هیندستان بەهۆی کلتوورەوە وشەی “hello” قەدەغە دەکات
بازمیدیا زانیوویەتی ، بەرپرسانی ویلایەتی مەھاراشترا لە ڕۆژئاوای هیندستان، بە بڕیارێک وشەی “hello”لە کاتی سڵاوکردن قەدەغە دەکەن.
بازمیدیا لە “ماڵپەڕی مەشاهدای” بینیووە کە هۆکاری ئەم بڕیارە ئاشکرا دەکات و دەڵێت : هۆکاری قەدەغەکردنی وشەی “hello” بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەرپرسانی ناوچەکە پێیان وایە ئەم وشەیە هەڵگری کلتوری ڕۆژئاواییەکانە و هیچ مانایەکی بەهێز و دیاریکراوی نییە.
بەرپرسانی ویلایەتەکە ڕایانگەیاندووە لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت لە کاتی سڵاوکردندا (فاندی ماتارام) بەکاربهێندرێت کە بەواتای (کڕنۆش بۆ تۆ دەبەم) ” نیشتمان” دێت.
وەڵامێک بنووسە