هاوپۆل: وەرزش

  • یانەی نەسری سعودی ئامادەکاری بۆ کریستیانۆ رۆنالدۆ دەکات

    یانەی نەسری سعودی ئامادەکاری بۆ کریستیانۆ رۆنالدۆ دەکات

    کارگێری یانەی نەسری سعودی لەو بڕوایەدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی بە یانەکەیانەوە دەکات، بۆیە هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ گواستنەوەی کردووە.

    کەناڵی CBC Sport بڵاویکردوەوە، کارگێری یانەی سعودیەکە چاوەڕێ کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دەکەن، ئەوان بەجۆرێک دڵنیان لە گواستنەوەی دۆن، لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ پشکنینی پزیشکی ئەو یاریزانەیان کردووە و، هۆتێلێکیشیان بۆ یاوەرانی گۆڵکارە پۆرتوگالیەکە ئامادە کردووە.

    سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، کارگێری یانەی نەسر هەموو دەسەڵاتێک دەدەن بە رۆناڵدۆ، تا ئەو رادەیەی دەتوانێت گۆڕانکاری لە هەموو یانەکەیان بکات.

  • هیچ یانەیەک بۆندی پێشکەشی مێسی نەکردووە

    هیچ یانەیەک بۆندی پێشکەشی مێسی نەکردووە

    سەرەڕای ئەوەی دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە یانەکانی بارسێلۆنای ئیسپانیا و ئینتەر میامی ئەمریکی هەوڵی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی پاریس سانجێرمان دەدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کام لەم دوو یانەیە بەفەرمی ئۆفەریان پێشکەش ئەو یاریزانە نەکردووە.

    رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، دەنگۆیەک لە ماوەی رابردوو بڵاوبووەتەوە گوایە یانەکانی بارسێلۆنا و ئینتەر میامی هەوڵی گواستنەوەی گۆڵکارەکەی تانگۆ دەدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لەم دوو یانەیە ئۆفەری فەرمیان پێشکەش ئەو یاریزانە نەکردووە، تەنها دەنگۆیەک هەیە کارگێری یانە فەرەنسیەکە ئامادەیە ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش بکەن.

    مێسی هاوینی ساڵی ٢٠٢٣ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و، ناوە ناوە دەنگۆیەک بڵاودەکرێتەوە ئەو یاریزانە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و، پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

  • ڕیزبەندی نوێی فیفا بۆ هەڵبژاردەكان

    ڕیزبەندی نوێی فیفا بۆ هەڵبژاردەكان

    فیفاڕیزبەندی نوێی هەڵبژاردەكانی جیهانی دوای یاریەكانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەڕ بڵاوكردەوە.

    هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی دوای بردنەوەیان لە یاری كۆتاییدا بەرامبەر فەڕەنسا بە لێدانی یەكلاكەرەوە.

    لە ڕیزبەندیەكەدا هەڵبژاردەی بەڕازیل توانیویەتی پارێزگاری لە پلەی یەكەم بكات و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوو پلە هاتووەتە پێشەوە.

    ڕیزبەندی نوێی هەڵبژاردەكان:

    ١- بەڕازیل، ڕیزبەندی پێشووی ١

    ٢- ئەرجەنتین، ڕیزبەندی پێشووی ٣

    ٣- فەڕەنسا، ڕیزبەندی پێشووی ٤

    ٤- بەلجیكا، ڕیزبەندی پێشووی ٢

    ٥- ئینگلتەرا، ڕیزبەندی پێشووی ٥

    ٦- هۆڵەندا، ڕیزبەندی پێشووی ٨

    ٧- كرواتیا، ڕیزبەندی پێشووی ١٢

    ٨- ئیتاڵیا، ڕیزبەندی پێشووی ٦

    ٩- پۆرتوگال، ڕیزبەندی پێشووی ٩

    ١٠- ئیسپانیا، ڕیزبەندی پێشووی ٧

    ١١- مەغریب، ڕیزبەندی پێشووی ٢٢

    ١٢- سویسرا، ڕیزبەندی پێشووی ١٥

    ١٣- ئەمریكا، ڕیزبەندی پێشووی ١٦

    ١٤- ئەڵمانیا، ڕیزبەندی پێشووی ١١

    ١٥- مەكسیك، ڕیزبەندی پێشووی ١٣

    ١٦- ئۆرۆگوای، ڕیزبەندی پێشووی ١٤

    ١٧- كۆڵۆمبیا، ڕیزبەندی پێشووی ١٧

    ١٨- دانیمارك، ڕیزبەندی پێشووی ١٠

    ١٩- سەنیگال، ڕیزبەندی پێشووی ١٨

    ٢٠- یابان، ڕیزبەندی پێشووی ٢٤

  • ڤینگەر: یانەکان دژی ئەوەن مۆندیال دوو ساڵ جارێک بکرێت

    ڤینگەر: یانەکان دژی ئەوەن مۆندیال دوو ساڵ جارێک بکرێت

    ئارسن ڤینگەر، سەرۆکی بەشی پەرەپێدانی تۆپی پێ لە فیفا ئاشکرای دەکات، پرۆژەی ئەوەی دوو ساڵ جارێک مۆندیال بکرێت، لەلایەن یانەکان رەتکرایەوە.

    راهێنەرە فەرەنسیەکە لەمبارەوە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای سپۆرت گووتی “ پێشتر من پرۆژەیەکم پێشکەش کرد بۆ ئەوەی مۆندیال دوو ساڵ جارێک بکرێت، بەڵام پرۆژەکە لەلایەن یانەکان رەتکرایەوە، هەرچەندە ئەم بابەتە کۆتایی نەهاتووە و، لەوانەیە لە داهاتوو جارێکی دیکە کاری لەسەر بکرێت “.

    ڤینگەر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت “ ئامانجمان لەم پرۆژەیە ئەوەیە، هەڵبژاردە بچوکەکانیش چانسی باشیان هەبێت بۆ بەشداری کردن لە مۆندیال “.

  • كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پەیامێكی بڵاوكردەوە

    كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پەیامێكی بڵاوكردەوە

    كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال پەیامێكی بڵاوكردەوە دوای شكستەكەیان بەرامبەر مەغریب و كرانە دەرەوەیان لە یاریەكانی جامی جیهانی٢٠٢٢ی قەتەڕ.

    شەوی ڕابردوو هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و مەغریب لە قۆناغی چارەكی كۆتایی یاریەكانی جامی جیهانی ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی مەغریبیەكان كۆتایی هات.

    كەمێك پێش ئێستا دۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێكی بڵاوكردەوە و نووسیویەتی:

    بردنەوەی مۆندیال بۆ پۆرتوگال گەورەترین و بەرزخوازترین خەونی من بوو لە تەواوی کاروانی وەرزشیمدا، خۆشبەختانە زۆر نازناوم بردوەتەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا، کە پۆرتوگالیشی تێدایە، بەڵام کردنی وڵاتەکەمان بە پێشەنگی وڵاتانی جیهان لە ڕێگەی مۆندیالەوە خەونی گەورەم بوو.

    بۆ ئەو خەونەشم بە سەختی جەنگام، لە ٥ پاڵەوانیەتی مۆندیالدا گۆڵم تۆمارکردووە لەماوەی ١٦ ساڵدا، ئەمەش لەپاڵ چەندان یاریزانی مەزنەوە و پاڵپشتی گەلی پۆرتوگالیش، هەموو هەوڵێکمدا، هەرگیز لەو جەنگەدا ڕامنەکرد و خۆم نەدزییەوە و دەستبەرداری ئەو خەونەم نەبووم.

    بەداخەوە دوێنێ ئەو خەونە کۆتایی هات، بەڵام نامەوەێ کاردانەوەی تووندم بۆ ئەو شکستە هەبێت، تەنها دەمەوێت پێتان بڵێم کە زۆر شت وترا و زۆر شت نووسرا بەبێ بەڵگە، بەڵام بۆ ساتێکیش پەیوەستبوونم بە هەڵبژاردەکەمەوە نەگۆڕا، من هەمیشە ئەو کەسەم کە بۆ ئامانجی هەمووان تێدەکۆشم و هەرگیز پشت ناکەمە هاوڕێ یاریزانەکانم و وڵاتەکەشم.

    لە ئێستادا لەوە زیاتر شتێکی تر شایانی باسکردن نییە، سوپاس پۆرتوگال، سوپاس قەتەڕ، خەونەکە جوانبوو بەڵام… هیوادارم ئێستا کەشوهەواکە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی هەمووان بە ئامەنجەکانی خۆیان بگەن”.

  • ڤینیسیۆس گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە

    ڤینیسیۆس گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە

    ڤینیسیۆس جۆنیۆر، هێرشبەری هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی ئەمریکی هەڵدەوەشێنێتەوە.

    رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە بەڕازیلیەکە لە رەفتاری کۆمپانیا ئەمریکیەکە ناڕازییە، هەربۆیە بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە هەڵوەشێنتەوە و، بەرێوەبەری بازرگانیش لەم هەنگاوە ئاگادار کردووەتەوە.

    ئاس بڵاویشی کردەوە ڤینی هەر بەهۆی رەفتارەکانی کۆمپانیای نایکی، بە پێڵاوێکی کۆن بەشداری مۆندیالی قەتەری کردووە.

  • لوگانۆ: یاریزانانی فەڕەنسا پێیان خۆشە بەنزیمەیان لەگەڵ نەماوە

    لوگانۆ: یاریزانانی فەڕەنسا پێیان خۆشە بەنزیمەیان لەگەڵ نەماوە

    دیێگۆ لوگانۆ یاریزانی پێشووی پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای دەڵێت یاریزانانی فەڕەنسا حەز بە کەریم بەنزیمە ناکەن و پێیان خۆشە لەگەڵیان نەماوە.

    لوگانۆ بۆ ئی ئێس پی ئێن وتی “من دڵنیام لەوە چونکە هاوتیمی بەشێک لە یاریزانانی ئێستای فەڕەنسا بووم، ئەوان زۆر دڵیان خۆشە بەنزیمەیان لەگەڵ نەماوە. شتەکە تەنها پەیوەندی بە لایەنی تەکنیکییەوە نیە بەڵکو زیاتر پەیوەندی کەسییە هۆکارەکە. ئەم جۆرە بیرکردنەوانە لە هەڵبژاردەکانی ئۆرۆگوای، بەڕازیل و ئەرژەنتین نابینیت”.

    بەنزیمەی باشترین یاریزانی ساڵ، بەهۆی پێکان لە جامی جیهانی دوورخرایەوە و گەڕایەوە ئیسپانیا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

  • یەكەم پەیامی مانێ دوای دوورخستنەوەی لە یاریەكانی جامی جیهانی

    یەكەم پەیامی مانێ دوای دوورخستنەوەی لە یاریەكانی جامی جیهانی

    سادیۆ مانێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی سەنیگال و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە دوای دوورخستنەوەی لە یاریەكانی جامی جیهانی.

    بەهۆی ئەو پێكانەی تووشی هات مانێ نەشتەرگەری ئەنجامدا و بەهۆیەوە نەیتوانی بەشداری لە یاریەكانی جامی جیهانی بكات.

    ئەستێرەكەی سەنیگال پەیامێكی لە ئینستاگرامی خۆی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی:

    ” ئێوارەتان باش هەموو لایەک، زۆرێکتان دوای پێکانەکەم پەیامی پشتیوانیتان ناردووە، سوپاس بۆ خوا نەشتەرگەرییەکەم لە ناوەڕاستی هەفتەدا ئەنجاممدا بە باشی بەڕێوەچوو، دەمەوێت ئەم دەرفەتە بەهەل وەربگرم و سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ هەمووتان نیشان بدەم، ئەم دووشەممەیە وڵاتی ئازیزمان بەشداری مۆندیالی قەتەری 2022 دەکات، دڵنیام شێرەکان لە هەموو یارییەک تێدەپەڕن و وەک یاریەكی كۆتایی ڕاستەقینە مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، هەروەها بڕوام وایە هەموو سەنیگالییەکان لەبەردەم شاشەی بچووکدا دەبن بۆ پشتگیریکردن و هاندانی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بە ئازایەتی وەک هەموو ئەو یاریزانانەی کە دەیکەن، هاوڕێکانم وەک جاران وەک یەک پیاو شەڕ دەکەن بۆ ئەوەی ڕێز لە سەنیگالی ئازیزمان بگرن.. بژی سەنیگال، بڕۆن شێرەکان “.

  • قازانجی دارایی یاریزانان، یانەکان و هەڵبژاردەکان لە جامی جیهانی

    قازانجی دارایی یاریزانان، یانەکان و هەڵبژاردەکان لە جامی جیهانی

    یاریکردن لە جامی جیهانی خەونی هەموو یاریزانێکە و نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەیان لەسەر شانۆیەکی جیهانیی بە خزمەتی وڵاتەکەیان دەزانن و هاوکات ناوبانگێکی زۆریش بۆ خۆیان دەهێنێت.

    یاریزانان

    سوودی یاریزانان لە جامی جیهانی تەنها مۆڕاڵی نییە و قازانجی داراییش دەکەن کاتێک بانگهێشتی ئەو پاڵەوانێتییە دەکرێن بەڵام زۆر کەمترە لە موچەکانیان لە یانەکانیان و بەپێی هەڵبژاردەکانیش دەگۆڕێت.

    هەڵبژاردە گەورەکان لەکاتی بردنەوەی پاڵەوانێتییە ملیۆنەها دۆلار دەدەن بە یاریزانان، جگە لەوەش موچەیەکی کەم وەردەگرن، بۆ نموونە کایلیان ئێمباپێ ١٧ هەزار پاوەندی هەبوو بۆ هەر یارییەک لەگەڵ فەڕەنسا ئەنجامی دا لە مۆندیالی ٢٠١٨دا و دواتر ئەو پارەیەی بەخشییە کاری خێرخوازی. ئینگلتەرا ٢٥٠٠ پاوەندی دەدایە هەر یاریزانێک لە پێکهاتەی سەرەکی بێت لە جامی جیهانی ٢٠١٤ دا. هەروەها لە ٢٠١٨ ئینگلتەرا بەڵێنی بە یاریزانەکان دابوو ئەگەر جامەکە ببەنەوە هەر یەکەیان ٢١٥ هەزار پاوەند وەردەگرێت

    بە گشتی خەڵاتەکان بەندن بە ئەنجامی تیمەکە و موچە و شایستە داراییەکانیش بۆ هەر وڵاتێک جیاوازە.

    یانەکان

    بۆ یانەکان دۆخەکە جیاوازە و ئەو یانانەی زۆرترین یاریزانیان لە جامی جیهانییە دەیان ملیۆن دۆلار لە فیفا وەردەگرن. فیفا ٤٤٠ ملیۆن دۆلار بەسەر ئەو یانانە دابەش دەکات کە رێگە دەدەن یاریزانەکانیان بەشداری لە جامی جیهانی بکەن. زۆرترین بڕیش کە بۆ یەک یاریزان دەیدەن دەگاتە ٣٧٠ هەزار دۆلار.

    لە جامی جیهانی ٢٠١٨دا، ٤١٦ یانە لە ٦٣ وڵاتی جیاواز پارەیان وەرگرت بەهۆی بەرنامەکەی فیفا. بۆ ئەمساڵ فیفا ١٠ هەزار دۆلار دەدات وەک موچەی هەر رۆژێکی ئەو یاریزانە بە یانەکەی، موچەکەش دوو هەفتە بەر لە دەستپێکی جامی جیهانی دەست پێدەکات تا ئەو رۆژەی لە پاڵەوانێییەکەدا دەمێننەوە. پارەکەش بەسەر ئەو یانانە دابەش دەکرێت کە لە دوو ساڵی رابردوو خاوەنی ئەو یاریزانە بوون. بۆ نموونە ئەگەر یاریزانێک لە دوو ساڵی رابردوو یاری بۆ سێ یانەی جیاواز کردبێت، ئەوا کۆی پارەکە بەپێی ژمارە رۆژەکان بەسەر ئەو سێ یانەیە دابەش دەکرێت.

    هەڵبژاردەکان

    فیدراسیۆنی هەڵبژاردە بەشداربووەکان براوەی یەکەمی لایەنی دارایی جامی جیهانین. بۆ ئەمساڵ ئەو پارەیەی لە نێوان هەڵبژاردە بەشداربووەکان دابەش دەکرێت ژمارەی پێوانەیی شکاندووە. فەڕەنسای پاڵەوانی مۆندیالی رووسیا ٣٨ ملیۆن دۆلاری وەرگرت، بۆ جامی جیهانی قەتەڕ خەڵاتە داراییەکانی تیمی براوە دەگاتە ٤٢ ملیۆن یۆرۆ.

    ووردەکارییەکان بەم جۆرەیە:

    ئەو تیمانەی لە قۆناغی کۆمەڵەکان ماڵئاوایی دەکەن – ٩ ملیۆن دۆلار (١٤٤ ملیۆن دۆلار بۆ سەرجەمییان)

    ئەو تیمانەی لە قۆناغی ١٦ ماڵئاوایی دەکەن – ١٣ ملیۆن دۆلار (١٠٤ ملیۆن دۆلار بۆ سەرجەمیان)

    ئەو تیمانەی لە قۆناغی ٨ ماڵئاوایی دەکەن – ١٧ ملیۆن دۆلار (٦٨ ملیۆن بۆ سەرجەمیان)

    خاوەن پلەی چوارەم – ٢٥ ملیۆن دۆلار

    خاوەن پلەی سێهەم – ٢٧ ملیۆن دۆلار

    خاوەن پلەی دووهەم – ٣٠ ملیۆن دۆلار

    براوەی پاڵەوانێتییەکە – ٤٢ ملیۆن دۆلار

  • ئێنریکێ بووەتە ئامانجی یانەی یوڤێنتوس

    ئێنریکێ بووەتە ئامانجی یانەی یوڤێنتوس

    لویس ئێنریکێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا.

    ئێدوارد ئێندا رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، کارگێری خانمە پیرەکە ئۆفەرێکیان پێشکەشی راهێنەرەکەی لارۆخا کردووە، بۆ ئەوەی دوای مۆندیالی قەتەر، لە شوێنی ماسیمیلیانۆ ئالێگری ببێتە راهێنەری یانەکەیان. بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

    رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردووەتەوە ئۆفەرەکە بۆ ماوەی سێ ساڵە و بۆ هەر ساڵێکیش ١٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئێنریکێ کراوە.