پوختەیەک لە گوتەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئهمڕۆ شهممه 8ی تشرینی یەکەمی 2022، له شاری ههولێر به ئامادهبوونی مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان كۆنفرانسی پرسی كورد له ڕۆژههڵاتی ناوەڕاست دهستی بە کارەکانی کورد و تێیدا سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان گوتارێكی پێشكهش كرد و وەڵامی چەند پرسیارێکیشی دایەوە.
پوختەیەک لە وەڵام و گوتەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
• پرسی کورد پرسێكی زۆر زۆر گرنگە نەك تەنها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵكوو لە هەموو جیهاندا.
• بە درێژایی مێژوو غەدرێكی زۆر لە كورد وەكوو نەتەوە، لە نەتەوە و ئایینە جیاوازەكان وەكوو پێكهاتەی ڕەسەنی ئەم ناوچەیە و لە خاكی كوردستان وەكوو نیشتمان كراوە.
• کورد هەر جۆرە پێشنیارێكیشی بۆ چارەسەری خستبێتە ڕوو، تاوانبار كراوە بەوەی یان جوداخوازە یانیش دەیەوێ كێشە و ئاژاوە بنێتەوە.
• جیهان شاهیدی ئەوەیە كە ئێمە دەتوانین فاكتەرێكی بنیادنەر بین.
• لە زەمانی جەنابی بارزانیی نەمرەوە تاكوو زەمانی سەرۆك بارزانی، هەمیشە داكۆكییان لەوە كردووەتەوە نابێت كێشەی كورد لەگەڵ حكومەتەكان وا تەفسیر بكرێت یان ببێتە كێشەی نەتەوەكان.
• كێشەی ئێمە لەگەڵ نەتەوەكانی تر نییە كە لەگەڵ یەکتردا دەژیین، بەڵكوو كێشە لەگەڵ هەندێك دەسەڵاتدار بووە، هەندێك حكومەت بووە.
• ئەو پرەنسیپانەی كە لە كوردستاندا دەبینین، ڕێز لە مافی مرۆڤ دەگیرێت، ڕێز لە مافی چین و توێژەكان دەگیرێت، ڕێز لە ئایینە جیاوازەكان دەگیرێت، پێكەوەژیان بووەتە پێناسەیەكی دیاری هەرێمی كوردستان، ئەمانە هەڵقووڵاوی كەلتوور و بیروباوەڕی خەڵكی ئەم ناوچەیەن.
• لە ساڵانی ڕابردوو هەموومان بینیمان كە كورد توانای شەڕكردنی زۆرە و كوردیش بوو توانیی بە خوێنی خۆی ڕێگە لە فراوانكردنی شوێنی خەلافەتی داعش بگرێت و هێرشی داعش بشكێنێت.
• كورد تەنها لە شەڕكردن ئازا نییە، كوردستان توانیویەتی لە ڕووی ئیدارەدانیش خۆی وێنا بكات و نموونەیەكی جیاوازتر پیشانی دونیا بدات.
• ئیدارەیەكی باش لە عێراقدا نەبووە و پێشێلی مافەكان كراوە و ڕێز لە دەستوور نەگیراوە.
• بە سەدان ملیار دۆلار داهاتی عێراقە، كوردستان بە تەنیا 5%ی ئەم داهاتەی بەردەكەوێت، 95%ی ئەم داهاتە لە شوێنەكانی دیكەی عێراق پێویستە سەرف بكرێت.
• سیستەمە تیرۆریستییەكانیش هەر كاتێك كە دەبینین لە شوێنێك ناسەقامگیریی سیاسی و تێكچوونی باری ئابووری هەیە، دێن ئیستغلالی ئەو زرووفە دەكەن و دێنە لای ئەو خەڵكە و داوای هاوكارییان لێ دەكەن.
• كێشەیەكی سەرەكیی ئەم وڵاتە ئەوەیە كە متمانە زۆر كەم بووەتەوە یان ترس زاڵ بووە، هەر كارێك دەكرێت لە لایەن پێكهاتەیەك، پێكهاتەكەی دیكە بە چاوی گومانەوە سەیر دەكات، چونكە ئەو متمانەی نییە.
• ئێمە حكومەت و سیستەمی جیاوازمان لە عێراق تاقی كردووەتەوە، تا ئێستا بۆ هیچ یەكێك لەمانە وەڵامدەرەوەی خواست و ویستی خەڵكەكە نەبووە، چونكە نەیانتوانیوە ئەم متمانەیە دروست بكەن یان ئەو ترسە بڕەوێنێتەوە.
• ئەگەر كوردستان پێش بكەوێت، كوردستان لەسەر حیسابی هیچ شوێنێكی تری عێراق پێش نەكەوتووە، بە عەكسەوە غەدریشی لێ كراوە، بە عەكسەوە مافەكەشی پێ نەدراوە، بە پێچەوانەوە ئەو بودجەیەی كە بۆشی تەرخان كراوە، لێی بڕاوە.
• ئێمە داوا دەكەین هەموومان پێكەوە بیر لەوە بكەینەوە سیستەمێك لە عێراقدا جێگیر بكەین كە نە كورد، نە سووننە و نە شیعە، نە هیچ پێكهاتەیەكی تر ترسیان لە یەكتر نەمێنێت.
• چارەسەركردنی كێشەی هەرێمی كوردستان لە عێراق، دەبێتە نموونەیەكی باش بۆ چارەسەركردنی کێشە و پرسی كورد لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
• ئێمە داوامان کردووە زۆرینەی خەڵکی کوردستان با کاندیدی سەرۆککۆمار دەستنیشان بکەن و ئەم کاندیدە ببێتە کاندیدی هەموو خەڵکی کوردستان و لە پەرلەمانی عێراق دەنگی پێ بدرێت، ئەو شوێنەش پەرلەمانە کە نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی کوردستان دەکات، لە پەرلەمانی کوردستان با کاندیدەکان لەوێ پێشنیار بکرێت، کێ زۆرینەی پشتیوانیی خەڵکی کوردستانی بەدەست هێنا، ببێتە کاندیدی یەکگرتووی خەڵکی کوردستان.