نامەی برای هاوکار جاف بۆ مەسرور بارزانی

برای شەهید هاوکار جاف نامەیەک بۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنێرێت ، تێدا دەست خۆشی و سوپاسی خانەوادەکەی پێ ڕاگەیاندووە

دەقی نامەکەی برای هاوکار جاف :

برای بەڕێزم کاک مەسرور بارانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، پشتیوانی گەلی کورد ، من برای شەهید هاوکار جاف ، باوکی شەهید هاوژین سیامەند عەبدوڵڵا .

لە ساڵی ١٩٩١/٣/٣١ لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستان خێزانم و کچێکم و خوشکم شەهیدبوون.

دەست خۆشی و زۆر سوپاسی خانەوادەکەمان ئاڕاستەی بەڕێزت دەکەم بە کەمترین کات ڕووبەڕووی ڕاستییەکانت کردینەوە و دووژمنانت بۆ دەرخستنین پشت و پەنامان بووی بەبێ ئەوەی ئێمە ئاگاداربین ، کارێکی شەڕەفمەندانەی خانەوادە بەڕێزەکەتانە.

برای ئازیز تکات لێ دەکەین پشتیوانی خانەوادەکەمان بە خوێنی شەهید هاوکار جاف بەفیڕۆ نەچێت کە شەهید بوو بە دەستی تیرۆریستە نامەردەکانی یەکێتی قەناعەتت هەبێ زۆر بێ ویژدانن مەترسینە لەسەر هەموو کورد.

دووبارە ڕێز و سوپاس بۆ خانەوادە بەڕێزەکەتان

برای شەهید هاوکار جاف سیامەند عەبدوڵڵا ڕەسوڵ جاف