داواکراوە فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی
ئەمڕۆ یەكشەم ٩ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٢، ئەرشد حوسێن ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند : ڕاپۆرتێكمان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی ئەو فەرمانبەرانەی چەندین ساڵە بەشێوەی گرێبەست كار دەكەن بكرێنە هەمیشەیی.
ئەو ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە:
لە لیژنەكەمانەوە ڕاپۆرتێكمان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی ئەو فەرمانبەرانەی چەندین ساڵە بەشێوەی گرێبەست كار دەكەن بكرێنە هەمیشەیی، چونكە ئەوانیش مافی خۆیانە ببنە هەمیشەیی و مافیان پارێزراو بێت.
ئەرشەد حوسێن ئەوەیشی گوتووە كە ئێمە وەك پەرلەمان ڕاپۆرتی خۆمان دەخەینە بەردەم سەرۆكایەتی حكومەت و ئەوەی لە توانای حكومەتدا بێت بڕیاری هەمیشەیی كردنیان دەدرێت.
وەڵامێک بنووسە