۆی تێچووی گۆڕینی تەواوی ئەو بۆڕییە 21 ملیار دینارە. ماوەی دیاریکراو بۆ تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەش وەک کۆمپانیای جێبەجێکار پێی راسپێردراوە، 110 بۆ 120 رۆژە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button