ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2022ی گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر، کە تێیدا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەناوی عەقید هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ شەهید بوو و، چوار سەرنشینی دیکەش کە پێکهاتبوون لە هاوسەری و دوو منداڵەکەی و خوشکێکی بریندار بوون. دژەتیرۆری سلێمانی وەڵامێکی زور شڵەژاوانە و بێسەروبەریان بڵاو کردەوە کە ئاماژەیەکی ڕوون و ئاشکرایە لە لاوازییان لە بەرگریکردن لەو تاوانبارانەی کە بە بەڵگەوە تێوەگلاون لەو کردەوە تیرۆریستییەی کە خرایە ڕوو. بەڵام لە میانی ئەو وەڵامە لەرزۆکەدا داوای لێکوڵینەوەیەکی نێودەڵەتی دەکەن بو ئاشکراکردنی ڕاستییەکان.
هەرچەندە بەڵگە و دانپێدانانی تاوانباران هیچ گومانێکی بۆ کەس نەهێشتووەتەوە کە ئەم هێرشە ترسنۆکە تیرۆریستییە بە چ شێوەیەک ئەنجام دراوە، بەڵام وەک ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لاریمان نییە لە بەشداریی هەر لایەنێکی نێودەوڵەتی لەپێناو دڵنیابوونی هەموو لایەک لە ئەنجامەکان و ئاشکرابوونی ئەو دەستانەی لەپشت ئەو کردەوە تیرۆریستییەوەن. لە هەمان کاتیشدا دووبارە داوا دەکەین کە هەموو ئەو تاوانبارانەی لەو کردەوە تیرۆریستییەدا بەشداربوون ڕادەستی دادگا بکرێن.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
13/10/2022