ئەم 4 بەرهەمە بەکارمەهێنن

ئەم 4 بەرهەمە بەکارمەهێنن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنتڕۆڵی دەرمانی هەرێمی كوردستان هاوڵاتیان لە چوار جۆری دەرمان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت بەکاریان مەهێنن و ڕایگەیاندووە :

رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO ئاگادری یەكی بڵاوكردەوە سەبارەت بە چوار ماددەی كومپانیای بەرهەم هێنەری هیندی مەیدن فارماسیوتیكالس
( Maiden Pharmaceuticals Limited
(Haryana, India)

بەرهەمەكان بریتین لەو چوار ماددەی خوارەوە:

1-Promethazine Oral Solution.
2-Kofexmalin Baby Cough Syrup.
3- Makoff Baby Cough Syrup.
4-Magrip N Cold Syrup.

شیكاری تاقیگەیی بۆ نموونەی هەریەك لە چوار بەرهەمەكە پشتڕاستكراوەتەوە كە بڕێكی قبوڵنەكراو (ژێر ستاندەرد) لە ماددەكانی
( diethylene glycol and ethylene glycol) وەك (contaminants) پیسكەریان تێدایە كە ماددەی ژەهراوین بۆ مرۆڤ كاتێك دەخورێن و دەتوانن ببنە هۆی مردن.

باس لەوەش كراوە، كاریگەرییە ژەهراوییەكان دەتوانن بریتی بن لە ئازاری سك، ڕشانەوە، سكچوون، نەتوانینی میزكردن، سەرئێشە، گۆڕانی باری دەروونی، و برینداربوونی توندی گورچیلە كە لەوانەیە ببێتە هۆی مردن.

لە ڕاگەیەێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە : تا ئێستا ئەم چوار ماددەیە لە وڵاتی گامبیا دەستنیشان كراون، بەڵام لەوانەیە لە ڕێی بازاڕە نافەرمییەكانەوە بەسەر وڵاتان دابەشكرابن.

(لە ئەگەری بە قاچاخ هاتنی بۆ ناو بازارەكانی هەرێمی كوردستان خۆیان بە دووربگرن لە بەكارهێنانی ئەم بەرهەمانە)

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنتڕۆڵی دەرمانی هەرێم لەبارەی بوونی ئەو بەرهەمە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەو چوار بەرهەمە لە هەرێمی كوردستان قەدەغەیە و هاوردەی هەرێمی كوردستان نەكراون وە مۆلەتی بەكارهێنانیان نییە، بۆیە هاووڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە كە لە ئەگەری بە قاچاخ هاتنی بۆ ناو بازارەكانی هەرێمی كوردستان خۆیان بە دووربگرن لە بەكارهێنانی ئەم بەرهەمانە.