هاوپۆل: وتار

  • سەرۆکی حکومەت لە کۆڕبەندی MEPS : پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراق مایەی نیگەرانین

    سەرۆکی حکومەت لە کۆڕبەندی MEPS : پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراق مایەی نیگەرانین

    سەرۆکی حکومەت لە کۆڕبەندی MEPS : پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراق مایەی نیگەرانین

    * پێویستە ئێمە نەک تەنیا سەرکۆنەی شەڕ و توندوتیژییەکان بکەین، بەڵکو چارەسەریش بۆ کێشە هەڵواسراوەکان و ناکۆکییەکان بدۆزینەوە.

    * ئەگەر بڕیارە تاکلایەنەکان بەردەوامبن و دامەزراوەکانی حکومەت لەلایەن یەک گرووپەوە کۆنترۆڵ بکرێن، هەستی نادادپەروەری قووڵتر دەبێتەوە.

    ئەمرۆ دووشەممە 11/20، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیی سیاسی و لێکۆڵەر و توێژەر و ئەکادیمیی ناسراوی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و باکووری ئەمەریکا، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە MEPS سەر بە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک دەستی بەکارەکانی کرد.
    لە دەستپێکی کۆڕبەندەکەدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتارێکی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە گرنگی ئەنجامدانی ئەم کۆنفرانسە لەم ساتەوەختە دا و گوتی ئەو ئەجێندایەی لەلایەن ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە دانراوە، بریتین لەو کێشانەی ڕۆژانە ڕووبەرووی هەموومان دەبنەوە. بابەتەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا، کۆچی بەکۆمەڵ، توندڕەویی و پاڵنەرەکانی و درێژە پێدان وبەردەوامیی سەرچاوە سرووشتییەکان و سیستمەکانی بەرێوەبردن، هەموو ئەمانە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. پێشبینی ئەوەش دەکەم هەندێک لەو گفتوگۆیانەی دەکرێن زانیاری و بەرچاوڕوونیيان تێدا بێت لەبارەی بڕیاردان و بژاردە سیاسیيەکان.

    ئەمەش دەقی وەرگێڕدراوی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:

    بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی

    سەرکردە بەرێزەکان، شارەزایان، میوانانی هێژا
    ئامادەبووانی خۆشەویست
    بەیانیتان باش

    بەخێرهاتنێکی گەرمتان دەکەم بۆ چوارەمین کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتیي ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی لە کوردستان ڕێکخراوە.

    جارێکی دیکە، لەگەڵ کۆمەڵێک شارەزای ناوازە، بازرگان و بڕیاربەدەست کۆبووینەتەوە، کە هەموویان شارەزایی و تێگەیشتنێکی قووڵیان بۆ ناوچەکەمان و پابەندییە هاوبەشەکانمان و ئەو کێشانەی هەن، هەیە. ئەو تاقیکردنەوانەی ڕووبەروویان دەبینەوە وەک خەڵک و نەتەوە، تاقیکردنەوەی گەورەن. هەریەک لە ئێوە کە ئەمرۆ لێرەن، ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەک لە شێوەکان ڕووبەرووی ئەو کێشانە بوونەتەوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوو باسیان لێوەدەکەین. من دڵنیام، بە هەمان شێوەی من، ئێوەش لەوکاتانەدا خۆزگەتان خواستووە، وەڵامەکان ئاسانتر بوونایە لەوەی کە هەن.

    ئەو ئەجێندایەی لەلایەن ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە دانراوە، بریتین لەو کێشانەی ڕۆژانە ڕووبەرووی هەموومان دەبنەوە. بابەتەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا، کۆچی بەکۆمەڵ، توندڕەویی و پاڵنەرەکانی و درێژە پێدان وبەردەوامیی سەرچاوە سرووشتییەکان و سیستمەکانی بەرێوەبردن، هەموو ئەمانە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. پێشبینی ئەوەش دەکەم هەندێک لەو گفتوگۆیانەی دەکرێن زانیاری و بەرچاوڕوونیان تێدا بێت لەبارەی بڕیاردان و بژاردە سیاسیيەکان. لەبەرئەو هۆکارانە، کۆبوونەوەیەکی لەم جۆرە و ئەو گفتوگۆیانەشی تێدا دەکرێن لەلایەن ڕۆشنبیر و شارەزایان، دەتوانن هاوکاربن بۆئەوەی ئەنجامێکی باشیان هەبێت.

    خۆشحاڵم کە بەشداران لە چەند وڵاتێکی جیاوازەوە هاتوون. ئەو هاوڕێیانەی لە وڵاتانی دراوسێ و دوورەوە هاتوون، بەخێرهاتنتان دەکەم و پەرۆشم بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانمان. بەشداریتان پابەندبووتان دەسەلمێنێت بە دیالۆگ، وەک پاڵنەرێک بۆ تێگەیشتن. جا لەسەر ئاستی ناوخۆیی، یان جیهانی بێت، هیچ جێگرەوەیەک بۆ گفتوگۆ و دانیشتن لەسەر مێز نیە، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاڵنگارییەکان. پێویستە لە کۆبوونەوە و گفتوگۆکانمان بەردەوام بین.

    هاوڕێیان:
    دەبێ ئامادەبین بۆ تێگەیشتن و داننان بەوەی، هەندێک لەو کێشانەی لێرە گفتۆگۆیان لەبارەوە دەکرێت مەترسین بۆسەر هەموومان. بەرزبوونەوەی خێرای پلەی گەرمای هەسارەی زەوی، لێکەوتەی زۆر مەترسیداری دەبێت لەسەر ناوچەکەمان و جیهانیش، نەبوونی ئاسایشی خۆراک و کەمئاوی و کۆچی بەکۆمەڵ خێراتر دەکات. ئەمەش کێشەیەک نیە دوای بخەین. چونکە ئێستا وا ڕوودەدات. شەپۆلەکانی گەرما و لافاوەکان زیاتر بوون، ئێستا ناچاربووین بیری قووڵتر لێ بدەین بۆئەوەی بگەینە ئاو. بەگوێرەی تازەترین ئاماژەکان، پێشبینیەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست زۆر نزیکن لەوەی بەڕاستی ڕووبدەن. پێویستە کاری باشتر بکەین بۆ ڕێگریکردن لە دەردانی کاربۆن. هەموو هۆکارێکیشمان هەیە بۆئەوەی ئەو کارە بکەین و هیچ هۆکارێک نیە بۆئەوەی نەیکەین.

    ئێستا کاتی ئەوە نیە خۆمان لە بەرپرسیارێتی بدزینەوە یان دەستەوەستان بین و خۆمان لە کێشەکان بەدوور بگرین. پێویستە لەپێناو بەرژەوەندیى گشتی کار بکەین، پێش هەموو شتێک وەک هاووڵاتی، بەڵام بە ڕەهەندێکی جیهانی. لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەرووی هەموومان دەبنەوە، خۆبەستنەوە بەو هەستەی، لەکوێ دەژین، لێكه‌وته‌ى خراپی دەبێت لەسەرمان. کوردستان ناتوانێت بۆ نموونە لە دەرئەنجامەکانی گەرمبوونی کوەیت هەڵبێت. بەحرەین و بەسڕە، نەک تەنیا لەڕێگەی دەریاوە بەڵکوو، بە چارەنووسێکی هاوبەشی کەشوهەواشەوە پێکەوە بەستراونەتەوە.

    بەهای هاوبەشی مرۆییمان داوامان لێدەکات، ڕووبەرووی گەرمبوونی هەسارەی زەوی ببینەوە، بەهەمان شێوەی دیمەنەکانی شەڕ و بێکاری دەیان ساڵی رابردوو، ئێستاش بەردەوام دەیانبینین. بۆیە ناکرێت ڕێگە بدەین دیمەنێکی لەوشێوەیە ببێتە شتێکی ئاسایی.

    هەموومان دیمەنی دڵتەزێنی خەڵکی سیڤل و بێتاوانمان بینیوە، منداڵ و بە تەمەن بوونەتە قوربانیى شەڕێکی دیکەی وێرانکەر. پێویستە ئەم دیمەنانە بەئاگامان بێننه‌وه‌. ئەو توندوتیژییانەی ئێمە دەیانبینین، هیچکات چارەسەر نین و ئاشتی بەدیناهێنن، بەڵکو دەبنە هۆی بەردەوامیى وێرانکاری و کارەساتەکان.
    پێویستە ئێمە نەک تەنیا سەرکۆنەی شەڕ و توندوتیژییەکان بکەین، بەڵکو دەبێ چارەسەر بۆ کێشە هەڵواسراوەکان و ناکۆکییەکانیش، پێش ئەوەی بگاتە ڕووبەرووبوونەوەی سەربازی، بدۆزینەوە. نابێت بۆ چارەسەری کێشەکان چاوەڕێ بکەین، لەکاتێکدا دەتوانین پێش ئەوەی لە کۆنترۆڵ دەربچن چارەسەریان بکەین. پێویستە جیاوازییەکانی یەکتر قبوڵ بکەین و فێربین بەرێزەوە لەگەڵ یەکتر بژین، نەوەکو بەدوای پاساودا بگەڕێین بۆ ڕەتکردنەوەی بەرانبەر.

    هەموومان لە دەستپێکردنەوەی توندوتیژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست شۆک بووین. چارەسەرنەکردنی ناکۆکییەکی دەیان ساڵە و لە قاڵبدانیشی بەهەمان شێوە کێشەیە. بۆ نموونە 30 ساڵە چارەسەریی دوو دەوڵەت بۆ فەلەستین و ئیسرائیلیيەکان وەک پێویستی و مۆدێلێک دەبینرێت. کوردیش بەهەمان شێوە داوای هەمان ماف و شکۆمەندییان کرد، بەڵام هێشتا دۆزی ئێمە پشتگوێ خراوە. چۆن پشتگیرییەکی زۆر لە دۆزی کەسێک دەکەیت و لەبەرانبەر دۆزی ئەوانی دیکەدا، خۆت بێدەنگ دەکەیت؟ ئێستا کاتی ئەوەیە کاری باشتر بکەین. کێشە چارەسەرنەکراوەکان پێویستیيان بە وەڵامی بوێرانەیە. ئێستا کە جیهان بەدوای چارەسەرێکی هەمیشەییدا دەگەڕێت بۆ دۆزی فەلەستین، منیش داوای ڕێگەیەکی نوێ دەکەم، بۆئەوەی بزانین ئێمەی کوردستانی، چۆن بتوانین لەگەڵ دراوسێکانمان بەیەکەوە بژین.

    پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراقیش جێگەی نیگەرانین. بەردەوامی پێشێلکردنی دەستووری عێراق، و پابەندنەبوون بەو ڕێککەوتنەی پێکهێنانی ئەم حکومەتەی ئێستای لێکەوتەوە، مەترسی ناسەقامگیری و دووبارە سەرهەڵدانەوەی تایفەگەری و دابەشبوون لەنێوان پێکهاتە سەرەکییەکان لێ دەکەوێتەوە.
    ئەگەر بڕیارە تاکلایەنەکان بەردەوامبن و دامەزراوەکانی حکومەت لەلایەن یەک گرووپەوە کۆنترۆڵ بکرێن، هەستی نادادپەروەری قووڵتر دەبێتەوە. بەرهەمی ئەم فاکتەرانەش: گەندەڵی و نادادپەروەری و هەژارییە و ئەمانەش هۆکارن بۆ ئەوەی ناسەقامگیری دروست ببێت و توندڕەویش لەم هەلومەرجانەدا سەرهەڵدەداتەوە.
    شێوازێکی گشتگیر و هەمەلایەنە بۆ بەرێوەبردنی عێراق و جێبەجێکردنی کارە تەواونەکراوەکانی ناوچەکە، پێوێستیيەکی بەپەلەیە.

    هاوڕێیان
    ئێستا کە ئێوە لێرەن، داواتان لێدەکەم، پێشوازی لەو شتانە بکەن کە ئێمە وەک کوردستانی پێشکەشی دەکەین. لە ڕێگەی ئێوەشەوە، داوا لە هەموو جیهان دەکەم ئەو هەنگاوانە ببینن کە ئێمە لە ڕووی ئابووری و پێکەوەژیانی ئاشتیيانەی پێکهاتەکانەوە ناومانن. زۆر زیاترمان هەیە بۆئەوەی بە جیهانی نیشان بدەین، بانگهێشتان دەکەم بۆ ئەوەی لەم هەنگاوانەدا لەگەڵمان بەشدار بن.

    لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم کۆڕبەندە، داواتان لێدەکەم لەم هۆڵەدا پێکەوە گفتوگۆیەکی ژیرانە بکەن. بەو هیوایەی گفتوگۆکانمان ببنە هاندەر بۆ بیرۆکەی نوێ و چارەسەری کرداری.
    جارێکی دیکە، لەدڵەوە بەخێرهاتنێکی گەرمی یەک بە یەکتان دەکەم بۆ کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست.
    سوپاستان دەکەم

  • سەرۆکی حکومەت: جووتیارانی كوردستان دڵنیا دەکەمەوە کە حکومەت بە هەموو شێوەیەک پشتیوانيیان دەکات

    سەرۆکی حکومەت: جووتیارانی كوردستان دڵنیا دەکەمەوە کە حکومەت بە هەموو شێوەیەک پشتیوانيیان دەکات

    ئەمڕۆ یەکشەممە 11/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، کارگەی (ئاردی دستار)ـــى لە کۆمەڵگەی دۆمیزی سەر بە پارێزگای دهۆک کردەوە.
    سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و کارکردن بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک، یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بۆ ئەم مەبەستە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەهەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت کارمان کردووە بۆ جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی گرنگ لە هەرێمی کوردستان لە بواری بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران و کڕینەوەی گەنم و دانەوێڵەیان.

    ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:

    بناڤێ خودێ مەزن و دلۆڤان

    جهێ خۆشحالیێ یە ئەڤرۆ لێرە ل کۆمەڵگەیا دومیز، ئەڤێ کارگەیا گرنگ ڤەدکەین. دەستخۆشیێ ل کومپانیا یا جی ب جیکار ) کاڤین گرووپ) دکەم کو ئەڤ کارێ پێشکەفتی لێرە دروستکریە و دەرفەتێت کاری بۆ سەدان کەسان رەخساندی.

    گرینگیدان ب کەرتێ چاندنێ و کارکرن بۆ دابینکرنا ئاسایشا خوارنێ، ئێک ژ ئارمانجێن سەرەکی یێت حکومەتێ بوویە. بۆ ڤێ مەرەمێش ل ساڵێت رابری، ب هەڤکاری ل گەل کەرتێ تایبەت، مە کار بۆ ئەنجامدانا چەندین پرۆژەیان ل باژێڕێت کوردستانێ کریە ل بیاڤێ ب بازاڕکرنا گەنمێ جوتیاران و کڕینەڤا دەخل و دانی ل جوتیارێت ناڤخۆ یێت کوردستانێ.

    ئەم دێ هەمی بزاڤ و شیانێت خۆ دەینەکار ل پێناڤ دابینکرنا ئاسایشا ئاڤێ و خوارنێ و پشتیڤانیکرنا بەرووبوومێ ناڤخۆیی و بەرهەمێ جوتیارێت کوردستانێ. دڤێت جوتیارێت کوردستانێ د پشتراست بن کو حکومەت دێ هەمی پشتیڤانییەکێ بۆ کەت و کار دکەت داکو بازاڕێ ناڤخۆ و دەرڤە بۆ بەرهەمێت وان پەیدا بکەت.
    دروستکرنا ڤان جۆره کارگەیاش، دێ هاروکاریەکا زۆرا جوتیارێت مە کەت داکو بەرهەمێت وان بێنە فرۆتن و هاندانەکە بۆ هندێ داکو د بەردەوام بن ل سەر کارێ چاندن و بەرهەمئینانێ. د دەمێ چەندین ساڵان دا، جوتیارێت مە د رەوشەکا بێ ئۆمێد دابوون کو وەکی پێویست پشتیڤانیا وان نەدهاتە کرن، بەلی وان دلنیا و پشتراست دکەم کو ئەز ب خۆ ب شەخسی گەلەک د خەما پێشڤەبرنا کەرتێ چاندنێ و هاروکاریکرنا جوتیارێت مە دا مە و هەر چیێ د شیانێت مە دا بیت ل هاروکاریکرنا وان تەخسیریێ ناکەین و هنگیش د ئاگادارن کو ل ساڵیت رابری، پرۆسەیا هنارتنا بەرووبوومێ جوتیارێت کوردستانێ بۆ بازاڕێت دەرڤە یێ دەست پێکری و دێ بەردەوامیش بیت.

    کوردستان هەر ل سەردەمێ دێرین دا، دەڤەرەکا چاندنێ یا بناڤوبانگ بوویە و خودان ئەرد و زەڤیێت بەرفرەهـ و دەوڵەمەندە کو ئەگەر وەکو پێدڤی مفا لێ بێتە وەرگرتن، چێدبیت ئەم هەتا ئاستەکێ باش، ئاسایشا خوارنا خۆ دابین بکەین و ببینە سەبەتەیا خوارنێ بۆ عیراقێ و دەڤەرێش.
    سوپاسیا کومپانیا جی ب جیکارا ڤی پرۆژەی دکەم . کەرتێ تایبەت دێ شێت رۆلەکێ گرنگ د پێشئێخستن و پێشڤەبرنا ئابووریا هەرێما کوردستانێ دا بگێڕیت و حکومەتا هەریمێش، یا ئامادەیە هەمی ئاسانکاریەکا پێدڤی پێشکەشی کەرتێ تایبەت بکەت بۆ هندێ مل ب ملێ کەرتێ گشتی، پێکڤە هەرێما کوردستانێ بەر ب قۆناغەکا پێشکەفتیتر ببەن.
    لەوا ئەز داخازێ ل وەبەرهێنەرێت کوردستانێ دکەم کو وەبەرهێنانێ د کەرتێ چاندنێ و پێشەسازیێ دا بکەن داکو ئابووریا کوردستانێ پتر گەشە بکەت و مە کێمتر چاڤ ل دەرڤە بیت بۆ دابینکرنا پێداویستیێت خۆ.
    د دەمێ ساڵێت رابریدا، کێمترین وەبەرهێنان د چاندنێ و پێشەسازیێ دا هاتیە کرن، لەوا بۆ پتر پێشڤەبرنا ئابووریا هەرێما کوردستانێ، پێدڤی یە گرنگیەکا پتر ب گەشەدان و پێشئێخستنا کەرتێ چاندنێ و پێشەسازیێ بدەین.
    بەری چەندەکێ ئەز ل گەل وەبەرهێنەرێت کوردستانێ ل هەموو پارێزگەها رونشتم ل هەڤلێرێ و مە بەحسێ نێرینا حکومەتا هەرێمێ و داهاتیا ئابووریا کوردستانێ کر و مە ل نێزیکڤە گوهداریا تێبینیێت وا گلە وگازنده و داخازێت وا کرن دا بزانین چەوا حکومەت و کەرتێ تایبەت پێ چێت بن هاروکاریا ئێک بکەن داکو وەبەرهێنانێ ل ئاستێ هەرێما کوردستانێ زێدە بکەین و کەرتێت کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزارێ ل کوردستانێ بەرەڤ پێشڤە ببەین.
    تێبینیێت وا مە هەموو ب هەند وەرگرتن کو جهێ بایەخێ بوون ومە ئێخستە بەرنامێ کارێ خۆ دا بۆ هندێ کو کێمو کورتیێت هەی بێنە چارەسەر کردن.
    بەس مەژ داخازەکا ژ وەبەرهێنەرێت کوردستانێ هەیە .ئەز جارەکا دی داخازێ ل سەرمایەدار و وەبەرهێنەرێت کوردستانێ دکەم، سەرمایێ خو ل کوردستانێ ب کاربینن . ئەو کەسێ کو لڤێرێ ل کوردستانێ زێدەتر وەبەرهێنانێ بکەت ، دلنيابن حكومەتیش دێ زێدەتر پشتیڤانیا وان کەت. پێکڤە ئەم هەموو دێ پێ چێت بین بەرەڤ ئاستەکێ باشتر ببەین وئابووریا کوردستانێ باشتر بکەین ودەرفەتێت کار بۆ خەڵکێ خۆ زێدەتر بکەین ، کو بێگومان ئەڤە دێ بیتە رێکەک بۆ هندێ رەوشا کوردستانێ وژیانا خەلکێ باشتر ببیت. هیڤیدارم ل جهات دیش ئەو بەرنامە و پرۆژێت حکومەتێ رەزامەندی ل سەر دای جی ب جی ببن .
    ئەز سوپاسیا ئیدارا پارێزگەها دهۆکێ دکەم بۆ پشتیڤانیا وان وهاروکاری و هەماهەنگیا وان ل گەل کەرتێ تایبەت بۆ ئەو پرۆژێت حکومەتێ بۆ وان دەستنیشان کری و وان لڤێرێ جی ب جی کری .هیڤیدارم ل هەموو ئیدارە و پارێزگەهێت کوردستانێ ، داهاتێت پارێزگەها دیسا بۆ خزمەتا خەلکێ پارێزگەهێ و کوردستانێ بهێتە ب کار ئینان .
    جارەکا دی دەستخوەشیێت ل هنگۆ دکەم و هیڤیدارم هەموو گاڤێ سەرکەفتی بن و کوردستانا مەش ڕۆژ ب ڕۆژ ئاڤەدانتر ببیت.

  • سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی ناوچەی پیشەسازی و کارگەی ڕیسایکلینی لە زاخۆ دانا

    سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی ناوچەی پیشەسازی و کارگەی ڕیسایکلینی لە زاخۆ دانا

    سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی ناوچەی پیشەسازی و کارگەی ڕیسایکلینی لە زاخۆ دانا

    سەرۆکی حکومەت:
    هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی دەوڵەمەندە لە بواری کەرەستەی خاو و سامانی سروشتی کە بنەمایەکی سەرەکی گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازییە
    ئەمڕۆ یەکشەممە  11/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازی و کارگەی ڕیسایکلینی زبڵ و خاشاکی لە  ناحیەی ڕزگاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دانا.
    لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا کە ئەم پڕۆژانە هەلی کار بۆ هەزاران کەس دەرەخسێنن و کاریگەریيان لەسەر گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەبێت.
    ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:
    بناڤێ خودێ مەزن و دلۆڤان
    خۆشحالم، کو جارەکا دیش هاتینەڤە باژێڕێ زاخۆکا دەلال و لگەڵ هنگۆ یێت خۆشتەڤی یێ پشکدارم ل دانانا بەرێ بنیاتی بۆ دو پڕۆژێت گرنگ، کو پێک دهێن ل ناڤچەیا پێشەسازی ل زاخۆ و کارگەیا لێکجوداکرنا گلێشی ( Recycling)، کو هەردو پڕۆژە گەلەک دگرنگ و ستراتیجینە و دێ مفایەکێ زۆر گەهیننە ئەڤێ دەڤەرێ. دەستخۆشیێ ل کۆمپانیایێن یا جی ب جیکار دکەم و هیڤیدارم ب رەنگەکێ باش ئەڤ دوو پرۆژە بێنە ئەنجامدان.
    مە ل ساڵێن رابۆری، کار کر داکو پڕۆژەیێت هۆ وەکی ناڤچەیا پێشەسازی ل باژێڕ و پارێزگەهێت دیش یێت کوردستانێ هەبن. ئەڤ پڕۆژە فورسەت و دەلیڤێت کاری بۆ سەدان بەلکی هزاران کەسان ل کوردستانێ دابین دکەن و ئابووریا هەرێما کوردستانێش دێ بەرەڤ پێش بەت.
    پێشڤەبرنا کەرتێ پێشەسازی لگەل کەرتێت دی، دێ کاریگەریەکا دیار ل سەر پێشڤەچوونا کوردستانێ هەبیت.
    ئەڤرۆ ل دونیایێ، ئەو وەلات ب پێشکەڤتی دهێنە زانین، کو ل روی یێ پێشەسازیێ ڤە د پێشکەڤتی بن و داهێنانێ د بەرهەمئینانا پێدڤیێت ژیانا مرۆڤی دا دکەن.
    خۆشبەختییە، کو هەرێما کوردستانێ دەڤەرەکا زەنگینە د بیاڤێ کەرستێت خاڤ و سامانێت سروشتی، کو بنیاتەکێ سەرەکی یێ گەشەکرنا کەرتێ پێشەسازیێ یە. بازاڕێ کوردستانێش، بازاڕەکێ نوی و پێگەهشتی یە و
    پێدڤی ب هەر کەل و پەلەکی هەیە، کو دڤێت ئەم کار ل سەر بکەین بۆ دەستەبەرکرنا پێداویستیێت مە یێن ناڤخۆیا کوردستانێ و ئینانا کەل و پەلان ل دەرڤە یا سنووردار بیت و بێتە کێمکرن.
    بۆ پێشئێخستنا کەرتێت ئابووری، مە پێدڤی ب پێکڤەگرێدانا بازاڕێت کوردستانێ هەیە، ئەڤەش دێ ب رێکا هەبوونا رێکوبانێت باش هێتە کرن داکو هاتن و چوونێ ب ساناهی بێخن و وەختیش دێ کورت کەن و دەرئەنجام دێ تێچوویێت داراییش بۆ خودان کاران کێم بن. مە ل ساڵێت رابری ل سەر ڤی لایەنیش کارێ کری و نۆکە ئەو رێکوبانێت د ناڤبەرا باژێڕان دا پێشکەفتنەکا باش یا ب خۆڤە دیتی و وەختێ دناڤبەرا باژێڕ و پارێزگەیان گەلەک ل بەری نۆکە یێ کێمتر بووی.
    پرۆژەیەکێ دی یێ گرنگ بۆ ئەڤرۆ، کارگەیا ریسایکلینا گلێشی و زبڵی یە. ئەڤ پرۆژەش، ژ بلی کو دێ دەلیڤێت کاری بۆ سەدان کەسان پەیداکەت، چەند مفایێت گرنگ یێت دی، دێ هەبن ل وانا پاراستنا ژینگەیێ و سەرۆکانیێت سروشتی و پارێزگاریکرنا پاقژی و بژوینی یا ئەردی.
    جودا ل لایەنێ ساخلەمیش، ل ناڤبرنا گلێشی و زبڵی ب ڤی شێوەیێ نۆکە و سوتنا وی یان بنئاخکرنا زبڵ و گلێشی، گەلەک جارا دبیتە ئەگەرێ بەڵاڤبوینا چەندین نەخۆشیاش ل دەڤەرێ. چونکی هەبوونا پاشڤەمایێت گلێش و زبڵ و بەرمایکا، مەترسی و گەفەکا زۆرا مەزنە ل سەر ژینگەیێ و پیسبوونا ئاخێ و ئاڤا ژێرئەردی، کو ل دویماهیێ دێ کاریگەریەکا خراپ ل سەر ژیانا مرۆڤی هەبیت. لەوا پرۆژێ ریسایکلینا گلێشی، پرۆژەیەکێ گەڵەک گرنگە و ئەم دێ کارکەین، کو ل هەمی ناڤچە و دەڤەرێت کوردستانێ پرۆەژێت ب ڤی رەنگی بێنە ئەنجامدان.
    ئەڤرۆ بابەتێ ژینگەپارێزیێ و پاراستنا سەرۆکانیێت سروشتی و سەخبێریکرنا وان ب رەنگەکێ زانستی، ئێکە ل پرسێت جیهانی و ل وان کێشەیێت مەزنە، کو روی ب روی مرۆڤایەتیێ بووینە و ئەم ل هەرێما
    کوردستانێ ل ڤێ کێشێ و ئاستەنگێت وێ د دویر نینە، لەوا پێدڤی یە هەمی ئامادەکاریان بکەین بۆ روی ب روی بوونا ڤان ئاستەنگان.
    جهێ سوپاسێیە کو خودێی فرسەت دایە مە کو مە پێ چێ ببیت کو ئەو بەڵێنێت مە دای گەلەت ل وان ببنە کردار و ببنە پرۆژە. سەرەڕای ئەو هەموو قەیران و ئاستەنگێت بۆ ڤێ کابینێ هاتینە درستکرن . سوپاس بۆ خودێ بێنفرەهیا هنگۆ و ب پشتەڤانیا کەرتێ تایبەت و ب مانديبونا و دلسۆزیا فەرمانبەرێت حکومەتێ ل کەرتێ گشتی . ئەڤ کابنەیە نە کەفت بەلکی ڕۆژ ب ڕۆژ بەرەڤ سەرکەفتنێ پێنگاڤ هاڤێتن و ئینشاڵلا خودێ فرسەتێ بدەتە مە دێ پێنگاڤێت باشتر و سەرکەفتنێت مەزنتریش ب دەست ئینین و ئو مە وان ماوەیێت چۆی وەختێ گەلەک پێشکەفتن د وارێت کشتوکالی و پیشەسازێیدا هەبووی و مە ل بەرە ئەڤ دەستپێکا بووژانەوا ئابووری وپێشخستنا کەرتێ کشتوکالی و پیشەسازی ببیتە شۆڕەشەکا بووژانەوا ئابووریێ ل هەموو باژێڕ و پارێزگەهێت کوردستانێ.

    هیڤیا مە ئەوە هەموو لایەنێت سیاسیت ناڤخۆ و هەموو دۆستێت مە ل دەرڤەش پشتیڤانێت بەرنامێت حکومەتی بن بۆ هندێ مە پێچێ ببیت خزمەتگوزاریێت زێدەتر بۆ خەلکێ هەرێما کوردستانێ دەستەبەر بکەین.
    جارەکا دیش دەستخۆشیێ ل کومپانیێت جیبەجیکارێت ڤی پرۆژەی دکەم. هیڤیدارم ب کوالیتیەکا باش ئەڤ پرۆژە بێتە جێ ب جێ کرن و خەلکێ زاخۆ و دەورروبەرێت دهۆکێ وهەمی کوردستان مفای لێ ببینن.
    هون بمینن ب خێر و سەلامەتی و كوردستان هەر ئاڤەدان بیت.

  • سەرۆکی حکومەت: هەبوونی سیستەمێكی بانكیی بەهێز و كارا، ژینگەیەكی لەبار بۆ گەشەی ئابووری و بازرگانی دەستەبەر دەكات

    سەرۆکی حکومەت: هەبوونی سیستەمێكی بانكیی بەهێز و كارا، ژینگەیەكی لەبار بۆ گەشەی ئابووری و بازرگانی دەستەبەر دەكات

    سەرۆکی حکومەت: هەبوونی سیستەمێكی بانكیی بەهێز و كارا، ژینگەیەكی لەبار بۆ گەشەی ئابووری و بازرگانی دەستەبەر دەكات

    هەر هاوکارییەک پێویست بێت پێشکەشی بانکە تایبەتەکانی دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانیان باشتر و خێراتر بکەن.

    ئەمڕۆ شەممە 10/21، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی ساڵانەی بانکیی عێراقی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
    لە کۆنفرانسەدا کە عەلی عەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندیى عێراق و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی بانکەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی و بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم ئامادەی بوون، سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ساڵانێکی زۆرە لەناو حکومەتدا، گفتوگۆیەک لەسەر ئەوە هەیە کێ دەستپێشخەر بێت، ئێمە یان بانکەکان. لەم کابینەیەدا بڕیارمان داوە ئێمە ئەم پێشەنگایەتیيە بکەین. بەم کارەش، یارمەتیدەر دەبین لە دروستکردنی سیستەمێکی بانکیى بەهێز.

    ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:

    بە ناوی خوای دلۆڤان

    ئامادەبووان و میوانانی بەڕێز
    زۆر بەخێر بێن

    خۆشحالم ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەی بەڕێز بەشدارم لەم کۆنفرانسە گرنگە کە تەرخان کراوە بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی سیستەمی بانکی و گەشەپێدانی خزمەتگوزارییە بانکییەکان، بە تایبەتی بانکەکانی کەرتی تایبەت.
    بەخێرهاتنی هەموو میوانانی بەڕێز دەکەم بە تایبەتی بەڕێز عەلی عەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق.

    دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی ئەم کۆنفرانسە دەکەم کە بابەتێکی زۆر گرنگیان هەڵبژاردووە بۆ گفتوگۆ و تاوتوێکردن ، بە تایبەتی بۆ بارودۆخی ئەمڕۆی عێراق و هەرێمی کوردستان ،چاکسازیکردن و پێشخستن و کاراکردنی کەرتی بانکی پێویستییەکی هەرە لە پێشە بۆ هێنانەدی گەشەپێدانی ئابووری.
    دروستکردنی سیستەمێکی بەهێز و کاریگەر و چالاکی بانکی ئامانجێکی گرنگی کابینەی نۆیەم بووە، بۆیە کار دەکەین بۆ چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکی و بنیاتنانی ژێرخان و بنەمایەکی هاوچەرخ و بەهێز بۆ ئابووری هەرێمەکەمان.
    لێرەدا پێمخۆشە هەندێک لە پلانەکانمان دەربارەی چاکسازیکردن لە کەرتی بانکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێوەدا باس بکەم .
    لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا، خانەنشینانی هەرێمی کوردستان چیتر ناچار نابن چەندین کاتژمێر لە گەرمای هاویندا و سەرمای زستاندا بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان لە سڕەدا بن. بەڵکو لە ڕۆژێکی دیاریکراودا، پارەکانیان دەچێتە سەر حیسابە بانکییەکانیان.
    هەروەها بازرگانەکانیش چیتر ناچار نابن بە قەبارەیەکی زۆر پارە لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن ، بەڵکو دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین چاودێری حیسابی بانکیان بکەن و خزمەتگوزارییە داراییەکانیان ئەنجام بدەن.
    هەروەها ئەو کەسانەش کە قەرزی بچووکیان بۆ مەبەستی جۆراوجۆر دەوێت، ڕووبەڕووی پرۆسەیەکی ئاسانتر دەبنەوە. ئەو هاووڵاتیانەی لە ناوەوە و یان دەرەوەی وڵات دەیانەوێت پارە بۆ خزم و کەسوکار و خێزانەکانیان بنێرن، چیتر ناچار نابن لە ڕێگەی سەنتەرەکانی حەواڵەوە ئەو کارە بکەن.
    تا کۆتایی ئەمساڵ، هەزاران فەرمانبەری کەرتی گشتی، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ( هەژماری من ) تۆمار دەکرێن و حیسابی بانکیان لە بانکە تایبەتەکانەوە بۆ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی مووچەکانیان لەو ڕێگەیەوە وەربگرن، لە ساڵی داهاتووشدا ئەم پرۆسەیە خێراتر دەبێت. ئێمە پابەندین بەوەی تا کۆتایی ساڵی داهاتوو، یەک ملیۆن مووچەخۆر، حیسابی بانکیان هەبێت و ئەم بەرنامەیەش خێراتر دەکەین و لەم ڕووەوە ئامادەسازیمان کردووە.

    ساڵانێکی زۆرە لەناو حکومەتدا، گفتوگۆیەک لەسەر ئەوە هەیە کێ دەستپێشخەر بێت، ئێمە یان بانکەکان. لەم کابینەیەدا بڕیارمان داوە ئێمە ئەم پێشەنگایەتیە بکەین. بەم کارەش، یارمەتیدەر دەبین لە دروستکردنی سیستەمێکی بانکی بەهێز.
    بڕیارمان داوە کە پشتگیری پلانی بەرفراوانبوونی بانکەکان بکەین ئەویش لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەی خوارەوە :
    دوای ئەوەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی لە بانکەکان حیسابیان دەبێت، بە هەمان شێوە کارمەندانی کەرتی تایبەتیش پێویستە ئەو کارە بکەن. بەم شێوەیەش خزمەتگوزاریی بانکی بۆ سەدان هەزار کەس لە کوردستان بەردەست دەبێت.
    هاوکات هانی بانکەکان دەدەین کە لقەکانیان لە سەرانسەری کوردستان زیاد بکەن و لە ماوەی دوو ساڵدا، تۆڕی ئامێرەکانی ATM دە هێندەی ئێستا، زیاتر بكرێن. هەروەها کار دەکەین بۆ ئەوەی ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە زۆربەی بازاڕ و مارکێتەکانی کوردستان دەستەبەر بێت.
    پێویستە دان بەوەدا بنێین کە تا ئەمڕۆ بانکەکانی کەرتی گشتی نەیانتوانیوە پێداویستی هاووڵاتیانمان دابین بکەن. پشتبەستن بە پارەی کاش، گەشەی ئابووری ئێمەی سنووردار کردووە و دەرفەتی ساختەکاری و سپیکردنەوەی پارەی ڕەخساندووە. ئەمەش دەبێت گۆڕانکاری بەسەردا بێت.
    هەروەها هەر هاوکارییەکیش پێویست بێت پێشکەشی بانکە تایبەتەکانی دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانیان باشتر و خێراتر بکەن.
    ئامانجمان ئەوەیە پێشبڕکێیەکی تەندروست لە نێوان بانکەکان لە هەرێمی کوردستان دروست ببێت و هاووڵاتییانیش ئازاد بن لە هەڵبژادنی بانکی خۆیان لە سەر بنەمای باشی و پێشکەوتوویی و خێرایی خزمەتگوزارییە بانکییەکان . تا ئێستا لە پرۆژەی ( هەژماری من) پێنج بانکی کەرتی تایبەتمان هەڵبژاردووە. هیوادارم بانکی تریش لە داهاتوودا ببنە بەشێک لەم پڕۆژەیە.
    ئەم بانکانە لەسەر بنەمای چەند پێوەرێکی ڕوون هەڵدەبژێردرێن کە لەم ڕووەوە، لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق هەماهەنگیی کراوە. بۆ نموونە ئەو بانکانە لقیان لە چەند شوێنێک هەیە و، بانکی دیجیتاڵین و لە ڕێگەی مۆبایل و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو، خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش دەکەن و تۆڕێکی ATMیان هەیە و خزمەتگوزاری دارایی ئەلیکترۆنیان هەیە.
    دەمەوێت سوپاسی بانکەکان بکەم بۆ پشتگیری بەردەوامیان لە پڕۆژە و بەرنامەکانمان و داوایان لێ دەکەم بەردەوام بن لە وەبەرهێنان لە بەرهەم و خزمەتگوزارییە بانکییەکانیان.
    هاووڵاتیانی ئێمە لە ماوەی داهاتوودا، بە خێرایی هەست بە گۆڕانکاری لە ژیانیاندا دەکەن؛ بۆ نموونە لە شێوازی پارەدان و کڕینی خۆراک و سووتەمەنی تا ئەوەی بە ئاسانی لە کاتی گەشتکردنیان بۆ دەرەوە بە متمانەوە، کارتی بانکی و خزمەتگوزارییەکانیان بە کاربهێنن. خاوەنکارەکانيش دەتوانن سوود لە دەرفەتەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنی وەربگرن و پارە بگوازنەوە بۆ كاروباری بازرگانی. هەروەها حکومەت چۆنیەتی پارەدان و کۆکردنەوەی داهاتیش دەگۆڕێت. بەکورتی کار دەکەین بۆ ئەوەی هاووڵاتیان و بازرگانەکانمان، بتوانن لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا بیانەوێت دەستیان بە خزمەتگوزارییە داراییەکان بگات.
    پێویستە وابکەین کە پارەی جووتیارەکانمان، ڕاستەوخۆ بچێتە سەر حیسابی بانکیان کاتێک گەنم و دانەوێڵەکانیان بە حکومەتی فیدراڵی دەفرۆشن. هیوادارم بە زووترین کات ئەم گۆڕانکارییانە ڕووبدات.
    دڵنیام هاوبەشە بانکییەکانی ئەمڕۆمان، لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا دەبنە گەورەترین بانکی ئەهلی لە وڵاتدا.
    لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هەموو ئەو لایەن و بەڕێزانە بکەم کە لەم ئەرکە گرنگەدا هاوکار و پشتیوانمانن. بە تایبەتی سوپاسی هاریکاری و پشتیوانیی بەڕێز عەلی عەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و تیمەکەی دەکەم کە بە ڕێنوێنی و پشتیوانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بەردەوامن لە هەماهەنگی و هاوکاریکردنمان لە بوارەکانی ئەنجامدانی چاکسازی بانکی و بەڕێوەبردنی گەنجینە. سوپاس بۆ پشیتوانی و پشتگیرییان.
    ئێمە بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی و هاوکاریکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و کارکردن بۆ سەقامگیرکردنی دیناری عێراقی. لەسەر ئەم بابەتە، خۆشحاڵم بەو پێشکەوتنانەی ئەمساڵ لە بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر بەدەستمان هێناوە. پێویستە کاری زیاتر بکرێت و ئێمەش ئەوەی لە سەرمان بێت لەم ڕووەوە دەیکەین.

    بەڕێزان:
    لە کۆمەڵگە و وڵاتانی پێشکەوتوو، هەبوونی سیستەمێکی پێشکەوتوو و چالاکی بانکی ، یەکێکە لە پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک. لە هەمان کاتدا سیستەمێكی بانكیی هاوچەرخ و بەهێز، هاوكار و یارمەتیدەرێكی بەهێزی گەشەپێدانی ئابوورییە و خزمەتگوزاریی دارایی و كارئاسانییەكی زۆریش پێشکەشی خاوەنکاران و وەبەرهێنەران دەکات.
    تەنانەت دەتوانین بڵێین بەهێزیی سیستەمی بانکی لە هەر وڵات و كۆمەڵگەیەكدا، بنەما و مەرجێكی سەرەكیی بەهێزیی ئابووریشە، چونکە هەبوونی سیستەمێكی بانكیی بەهێز و كارا، ژینگەیەكی لەبار بۆ گەشەی ئابووری و بازرگانی دەستەبەر دەكات.
    بێگومان یەکێک لە کێشە و ئاستەنگە سەرەکییەکانی بەردەم هەبوونی سیستەمێکی بانکی بەهێز و پێشکەوتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان، نەبوونی متمانەی خەڵکە بە بانکەکان ، ئەمەش زۆر هۆکاری لە پشتە، لە سەروویانەوە ناسەقامگیریی دۆخی سیاسیی و ئابووری وڵات و تەشەسەندنی گەندەڵی بە شێوەیەکی بەرفراوان کە وایکردووە ، هاووڵاتییان متمانەیان بە بانک و دامەزراوە داراییەکان نەمێنێت.
    بەڵام ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، هەموو هاوکاری و یارمەتییەکی پێویست پێشکەشی بانکەکان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن متمانە لە نێوان بانکەکان و هاووڵاتییان دروست بکەین ئەویش لە دڵنیاییدان لە سەر پاراستنی سەرمایە و سامانی خەڵک لە بانکەکاندا. هەروەها بانکەکانیش پێویستە خزمەتگوزارییەکانیان بەرفراوان بکەن . واتە بە هاوکاری و هەماهەنگی حکومەت و بانک و هاووڵاتی، دەکرێ ئەو متمانەیەی کە پێویستە بە بانکەکان هەبێت دروست بکەینەوە.
    بە هۆی ناسەقامگیریی بارودۆخی سیاسیی و شەڕ و نائارامی لە ساڵانی ڕابردوودا، عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە پرۆسەیەکی بەرفراوانی ئاواەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەیە لە هەموو کەرتەکاندا. بۆ ئەم مەبەستەش هەبوونی سیستەمێکی بانکی چالاک و پێشکەوتوو ، هۆکارێکی سەرەکی و یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بتوانین کاروانی چاکسازی و ئاوەدانیی درێژە پێ بدەین.
    ئەو هەنگاوانەی بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی و حکومەتی فیدراڵ و ئێمەش لە هەرێمی کوردستان دەستمان پێکردووە، جێگەی ئومێدێکی زۆرن و دەتوانین بە هاوکاری و پشتیوانیکردنی یەکتر، پێشکەوتنی بەرچاوی ئابووری لە ماوەیەکی نزیکدا ببینین.
    جارێکی دیکەش دەستخۆشی بەستنی ئەم کۆنفرانسەتان لێ دەکەم و هیوادارم ئەنجام و ڕاسپاردەی باشی لێ بەرهەم بێت لە پێناو بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و دۆخی ئابووری بە گشتی .

    هەر شاد و سەرکەوتووبن و وڵاتیش هەر ئاوەدان بێت.

  • مەسرور بارزانی: ماددەی هۆشبەر بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان بەکار دەهێندرێت

    مەسرور بارزانی: ماددەی هۆشبەر بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان بەکار دەهێندرێت

    مەسرور بارزانی: ماددەی هۆشبەر بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان بەکار دەهێندرێت

    مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە و ئاشكراشیكرد، ماددەی هۆشبەر بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان بەکار دەهێندرێت.

    ئەو قسانەی مەسرور بارزانی ئەمڕۆ یەك شەممە لەمیانی كۆنفرانسی رووبەڕوونەوەی مادەی هۆشبەر لە شاری هەولێر كردی و راشیگەیاند، باندەکانی بازرگانی ماددەی هۆشبەر هەرێمی کوردستان وەک ئامرازێک بەکاردەهێنن بۆ ناردنە دەروەی ئەو ماددەیە.

    هەروەها رایگەیاند، بەهۆی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە جێناکۆکەکان و لاوازی ئاسایشی هەندێک لە سنوورەکانی هەرێم ماددەی هۆشبەر دەهێنرێتە هەرێم و دواتر بازرگانی پێوەدەكرێت.

    باسی لەوەش كرد، دەبێت هەموو لایەنەكان هەماهەنگی یەكتری بكەن، بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەو دیاردەیە ببنەوەو رێگری بكەن لە زیاتر پەرەسەندنی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان.

  • ریفراندۆمی 2017 لە نێوان كوردێكی مێژوویی و جیهان

    ریفراندۆمی 2017 لە نێوان كوردێكی مێژوویی و جیهان

    ریفراندۆمی 2017 لە نێوان كوردێكی مێژوویی و جیهان

    عەلی سیرینی:

    لەم ڕۆژانە یادی گشتڕاپرسیی (ڕیفراندۆم) تێدەپەڕێت، كە ساڵی 2017 لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ كرا. بێگومان ڕووداوێكی جیهانی گەورە بوو، لە ڕووداوە هەرە گرنگەكانی مێژووی كوردیشە. لە میانی ڕیڕەوی تەكامولبوونی نەتەوەیی (بە تەعبیری شاعیری مەزنمان ئەحمەدی خانی)، ڕیفراندۆم ململانێ و مشتومڕی زۆری لە نێو كورد و غەیرە كورد هێنایە كایەوە. لێرەدا باس لە كاكڵەو لوتكەی ئەم ڕووداوە دەكەم. ئەگەر ئەحمەدی خانی لەم سەردەمەی ئێمە ژیا بوا، بێگومان، ئەو بارە قوڕسەی خستبویە سەر شانی “گەر دێ هەبویا مە پادشاهەك”، تەرازوێكی هونەریی و ئەدەبیی دادەنا، بۆ ئەوەی قووڵتر تێڕوانینەكەی دەرببڕێت. بێگومان، ئەوكات، خانی لە تەك “گەر دێ هەبویا مە پادشاهەك” دەینوسی “گەر دێ هەبویا مە میللەتێكی تەبا و هاریكار و هۆشمەند و وشیار و لێزان و بە سەلیقە”. كەواتە هەموو بارە قوڕسەكە ناخرێتە سەر شانی پادشاهێك، بێت، سەروژێری باروزروفی گەلی كورد بگۆڕێت، ئەمەیان تێڕوانینێكی ئەفسوناویی سحراوییە. چونكە نەبوونی پادشاهێك لە نێو كورد، دەگەڕێتەوە بۆ خودی ئەم پێكهاتەیە كە باروزروفی تایبەت بە خۆی هەیە، بەربەستە لە بەردەم دروستبوونی ئەم جۆرە پادشاهە، خانی تا لە حەیفیدا مرد، هەر خەونی پێوە دەبینی. ساڵی 2017، ئەوەی پادشاهێك پێویستە بە ئەنجامی بگەیەنێت بۆ سەرەوەریی نەتەوەیەك، كوردێكی مێژوویی ئەمەی بە زیادەوە بە ئەنجام گەیاند.

    كاتێك نەتەوەیەك ڕوو بە ڕووی كێشە چارەنووسەكان دەبێتەوە، لە میانی هەڵوێستیان لە ئاست ئەم كێشانە، دەزانرێت ئایا ئاستی ئەم نەتەوەیە بەرزە یان نزم، ئایا وەك نەتەوە هەڵسوكەوت دەكات یان وەك پێكهاتەیەكی دواكەوتوو و دژوار و دابڕاو لە داخوازیە هەنوكەییەكان. لە نێو میللەتە پێشكەوتووەكان، ئەوانەی بازنەی تەكامولبوونیان تەواوە، مەسەلە گەورە و چارەنوسەكانیان (وەكو ئازادیی و سەربەخۆیی و سەروەریی) ناكەونە ژێر باری دانوستان و سازان تا دەست لە مافەكانیان هەڵبگرن. لە 25ی ئەیلولی 2017، دەربڕینێكی مێژوویی هەرە مەزنی سەروەریی كورد هاتە ئاراوە. ئەم دەربڕینە، ئەو خوێنە بوو كە هەمیشە لە نێو بازنەی تەكامولبوونی نەتەوەیی دەسوڕێتەوە، چەندین جار لە ڕووداو و پێچە مێژووییەكان دەركەوتووە. ڕیفراندۆمی ساڵی 2017، مەترسیترین دیداری كورد بوو لە گەڵ مان و نەمانی ئەم دەربڕینە و ئەو خوێنەی سەدان ساڵە لە نێو بازنەی تەكامولبوونی كورد دەسوڕێتەوە. مەترسیەكەش ئەوە بوو، زۆرینەی دونیا ویستیان ئەم دەربڕینە كپ بكەن، ئەم خوێنە بەند بكەن لە سوڕانەوە و گورزی هەرە كوشندە لە ڕۆحی تەكامولبوونی كورد بدەن. بەڵام كوردێك، زۆر سەرسەختانە و سەركێشانە، بووە بەرجەستەی ئەو ڕۆح و وزەیەی لە نێو میرات و مێژوو و تەسەووف و خەبات و سەركردە و زانا و شاعیری كورد كەڵەكەی كردووە، لە چركەساتێكی مێژوویی بەرامبەر بە جیهان تەقاندیەوە، ویستی ئەم ڕۆحەی سەرخست و بەردەوامیشی دا بە سوڕانەوەی خوێنەكە لە نێو بازنەی تەكامولبوونی كورد. لەوێدا، زۆرێك لە زلهێزەكانی دونیا و ناوچەكە، دەستیان لە یەك دەخشاند، بە هیوای ئەوەی ئەو سەركێشیی و سەرسەختیەی كورد ببەزێنن، ویست و بڕیاری كورد بشكێنن. هیوایەكی زۆریان تا دوا چركە هەبوو، كە ئەو كوردە مێژووییە لە ژێر فشار و پاڵەپەستۆی زۆری ئابڵوقەی ئابوریی و سیاسیی و تەنانەت مەترسیی لە ناوچوونی قەوارەی هەرێمیش، بڕیاری هەڵوەشانەوەی گشتڕاپرسیی بدات، ئەوانیش بە خۆشییەوە ئاوێكی سار بە سەر كورد دا بكەن. بەڵام ئەو كوردە مێژووییە، بە شێوازێكی زۆر ئەفسوناویی و موستەحیلانە، بڕیاری جیهانی شكاند و ئاوە ساردەكەی لە دەست ستاندن و كردی بە سەر خۆیاندا. ئەو كوردە مێژووییە مەسعود بارزانی بوو. كاتێك ئەمە ڕوویدا، بووە مایەی سەرسامیی و مەدهۆشی وڵاتان و سیاسەتمەداران و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیران و تێكڕای خەڵك. چونكە لە خەیاڵی كەس نەبوو، لە كاتێكدا هەرچی وڵات و سەركردەی جیهان هەیە، بەرامبەر بە بڕیاری تێكڕای دونیا (بە تایبەتیی دونیای زلهێزەكان) چۆكی داداوە و ملی كەچە، چۆن پێشبینی ئەوە بكرێت، سەركردەی هەرێمێكی بچوكی ناو وڵاتێكی خاپوری وەك عێڕاق، بتوانێت بڕیاری وڵاتانی ناوچەكە و ئاغاكانیان (زلهێزەكان) بشكێنێت. ئەمە لە عەقڵی خەڵكی دونیا دوور بوو. لە بەر ئەمە، زۆرینەی خەڵك، هەندێكیشیان كوردی داماو و خامۆشی خۆمان، گرەویان لە سەر ئەوە بوو لە دوا چركەدا بارزانی بڕیاری هەڵوەشانەوەی ڕیفراندۆم بدات، بۆ ئەوەی تا ئەبەد كورد سەری شۆڕ بێت. ئەم حاڵەتە سەرنجی زۆر كەسی ڕاكێشا. یەكێك لەوانە سەرۆكی بەرپرسی پێشووی سی ئای ئەی لە ئاسیا و پاسیفیك، كە لەوتارێكدا باسی سەركێشیی و سەرسەختیی مەسعود بارزانی كرد. كابرا بە شان و باڵی بارزانی هەڵنەدەدا، بەڵكو وەك نەیارێك ئەم وتارەی نوسیبوو، بەڵام لە ناواخنی وتارەكەدا، نەیتوانیبوو ئەو هەیبەتە مەزنەی بارزانی بە سەر دونیا فەڕزی كرد، بیشارێتەوە. نوسەرێكی توركیش، بە سەرسامییەوە، یەك دوو ڕۆژ پێش ڕیفراندۆم، لە وتارێكدا پرسیاری كرد “نازانم چۆن بارزانی بەم تەمەنەوە بەرگەی ئەم هەموو فشار و چاوسوركردنەوەی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان دەگرێت”. بەڵێ، ئەو كوردە مێژووییە، بە ئیرادەیەكیی پۆڵایینەوە بەرگەی هەموو فشار و هێز و بەربەستەكانی گرت، ڕۆحی كوردی سەرخست كە خانی و شاعیرانی تری مەزنی ئێمە بە فرمێسكەكانیان تۆماریان كردووە، لە ئاهوهەناسەی شێخ و زانایانی عیرفان و خوێنی هەزاران سەركردە و پێشمەرگە، لە دێرین زەمانەوە تا ئێستا، خۆی نواندووە، بڕیاری ڕیفراندۆمیش بەرجەستەی كرد.

    گرنگیی ڕیفراندۆم ئا لێرە بوو كە ئەژنۆی كورد نەشكا، ڕۆحە مێژووییەكەی خامۆش نەبوو، ویست و ئامانجی دێرینی خاپور نەبوو و وزەی بوونی نەمرد. ئێمەی كوردی ئەم سەردەمە، بە مەسعود بارزانیشەوە، ڕۆژێك دێت ئەم دونیایە جێدەهێڵین و نامێنین. بۆ بەرژەوەندی شەخسیی و حزبیی و سیاسیی و دەستكەوتی دونیا، وا باشتر بوو بارزانی ڕیسك بە ژیانی خۆی و بنەماڵە و دەستەڵاتەكەی نەكات. بەڵام ئەم كوردە مێژووییە، شەقێكی لەمە هەمووی هەڵدا و تاك و تەراك بە سواری ئەسپێكی سەركێش دای لە مەیدانی ڕووبەڕو بوونەوەی هەموو جیهان، شمشێرێكی مێژوویی دا لە بڕیاری دونیا و گشت جیهان گوێی لە گرمەی بوو و ڕۆحی كورد سەركەوت. ئەگەر بە پێچەوانەوە بوایە، ڕیفراندۆم نەكرابا، تا ئەبەد نەوە لە دوای نەوەی كورد شەرمەزار دەبوو، هەمان ئەم وڵاتانەی جیهان لە ڕێگای نوسەر و دیپڵۆماتكاری درۆزن و ساختەچیی خۆیان دەهاتن ئەمەیان بە گوێی كورد دەدا، كە میللەتی كورد هۆشیاریی نەتەوەیی نیە و ڕۆحی چەتەیی و خێڵەكیی بە سەریاندا زاڵە و بۆ دەستكەوتی بچوك ئامانجی گەورەی نەتەوە دەكەنە قوربانیی. ئێستاش گاڵتەیان بە كورد و پرسە نەتەوەییەكەی دەكرد. بەڵام بارزانی تا ئەبەد تۆپەقوڕێكی گەورەی لە دەمیان دا، بۆمبەكەی لە دەستی خۆیان تەقاندەوە. تا ئەبەدیش سەروەریی و شانازیی بۆ نەوەی كورد تۆمار كرد. سڵاوی هەمیشەیی لەم كوردە مێژووییە.

  • لە سەردانەكەی بۆ بەغدا كەسێك چ پرسیارێكی لە مەسرور بارزانی كردووە؟

    لە سەردانەكەی بۆ بەغدا كەسێك چ پرسیارێكی لە مەسرور بارزانی كردووە؟

    مەسرور بارزانی: پابەندبوون بۆ وڵات بە ترساندن و تۆقاندن و برسیکردن دروست نابێت

    مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمی راگەیاندنی پڕۆژەی (گەشانەوە) لە هەولێر وتارێکی پێشکەشکرد و سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، بیرکردنەوەی هەندێک کەس و لایەن لە عێراق، رایگەیاند: پابەندبوون و وەلاء بۆ وڵات بە ترساندن و تۆقاندن، بە سیاسەتی رق و کینە و نادادپەروەری بە برسیکردن دروست نابێت.

    دەقی وتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

    بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

    بەڕێزان ئامادەبووانی هێژا زۆر بەخێربێن

    سوپاسی ئامادەبوونی هەمووتان دەکەم، زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە پێکەوە لێرەین بۆ راگەیاندنی ئەو پڕۆژە گرنگە، لە هەمانکاتدا ئەمڕۆ بۆ ئێمە رۆژێکی مێژووییە، یادی رۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی خەڵکی کوردستانە، بەرامبەر بەو ستەم و نادادپەروەرییەی کە دەرحەق بە خەڵکی ئێمە دەکرا، کە بەداخەوە تاکو ئێستاش ئاسەواری ئەو نادادپەروەریییە ماوە و هێشتاش هەندێک کەس و لایەن هەن کە پێیان وایە، خەڵکی کوردستان تەنیا بۆ دەربڕینی ئارەزووی مافێک دەبێت سزا بدرێت، ئەو مافەی کە هەموو نەتەوەکان بۆ خۆیان بە سرووشتی دەزانن، بەڵام تەنیا ئارەزووکردنیشی بۆ خەڵکی کوردستان بە حەرام دەزانن.

    ئێمە هەمیشە هەوڵی ئەوەمانداوە پێکەوە بە ئاشتیانە بژین، هەموو هەوڵ و تەقەلای ئێمە بۆ ئەوە بووە خەڵکی ئێمە سەربەرزانە بە ئازادی بژیت، ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر ئەم نەریتە ئەم رەوتە لەسەر ئەم رێبازە کە رێز لە هەموو نەتەوەکان بگرین و پێکەوە بتوانین وڵاتێکی خۆشتر و باشتر ئاوەدان بکەین.

    لە سەردانم دا بۆ بەغدا پێش چەند رۆژێک، بەڕێزێک پرسیارێکی لێکردم گوتی: ئێوە پابەندن بە عێراق؟ منیش گوتم لەسەر رەفتاری ئێوە دەمێنێتەوە، پابەندبوون یان وەلا‌ء بۆ وڵاتێک بە ترساندن و تۆقاندن بە سیاسەتی رق و کینە و نادادپەروەری بە برسیکردن دروست نابێت، پێویستە پابەندی یان وەلاء بۆ وڵات لەسەر بنچینەی ئەوە بێت کە یەکسانی و دادپەروەری و خۆشەویستی ببن بە بنەمای بەیەکەوەژیان لە وڵاتێکدا، ئێمە داکۆکی لەسەر ئەو بنەمایە دەکەینەوە کە پیویستە هەموو گەلانی عێراق پێکەوە یەکسان بن و دادپەروەری بەرقرار بێت، سیاسەتی گەشەکردن یان پێشکەوتنی ناوچەیەک لە ناوچەیەکی دیکە بە سەرکەوتن حیساب بکرێت بە هیچ شێوەیەک نەکەوینە ململانێ دژی یەکتر.

    ئێستا کەشێکی ئەرێنی دروستبووە، ئێمە دەمانەوێ بەیەکەوە لەگەڵ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە بڕوایان بە ئاشتی و دیموکراسیەت و ئازادی و پێشکەوتن هەیە بتوانین وڵاتێکی خۆشتر و ئاوەدانتر بینا بکەین.

    من خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ پڕۆژەیەکی گرنگی حکومەتی کوردستان رادەگەیەنین کە پرۆژەی گەشانەوەیە و بریتییە لە قەرزی بازرگانی بۆ بزنسە بچووک و مامناوەندەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کارەکانیان گەشە پێبدەن لە رێگەی قەرزی بانکییەوە لە رێگەی بانکەکانی کەرتی تایبەتەوە پێیان دەدرێت، ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە پلان و کارنامەی حکومەت بۆ گەشەپێدانی بازرگانی و هاوکاریکردنی کەرتی تایبەت کە بێگومان لە ساڵانی رابردوودا هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت تەواوکەری یەکتر بوون و بەیەکەوە هاوکار و هەماهەنگ بوون لەپێناو پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان، بە‌یزی کەرتی تایبەت لە هەر وڵات و کۆمەڵگەیەکدا بنەما و مەرجێکی سەرەکی بەهێزی ئابوورییە، یەکێکە لە کۆڵەگەکانی سەرەکییەکانی سەرکەوتنی کەرتی تایبەتیش. هەبوونی سیستەمێکی بانکی بەهێز و کارایە کە ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەی ئابووری و بازرگانی دەستەبەر دەکات، لە هەرێمی کوردستان بەپێی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە زانستییەکان بزنسی بچووک و مامناوەند زیاتر لە سەدا 50ی جموجۆڵ و چالاکی بازرگانی و هێزی کاری کەرتی تایبەت پێکدێنێت، لە هەمانکاتدا یەکێک لە گرفت و بەربەستە سەرەکییەکانی بەردەم کاری بازرگانی و بزنس لە کوردستان بریتییە لە نەبوون و دەست نەگەیشتن بە پاڵپشتی دارایی، کە خاوەن کارانی کوردستان بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی داراییەوە نەیانتوانیوە بزنسەکانیان فراوان بکەن.

  • بۆچی تیری دوژمن رووی لە مەسرور بارزانییە؟

    بۆچی تیری دوژمن رووی لە مەسرور بارزانییە؟

    بۆچی تیری دوژمن رووی لە مەسرور بارزانییە؟

    مێرگەسۆری:

    لە دوای دەستبەکاربوونی مەسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیران و دەست بردن بۆ خاڵە جەوهەریەکان و دانانی بناغەی دەوڵەتێکی بەهێز بۆ بەهێزکردنی ژێرخانێکی ئابووری باش بە تایبەت لە کەرتی کشتوکاڵ و داهاتی ناوخۆ و رێکخستنە ئیدارییەکان و بە ئەلیکترۆنی کردنی دامەزراوەکان و ئاوەدانکردنەوەی کەرتە هەمەجۆرەکان لە لادێ و شارەکان، ئەمە وای کرد کە دوژمنانی گەلەکەمان هەست بە مەترسی جدی بکەن لە بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز لە سەر دەستی کەسێک کە چەندین ساڵە شەونخونی بۆ پاراستنی سەقامگیری ئەم هەرێمە دەکات.

    بەمەش نەیاران لە ناوخۆ و دەرەوە دەستیان بە جوڵەی جۆراوجۆر کرد بۆ دژایەتی هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم و خودی سەرۆک وەزیران.
    لە ناوخۆ بە میدیای سێبەر و فوتێکردن و بەکرێگرتنی دەیان بەکرێگیراو وەک لە رابردوو بینیمان کە هەمویان بە یەک ئاواز دەیانخوێند کە هەموویان داوا تەسلیم کردنەوەی نەوت و داهاتەکانیان بە بەغدا دەکرد گوایە بەمە بەغدا کوردستان دەکاتە بەهەشت. بیریان چوو کە لە ١٦ ئۆکتۆبەر ئەگەر بەرگری قارەمانانەی هێزی پێشمەرگە نەبوایە ئیستا تووشی چارەنوسێکی نادیار دەبووین، جگە لە میدیا بە پلانی ئیقلیمی و بە هاوکاری حیزبەکانی ناوخۆی کوردستان هەوڵی ناشرین کردنی هەموو پیرۆزییەکانی کورد درا .لە ئێستادا هەوڵی برسی کردنی گەلی کورد دەدەن.

    هەرچەند میدیای نیشتمانی و بە تایبەتتر میدیای پارتی وەک پێویست نەیتوانی هەموو کار و کردارەکانی کابینەی نۆ و شەونخونیەکانی سەرۆک وەزیران وەک خۆی بە تاکی کورد بگەینێت بەڵام لە ئێستادا پێویستە هەمومان شەونخونی و جدیاتی کاک مەسرور بارزانی لەبەرچاو بگرین و پشتگیری بکەین.

    ئەوەی کوردی دڵسۆزە دەزانێ کێ بۆ کورد تێدەکۆشی و کێ لە پێناو گیرفان و ئەجیندای دەرەکی کورد دەدۆشێ و دواڕۆژی گەلەکەمان بەرەو هەڵدێر دەبات.

  • چیا محەمەد هەرکی: یەکێتی لە ٣١ـی ئاب وەک جاشی ئێران لە هەوڵی دروستکردنی هیلالی شیعی بوو

    چیا محەمەد هەرکی: یەکێتی لە ٣١ـی ئاب وەک جاشی ئێران لە هەوڵی دروستکردنی هیلالی شیعی بوو


    چیا محەمەد هەرکی: یەکێتی لە ٣١ی ئاب وەک جاشی ئێران لە هەوڵی دروستکردنی هیلالی شیعی بوو

    چیا محەمەد هەرکی، ئەندامی کۆمیتەی
    ناوەندی پارتی بە (بازمیدیا)ـی راگەیاند؛ لە ٣١ی ئاب پارتی بازنەی یەکەمی دروست بوونی هیلالی شیعی تێک شکاند، توانی هەولێر بهێنێتەوە سەر هێڵی نەتەوەی، نەیهێشت ببێتە ناوەندی تەکمیلەی هیلالی شیعی لە ناوچەکەدا، بە گوێرەی پیلانی ئێران هەولێر دەبوو ببێتە ناوەندێکی گەورەی میلیشیایی، بۆیە ٣١ی ئاب دەرهاوێشتەی چەند رووداوێکی پێشوەختە بوو، چونکە یەکێتی دەیویست بۆ پیلانەکەی ئێران مقاومە (بەرگری) دروست بکات، دواتر خۆی بگەیەنێت بە دهۆک و پارتی لەسەر نەخشەی جوگرافی ناوچەکە لە حکومڕانی هەرێمی کوردستان داببڕێنێت، تا بۆ دوای رووخانی رژێمی بەعس ناوچەکە بەتەواوی لە دەستی ئێران دا بێت، یەکێتی بە روون و راشکاوی بوو بە جاشی ئێران، بەڵام پارتی رژێمی بەعسی بۆ پاراستنی کوردستان بە کرێ گرت، ئەمەیە جیاوازی نێوان ئێمە و یەکێتی.

    ئەندامەکەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی گوتیشی؛ ئێران ئینقلابێکی زۆر گەورەی بۆ سەر پارتی ئامادە کردبوو، یەکێتی و پە٭کە٭کەش یارمەتییان دەدا، ئێران باش دەیزانی ئەوەی بۆ داهاتوو رێگری لە هیلالی شیعی دەکات پارتییە، ئەمەش بۆ ئەو جێگای مەترسی بوو، لەلایەکی دیکەش لای روون بوو کە تەنیا پارتی حزبێکی نەتەوەییە و داوای سەربەخۆیی بۆ کوردستان دەکات، ئەمەش بۆ سەر ئەو بە مەترسی هەژمار دەکرا.

    چیا محەمەد هەرکی بەڵگە بۆ قسەکانی دەهێنێتەوە بەوەی کە پە٭کە٭کە و پاسداری ئێرانی لە ٣١ی ئاب بە جلی کوردییەوە لەناو بارەگاکانی یەکێتی بوون، وەک پێشمەرگەی یەکێتی خۆیان نیشان دەدا، ئەم پیلانەش بۆ شکاندنی پارتی بوو، هەرچەندە پارتی لە ١٦ی ئاب ویستی خۆی بۆ بەردەوامی ئاگربەستی شەڕی ناوخۆ دەربڕی، کەچی بەرەبەیانی ١٧ی ئاب یەکێتی و پە٭کە٭کە بە هەماهەنگی و لەشکرکێشی ئێران لە هەموو سنوورەکانەوە هێرشیان کردە سەر پارتی، نەوشێروان مستەفا لە تۆمارێکی دەنگیدا دەڵێ “بەر لە ٣١ی ئاب ئێرانییەکان بە تۆپبارانکردنی هێزەکانی پارتی یارمەتی یەکێتییان دا، بەو هۆیەشەوە ٤٠٠ پێشمەرگەی پارتیمان کوشت”.

    ئەندامەکەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێ؛ فەرەنسا لەو کاتەدا بە وردی چاودێری بارودۆخەکەی دەکرد، دواتر لە رێگەی بەغداوە یارمەتی پارتی دا کە هێڵی ٣٦ تێبپەڕێنێت کە خۆی بۆی دیاریکردبوو، تا ئێران لە نێو خاکی کوردستان وەدەر بنێت، ئیدی پارتی سەرکردایەتی وەدەرنانی هێزی ئێران و یەکێتی کرد، کە یەکێتی و پە٭کە٭کە ببوون بە جاش و چاوساخی ئێران، ئەوەبوو پارتی توانی سەرکەوتووبێت و دواتر هێزەکانی عێراق گەڕانەوە جێگاکانی خۆیان، بۆیە ٣١ی ئاب دەستکەوت بوو ئەوەتا ئێستا هەولێر بووە بە سەکۆی مەزن و ناوەندی بڕیاردانی ناوچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، ئەمەش بە رابەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی بوو.

  • سەرۆکی حکومەت لە ڕێورەسمی کردنەوەی کۆرنیشی دەلال لە زاخۆ : دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین

    سەرۆکی حکومەت لە ڕێورەسمی کردنەوەی کۆرنیشی دەلال لە زاخۆ : دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین

    ئەمڕۆ دووشەممە 8/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە شاری زاخۆ، پڕۆژەی گەشتیاری کۆرنیشی دەلالی کردەوە.
    سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا کە ئەمە تاكە پڕۆژە نییە، بەڵكوو لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، چەندین پرۆژەی دیكە لە کەرت و بوارە جۆراوجۆرەکاندا، ئەنجامدراون یان ئێستا لە جێبەجێکردندان. کە بە گشتی، زیاتر لە 170 پرۆژە لەم ماوەیەدا جێبەجێ كراون.
    ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:

    بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
    خوشك و برایانی هێژا
    ئامادەبووانی قەدرگران، گەلەك بەخێر بێن

    من زۆر خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە لێرە بەشدارم بۆ كردنەوەی ئەم پرۆژە گرنگ و جوانە كە لە ماوەیەكی زۆر كەمدا جێبەجێ كراوە. پیرۆزبایی لە ئێوە و خەڵکی زاخۆ و هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم، هیوادارم سوودی لێ ببینن و ببێتە جێی ڕەزامەندیی هەمووتان. سوپاسی كۆمپانیای جێبەجێكار و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سوپاسی خەڵكی زاخۆ دەكەم بۆ پشوودرێژی و هاوكارییان، هیوادارم ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پرۆژەی زیاتر لە زاخۆ و ئەم دەڤەرە و هەموو ناوچەكانی كوردستان جێبەجێ بكرێن.
    بۆ من جێی دڵخۆشییە كاتێك دەبینم ئێمە پێشوەختە هەندێك پەیمان دەدەین، پاش ماوەیەك دێین و دەبینین ئەو پەیمان و بەڵێنانەی ئێمە بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە و بەڵێنانە داومانە، ئەنجامیان هەیە و ئێمە بەشدارین لە كردنەوەی ئەم پرۆژانە.
    وەك دەزانن ئەمە تاكە پرۆژە نییە، بەڵكوو لە زاخۆ چەندین پرۆژەی دیكە كراون وەك كردنەوەی رێگە و شەقام و هەندێك پرۆژەی دیكەی گرنگ لەم دەڤەرە وەك نۆژەنكردنەوەی بازاڕی كۆنی زاخۆ كە هیوادارم بۆ ئەویش كاتمان هەبێت و سەردانێكی بكەین و ئەویش ببینین.
    بە گشتی، وەك بزانم زیاتر لە 170 پرۆژە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەم ماوەیەدا جێبەجێ كراون. ئێمە لە بەرنامەماندایە لە قۆناغی داهاتوودا گەلێك پرۆژەی دیكەش ئەنجام بدەین یەك لەوانە دروستكردنی شەقامی 60 مەترییە، هەروەها ئەو مزگێنییەشتان پێ دەدەین كە ئێمە لە دروستكردنی كۆڕنیشی زاخۆ بەردەوام دەبین هەتا ڕووباری خابوور لە زاخۆ تەواو دەبێت، پشت بەخوا هەموو قۆناغەكانی دیكەش جێبەجێ دەكرێن.

    هەروەها بەنداوی زاخۆ لە خابوور دروست دەكرێت، ئەویش پرۆژەیەكی گەورە و ستراتیژییە و هەر كاتێك دیزاین و بەرنامەی ئەوێش تەواو بوو، ئەویش دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بێگومان ئەویش سوودێكی زۆری بۆ خەڵكی زاخۆ و خەڵكی هەموو كوردستانیش دەبێت.

    زاخۆ شارێكی گرنگە بۆ ئێمە، نەك تەنیا لەبەر ئەوەی باژێڕێكە لەسەر سنووری هەرێمی كوردستان و دەروازەیەكە بۆ پەیوەندی لەگەڵ توركیا و ئەورووپا و جیهان، بەڵكوو باژێڕێكە هەمیشە و هەموو دەم پاڵپشت و پشتیوان بووە بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان و قارەمانی زۆر مەزن لە زاخۆ هەن و ئەم دەڤەرە گەلێك شەهیدیان داوە، بەداخەوە زۆر لەوانە ئەمڕۆ لێرە نین، هەرچەندە ئێمە لە نزیكەوە دەیانناسین، بەداخەوە لێرە نین، بەڵام ئێمە سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەوان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەچەمێنین كە ئەم كارە لە سایەی سەری ئەوان و خەباتی ئەوان ئەنجام دراوە.

    من حەز دەكەم ئەوەش بڵێم كە بەڕاستی من زۆرم پێ خۆش بوو كە ئێمە دڵی جەنابی سەرۆكیش لە خۆمان ڕازی بكەین، جا هیوادارم ئێوەش لێمان ڕازی بن تاوەكوو دڵی جەنابی سەرۆك لێمان ڕازی بێت.

    ئێمە گەلێك زەحمەتیمان دیت، چ وەكوو میللەت و چ وەكوو ئەم كابینەیەش، گەلێك ئاستەنگ لە ساڵی رابردوو بۆمان دروست كران، لە بواری ئابووری، سیاسی، هەندێكجار هەندێك كێشەی ئەمنیشیان بۆمان دروست كرد تاوەكوو ئێمە نەتوانین بەردەوام بین لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵكی خۆمان لە هەموو دەڤەرەكانی كوردستان، بەڵام سوپاس بۆ خوا و خۆڕاگریی خەڵكی قارەمانی كوردستان، ئێمە بەردەوام بووین و سەری خۆمان بۆ هیچ ناحەز و فشار و ئاستەنگێك نەچەماند و توانیمان ئەم قۆناغانە تێپەڕێنین و هەندێك لەو پرۆژانەش جێبەجێ بكرێن.

    بۆ ئێمە جێی شانازییە و مەزنترین شانازی بۆ من ئەوە بووە كە خەڵكی كوردستان پاڵپشتیی ئێمە بوون، پشتیوانیی ئێوە هێزیان دا بە ئێمە، پشتیوانی و خۆڕاگریی ئێوە هێزیان دا بە ئێمە تاوەكوو بتوانین بەرامبەر بەو هەموو فشارەی كە هاتوونەتە سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاوەستین، بۆیە هیوادارم ئەو پشتیوانییانە بەردەوام بن تاوەكوو ئێمەش ئەوەی پێمان دەكرێت لە خزمەتكردنی ئێوە، بەردەوام بین.

    دەمەوێ سوود لەم دەرفەتە وەربگرم بۆ ئەوەی هەندێك باسی دۆخی كوردستانیش بكەم، لەم ماوەیەی رابردوو ئێمە چەند شاندمان ناردە بەغدا تاوەكوو گفتوگۆ بكرێت چ لەسەر بابەتی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە و چ لەسەر بابەتی بودجە كە بەداخەوە چەندین ڕێككەوتنمان كرد لەگەڵ سەرۆك وەزیران و حكوومەتی فیدڕاڵی، بەڵام پاشان ئەو ڕێككەوتنانە وەلا نران یان دەستكاریی كران و هەندێك بیروبۆچوونی دیكەیان لەسەر خەڵكی كوردستان سەپاند، سەرەڕای ئەوەش ئێمە دیسان هەوڵمان دا و هەوڵیش دەدەین كە تا دوایین قۆناغ لەگەڵ بەغدا بگەینە ئەنجامێك كە بەرهەمەكەی لە خزمەتی هەموو خەڵكی عێراق و بە تایبەت لە خزمەتی هەرێمی كوردستاندا بێت، بەبێ ئەوەی ئێمە هیچ سازشێك لەسەر دەستكەوت و شایستە و مافە دەستوورییەكانمان بكەین. ئێمە بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی پارێزگاری لە مافە دەستوورییەكانمان بكەین، بەردەوامیش دەبین بۆ ئەوەی لەگەڵ حكومەتی عێراق بگەینە ئەنجامێكی ئاشتییانە و ئەو كێشانەی هەن، چارەسەر بكەین. لە ڕۆژانی داهاتووش جارێكی دیكە شاندی ئێمە دەچێتەوە بەغدا بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەسەر بابەتی ناردنی بودجە. هەروەك دەزانن پێشتر گازاندەی ئەوە دەكرا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچە نادات یان لە كاتی خۆی مووچەی نەداوە، دەمەوێ ئەوە بڵێم كە هەتا ڕێگری لە هەناردەكردنی نەوتی كوردستان كرا، حكوومەتی هەرێم بە شانازییەوە هەموو مانگێك مووچەی خەڵكی كوردستانی دابین كردووە. بە خۆشی بووبێت و بە زەحمەت و هەر جۆرێك بووبێت، بەڵام ئێمە ئەو بەرپرسیاریەتییەمان لە ئەستۆ گرت و لە خزمەتی خەڵكی خۆمان بووین. ئێستاش ئەو فشارەی لەسەرمانە دیسان ڕەنگە بۆ ئەوە بێت كە ئێمە واز لە هەندێك مافی دەستووریی خۆمان بێنین، بەڵام من دەمەوێ دڵنیاتان بكەمەوە كە ئێمە واز لە مافە دەستوورییەكانمان ناهێنین، بە پشتیوانیی ئێوە و خوای گەورە، بەردەوام دەبین لە داكۆكیكردن لەسەر هەموو مافەكانی خۆمان و گەشبینیشم بەوەی دەگەینە ئەنجامێكی باش لەگەڵ ئەم حكومەتەش، تا ئەوانیش بودجە لە كاتی خۆیدا بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان بنێرن و بابەتی بودجەش نەكەنە بابەتێكی سیاسی و تێكەڵی كێشەی سیاسی نەكەن كە هەندێكجار بەداخەوە پاساوی بێ مانامان بۆ دێننە پێش.

    بە هەرحاڵ، ئێمە هێزی خۆمان لە ئێوەوە دەبینین، پشتیوانیی خوا و پشتیوانیی ئێوە بۆ ئێمە بەهێزترین هێزە، ئێمە خۆمان بە خزمەتكاری ئێوە دەزانین.

    جارێكی دیكەش سوپاس بۆ ئامادەبوونی ئێوە و هەر سەركەوتوو و سەلامەت بن و كوردستانیش هەر ئاوەدان بێت.