هاوپۆل: Uncategorized

  • پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

    پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

    بەڕێز دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان:

    بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو ( تاڤگە عەبدولوەهاب ئەسعەد)م بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

    مەسرور بارزانی
    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

  • ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان

    ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان

    تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، لەچاڵاکیەکدا، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی ، ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٦/١٩ توانیان دوو کەس دەستگیربکەن کە (٢٠٠٠)دوو هەزار دانە حەبی هۆشبەر لەجۆری (کەپتاگۆن)یان پێبوو، بەنیازبوون کاری کڕین و فرۆشتن بەم جۆرە حەبە بکەن لەناو شاری هەولێر. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبار کراوەتە بۆ تەواوکردنی رێکارەیاساییەکان. حەبی(کەپتاگۆن) یەکێکە لەو حەبە هۆشبەرانەی کەبڵاوبونەوەی مەترسیەکی زۆر دروست دەکات، ئێستا رێژەی بەکارهێنانی ئەم جۆرە حەبە لەوڵاتانی ئەوروپاو وڵاتانی کەنداو لەزیاد بوندایەو جێگای بایەخی دامودەزگا پەیوەندارەکانی ئەم وڵاتانەن.

    بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان
    ٢٠٢٣/٦/١٩

  • بەرهەمی ماسیی کوردستان هەناردەی عێراق و وڵاتانی کەنداو دەکرێت

    بەرهەمی ماسیی کوردستان هەناردەی عێراق و وڵاتانی کەنداو دەکرێت

    بایەخدان و بەرەوپێشبردنی زیاتر بە بەرهەمهێنان، یەكێكە لە پلانە ستراتیژییەکانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەو چوارچێوەیەشدا گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمی ماسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە پارێزگای دهۆک دروست دەکرێت، کە لە چەند بەشێک پێک دێت و لە قۆناغی یەكەمدا توانای بەرهەمهێنانی دووسەد تۆن گۆشتی ماسی هەیە و سەدان هەلی كاریشی بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ڕەخساندووە.

    ئامانج لە دروستکردنی ئەم پرۆژەیە، پڕكردنەوەی پێویستیی ناوخۆ و پەرەپێدانیەتی بۆ ئاستێك بتوانرێت هەناردەی دەرەوە بكرێت، کە لە قۆناغی یەكەمیدا دەتوانێت لە ساڵێکدا ٢١ ملیۆن پەنجەماسی و هەزار و ٢٠٠ تۆن گۆشتی ماسی بەرهەم بهێنێت.

    شوکری عومەر، بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەرهەمی ماسی، بە پێگەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: “ئەم پڕۆژەیە، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و تەواوکەری بەرهەمی کشتوکاڵییە لە هەرێمی کوردستان، سەرمایەکەی ١٠ ملیۆن دۆلارە؛ لە ئێستادا ٥٠٠ دەرفەتی کاری بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ هاووڵاتییان ڕەخساندووە”.

    بەڕێوەبەری پڕۆژەكە، ئەوەشی گوت: “هیچ جۆرە پرۆژەیەکی بەرهەمی ماسی لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەو شێوەیە و بەو جۆرە سیستەمە دروست نەکراوە؛ تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی تێدا بەکار هێنراوە”.

    ڕووبەری پڕۆژەکە ٢٢٩ دۆنمە و پێک دێت لە هەڵهێنەری ماسی، تاقیگە، حەوزی خۆڵ و قەفەزی ماسی، پلانیش هەیە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئالیک دابنرێت و دوای پڕکردنەوەی پێویستیی ناوخۆ، لە ئاییندەدا بەرهەمی ئەم پرۆژەیە هەناردەی بازاڕەکانی عێراق و وڵاتانی کەنداو بکرێت.

    فەرمانگەی میدیا و زانیاری

  • مه‌سرور بارزانی له‌ تویتێكدا رایدەگه‌یه‌نێت، کەرتی بانکیی مۆدێرن بناغەی تێڕوانینی ئێمەیە بۆ كوردستانێكی به‌هێزتر.

    مه‌سرور بارزانی له‌ تویتێكدا رایدەگه‌یه‌نێت، کەرتی بانکیی مۆدێرن بناغەی تێڕوانینی ئێمەیە بۆ كوردستانێكی به‌هێزتر.

    له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر سه‌رۆكوەزیران مه‌سرور بارزانی نووسیوویه‌تی: “لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا، هه‌ژماری ١.٢ ملیۆن فه‌رمانبه‌ری کەرتی گشتی دەگوازینەوە بۆ بانکە تایبەتەکان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارەدانی دیجیتاڵی به‌گه‌ڕدەخه‌ین بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابووریمان”.

    ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی بانکی جیهان لە هەولێر گوتی: “حەوت بانکی تر ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بەشداربن لە (هەژماری من) هەروەکو پێشتریش باسمان کردووە بۆ دوو ساڵی داهاتوو ئاواتمان وایە هەموو فەرمانبەرانی حکومەت بتوانن لەو سیستەمەدا جێگیر بکرێن”.

    مەسرور بارزانی، گوتیشی: “ئێمە لە حکومەت زۆر پێداگیری دەکەین لەوەی سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان بە ستاندارد بکرێت بۆ ئەوەش لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقیش لە پەیوەندیداین و ئەوانیش یارمەتیدەری ئێمە بوون”

  • حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمێکی نوێی دیجیتاڵی ڕادەگەیەنێت

    حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمێکی نوێی دیجیتاڵی ڕادەگەیەنێت

    حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی ئاسانکارى و کەمکردنەوەى بارگرانیى دارایی و خێرایی لە ڕاییکردنى کارەکان، پڕۆسەی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان بە دیجیتاڵی دەکات و لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەى پۆرتاڵێکی ئۆنلاینەوە (business.digital.gov.krd) داواکاری پێشکەش بکەن.
    لە ڕێگەی ئەم سیستەمە نوێیەوە، لە هەر کات و شوێنێک بێت، دەتوانن بە ئاسانی و خێرایی و پارێزراوی، داواکاراییەكانی تایبەت بە تۆمارە بازرگانییەکانیان پێشکەش بکەن. بەمەش “ژمارەى یەکەی بێهاوتا” دەدرێتە هەر کۆمپانیایەکى تۆمارکراو تا بە ئاسانى سوود لە خزمەتگوزارییەکانی دیکەى حکومەت ببینن.
    ئەم دەستپێشخەرییە هەوڵێکی هاوبەشی نێوان پەرلەمانی کوردستان، نوسینگەی سەرۆک وەزیران، نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری و هاوتەریبیشە لەگەڵ ستراتیژی وەرچەرخانی دیجیتاڵیدا.
    پێشکەوتن و بەراوردکردن
    سیستەمی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان، بە چەندین تایبەتمەندییەوە شوێنی پڕۆسەی کارکردنی پێشوو دەگرێتەوە. پێشتر پێویست بوو داواکار چەندین جار سەردانی فەرمانگە و بەشە جیاوازەکانى بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارى دامەزراوە بازرگانییەکان بکات، تا بە پڕۆسەیەکى دوور و درێژ و تێچوویەکى زۆر و دوو داواکاریى جیاواز، ناوی بازرگانی یان کۆمپانیاکەی تۆمار بکات، ئەمەش جۆرێک لە ئاڵۆزی و بێزاری دروست کردبوو، و ئەم کەموکوڕییانە ڕێگر بوون لە پێشکەوتنی ئابووری و گەشەی کۆمپانیاکان و دەستپێشخەریی خاوەنکاران.
    سوودەکانی بەدیجیتاڵیکردنى سیستەمە نوێیەکە
    ئەم سیستەمە نوێیە، چەندین سوودى هەیە، چیتر بە ماوە و تێچوویەکى زۆر، کۆمپانیا و ناوى بازرگانى تۆمار ناکرێت، بەڵکوو لە هەر شوێنێک بێت ٨٠٪ هەرزانتر لە جاران و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کارکردندا ناوى بازرگانییەکە تۆمار دەکرێت. هەروەها داواکار بە شێوەی گەڕانی ئۆنلاین، دەتوانێت ناوە بازرگانییەکەى پشتڕاست بکاتەوە، تا کەسی دیکە نەتوانێت بە هەمان ناو لە هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا تۆمار بکات.
    ئەم سیستەمە، ستانداردە نێودەوڵەتییەکان پەیڕەو دەکات، ئەوەش بە پێشکەشکردنی لیستی چالاکییە بازرگانییەکان لەسەر بنەمای پۆلێنکردنی پیشەسازی و ستانداردی نێودەوڵەتیی، بەمەش ڕێگە بە داواکار دەدرێت شەفاف و ئاسان چالاکییەکانی لە لیستە دیاریکراوەكەی نێو پۆرتاڵەکە هەڵبژێرێت و ڕێنمایی و زانیاری ڕوون و پێویستى دەست بکەوێت. تۆماری ناوی بازرگانی و کۆمپانیاکان، لەم سیستەمە نوێیەدا لە پۆرتاڵێکدا کۆ کراونەتەوە کە پڕۆسەکە بە گشتی ئاسانتر دەکات.
    لە ڕێگەی ئەم پۆرتاڵەوە، داواکار دەتوانێت ئاراستە و چۆنییەتیی ڕاییکردنى کارەکانى تۆمارکردنەکەى ببینێت و بە دروستبوونى “ژمارەى یەکەی بێهاوتا” بۆ هەر دامەزراوەیەکی تۆمارکراو، ڕێگا بە داواکار دەدرێت دەستى بە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی دیکەی حکومەت وەک دەستەبەرى کۆمەڵایەتی، باج و گومرگ بگات.
    ئەم سیستەمە نوێیە، هەنگاوێکی بەرچاو و مۆدێرنە لە تۆمارکردنی دامەزراوەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵێکی کاریگەری دەبێت لە گەشە و بەرەوپێشبردنی کەرتی ئابووری و زیادبوونی هەلی کار.
    لەپێناو خزمەتکردنى زیاترى هاووڵاتییان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بە وەرچەرخانی دیجیتاڵی و ئاسانکارى و پێشخستنى حوکمڕانییەکی کارامە دووپات دەكاتەوە و لەو ڕووەشەوە هەنگاوى بەهێزى لە بوارى تەکنەلۆژیای نوێ ناوە.

    فەرمانگەی میدیا و زانیاری

  • وەلامێک بۆ خێزانی کەبابچی

    وەلامێک بۆ خێزانی کەبابچی

    بریار نەبوو وەلامتان بدەمەوە بەلام بەداخەوە لای زۆر کەس وایلێهاتوە بەچاو بریار بدات نەک عەقل ، ئەوەش وایکردوە لەم کوردستانەی خۆمان جۆرەها سیاسی و ئەندام پەرلەمان و تەنانەت میدیای ناکامل و ئاست نزم سەرهەلدەن ،

    ماوەیەکە ئەم کەناڵە خەریکی درۆ بوختان و چەواشەیە دژی ئیمە ئەوەش لەبەر چەند هۆکاریک ،

    یەکەم / لەکاتی دابەش کردنی لیژنەکانی کورد بەسەر فراکسیونەکان کۆبونەوەیەکم لەگەل فراکسیونە کوردییەکان کرد و سەرۆکی هەر یەک لە فراکسیونی پارتی و یەکێتی و نەوەی نوێ و یەکگرتوو ئامادەبون پێم وابێت کاک سۆران لەوێ نەبو دوای کۆبونەوەکە هات و لەکۆبونەوەکە دوای پارتی و یەکێتی بە سروە عبدالواحدم وت لیژنەیەکیش بەئیوە دەدەم وەک نەوەی نوێ وتی باشە وتم بەلام یەک مەرجم هەیە لێرە لەبەغدا دەبیت دیفاع لەبودجەو موچەی خەلکی کوردستان و پێشمەرگەو ناوچەکانی دەرەوەی هەریم بکەن فراکسیونەکان رازیبون تەنها سروە عبدالواحد رازی نەبو وتی من پەرلەمانتاری عیراقم و حەقم بەسەر هەریمەوە نییە منیش وتم ئەوەی دیفاع لەکورد نەکات لیژنەی پێ نادەم ، دواتریش چو لەکەنالی عەهد بۆ ئەوەی هەندێکی تر خۆی لەلای نەیارانی کوردستان شرین بکات باسی لەوەکرد گوایە من پێم وتبیت دیفاع بکە لەپارتی ئەوجا لیژنەتان پێ ئەدەم ، کەئەمە جیا لەوەی درۆیەکی گەورەبو دڵنیاشم پارتی ئەوەندە بچوک نییە خەلکی لەو شیوەیە دیفاعی لێبکات ،

    دووەم / لەکاتی دابەش کردنی ئەندامانی پەرلەمان بەسەر لیژنەکان تەواوی پەرلەمانتارانی کوردم دابەش کرف بەسەر لیژنەکان بەو شیوەی خۆیان دەیانویست ، تەنها نەوەی نوێ وتیان ئیمە پەیوەندیمان بەکوردەوە نییەو لەگەل ئیمتداد هاوپەیمانیمان دروست کردوە وتم باشە بەلام دوای گلەیی نەکەن وتیان باشە ، کەچی بەلینیان پێدان ئەندامیکیان لە لیژنەی دارایی دانیین دوای راستیان لەگەلیان نەکردو هاتنەوە بۆ لای من وتیان ئەو ئەندامەمان بۆ بگەرینەوە بۆ مالیە ، چەند جاریک سروەو جاریکیش کاک ریبوارو جارێکیش کاک ئومید محمد هاتن ، وتم بەمەرجێک لەبەرامبەر ئەو درۆیەی لەکەنالی عەهد کردوتانە داوای لێبوردن بکەن ئەگینا هیچتان بۆ ناکەم .

    ئەوەی سەیرە ئیستا باس لەلیژنەی دارایی دەکەن و گوایە دەسکەوتیان هەبوە کەچی هیچ پەرلەمانتارێکیشیان نییە لەو لیژنە ، باس لەزانیاری ناو کۆبونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت دەکەن و هیچ ئەندامێکیان لەوێ نییە ، بەداخەوە ئەوەندە درۆیان کردوەو خەلک بروای پێکردون فێربونە داهینان دەکەن لەدرۆۆ و چەواشەکاری ،

    ئیوە بۆ دەنگ و خۆڵ کردنە چاوی فەرمانبەرانی هەریم باسی پاشەکەوتی موچە دەکەن ئەگەر راست دەکەن هەنگاوی کردەیی بنیین وەکو ئیمە کە چەند رۆژە خەریکی دابین کردنی پارەین بۆ ئەو بابەتە و نوسراویشمان کردوە هەولیشمان داوە ،
    بەلێ من لەبەغدام نوێنەری میلەتیکم نابێ رێگە بدەم مافی گەلەکەم پێشیل بکریت رۆژانە خەریکی ئەوەین چۆن مافە دەستورییەکانمان بەدەست بهینین و خەریکی رێگە گرتنیین لەتەعدا کردن لەخەلک و جوتیارانی ئیمە لەکەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەریم ، ئیوەیش ئەوەی خودا پێ ناخۆشبیت و دژی میلەت و خاکی خۆتان بیت دەیکەن ،

    لەکۆتاییدا دەلیم ئاین و کۆمەلگاو پەروەردەی خێزانی و حزبیم رێگەم پێنادات ئەوەی لەلامە لەسەر ئیوە بلاوی بکەمەوە چونکە شتی زۆر قێزەون و ناشرینە .

    شاخەوان عەبدوڵلا

  • ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

    ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

    دەستگیرکردنی تەقەكەرەكانی تیكتۆك و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەردەوامە.

    ئەوکەسانەی کەدەبنەهۆی بێزارکردنی هاونیشتمانیان و دیاردەی تەقەکردن لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان بلاودەکەنەوە و سەرپێچی یاسادەکەن، لەلایەن تیمەكانمان لە(بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر )دەستگیر دەکرێن..لەچوارچێوەی ئەم هەڵمەتەشدا لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر كەسێكمان دەستگیر كرد ،كە لە دەوروبەری شاری هەولێر تەقەی كردبوو، پاشان تۆماری ڤیدیۆیی ساتی تەقەكردنەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیكتۆك) بڵاو كردبۆیەوە،رێکاری یاسای بەرامبەر گیرایەبەرو درایەدادگا.

     

    لێرەوە دوپاتی دەکەینەوە فەرمانی بەڕێز(سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان )جێ جەجێ دەکەین لەسەر هەرکەسێک چەکی بێ مۆلەتی لابێت و تەقەبکات و گرتەڤیدۆیەکانی لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان بلاو بکاتەوە ،لەلایەن هێزەکانماوە دەستگیر دەکرێت لەهەرئاست و پۆستێکدابێت

  • چەند قوتابییەکی یاسا دەستکاریی کارتە ئەلیکترۆنییەکانی خۆیان كردووە

    چەند قوتابییەکی یاسا دەستکاریی کارتە ئەلیکترۆنییەکانی خۆیان كردووە

    ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاگرایەتیی كۆلێژی یاسای سەر بە زانكۆی سەڵاحەددین، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا لە دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى کۆتایی ساڵ (خولى یەکەم)، چەند قوتابییەک دەستکاریی کارتە ئەلیکترۆنییەکانی خۆیان كردووە و ئەنجامى هەڵسەنگاندنەکانیان لە وانەکان گۆڕیوە، پاشان لە هەژماری خۆیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاویان كردووەتەوە، لێرەوە پێتان ڕادەگەیەنین، کە ئەو کارتانە لە کۆلێژەکەماندا بەو شێوەیە دەرنەچوونە، بەڵكوو کارتى ڕاست و دروستى قوتابییان لە سەرەتاوە چۆن بڵاو کراوەتەوە، هەر بەو شێوەیەیە کە لە کۆلێژیش لەلامان هەیە.”

    ئەوەش خراوەتە ڕوو: “بۆیە ئەو قوتابییانە خۆیان بەرپرسن لەو جۆرە هەڵسوکەوتانە، جا هەر مەبەستێکیان لە ئەنجامدانى ئەو کارە هەبێت، لە گرتنەبەرى هەر ڕێکارێکى یاسایی لە بەرامبەریان لەلایەن کۆلێژەوە، خۆیان بەرپرسن.”

    ڕاگرایەتیی كۆلێژی یاسای سەر بە زانكۆی سەڵاحەددین داوا لە قوتابییان دەكات، بە هەموو شێوەیەک خۆیان “لەو جۆرە هەڵسوکەوتانە” بەدوور بگرن.

  • حكومەت هەناردەكردنی بەرهەمی خۆماڵی ئاسان دەكات

    حكومەت هەناردەكردنی بەرهەمی خۆماڵی ئاسان دەكات

    حكومەت هەناردەكردنی بەرهەمی خۆماڵی ئاسان دەكات

    کابینەی نۆیەم، ئاسانکاریی تەواوی بۆ ئەو بازرگانانە کردووە، کە دەیانەوێت بەرهەمی خۆماڵیی جووتیاران بنێرنە دەرەوە، ئەمەش دوای پڕکردنەوەی پێویستیی هاووڵاتییان و بەکاربردنی ناوخۆیی، بە ناو و ئاڵای کوردستانەوە هەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێن.

    چەند کارگەیەکی ناوخۆیی بە هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەت، بەرهەمی جووتیارانی کوردستان دەخەنە نێو تورەكە و کارتۆنی تایبەتەوە و لە سەریان دەنووسن “لە کوردستان دروست کراوە-Made In Kurdistan”؛ دواتر ڕەوانەی وڵاتانی دەرەوەیان دەکەن و لە بازاڕی وڵاتان دەفرۆشرێن.

    ئاراس حامید، خاوەنی کارگەیەكە، بەرهەمی خۆماڵی دەنێرێتە دەرەوە و دەڵێت: “ئەو بەرهەمە خۆماڵییانەی هەناردەی دەرەوە دەکرێن، باجی گومرگییان لەسەر هەڵگیراوە و هیچ بڕە پارەیەک لەو بازرگانانە وەرناگیرێ کە بەرهەمەکان دەنێرنە دەرەوە”.

    لێخۆشبوونی گومرگی، بڕیاری کابینەی نۆیەم بوو، بۆ پاڵپشتیكردنی جووتیاران و بازرگانان، تاکوو بەرهەمی ناوخۆیی بنێرنە دەرەوە.
    حکومەتی هەرێم، بۆ پێشخستن و گەشەدان بە كەرتی كشتوكاڵ، پاڵپشتیی جووتیاران دەکات و هاوکاریان دەبێت بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان؛ بۆ ئەم مەبەستەش یەکێک لە ئامانجەکانی بازاڕدۆزییە بۆ بەرهەمی خۆماڵیی كوردستان.

    فەرمانگەی میدیا و زانیاری

  • دەستبردن بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان هەڵەیەکی گەورەی دووبارەبووەوەیه‌

    دەستبردن بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان هەڵەیەکی گەورەی دووبارەبووەوەیه‌

    بە نیگەرانییەکی زۆر لە هەوڵی ژمارەیەک پەرلەمانتار لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڕوانین. دەستکاریکردنی ماف و شایستەکانی خەڵکی کوردستان و دەستبردن بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان هەڵەیەکی گەورەی دووبارەبووەوەیه‌. مێژوو سەلماندوویەتی هەمیشە هەوڵی خۆفەرزکردن و بەکارهێنانی لۆژیکی هێز ئەنجامی پێچەوانەی لێکەوتووەتەوە.

    هێز و لایەنە سیاسییەکان دەبێ لەوە تێبگەن کە ماف و ئەرکی هاووڵاتییان و بەشێکی وڵات بەخۆ لە بۆسەدانان و دانانەوەی مینی سیاسی وەدینایەت، بەڵکو ماڵوێرانی زیاتری بەدوادادێت.

    خەڵکی کوردستان و هەموو عێراق دڵخۆش و ئاسوودەبوون بە وپێشڤەچوون و لەیەکنزیکبوونەوەی هەردوو حکوومەتی ناوەند و هەرێم، ئومێدێکی گەورە بۆ کۆتاییپێهێنانی کێشەکان لە ئارادابوو، بەڵام وەک هەمیشە چەند تاقمێک دووبارە دەیانەوێت بمانگێڕنەوە بۆ خاڵی سەرەتایی کێشەکان، ئەوان نان و ژیانیان هەر لە گێژاو دەستدەکەوێت، دەزانن بە چارەسەری ئاشتیانە و کۆتایی قەیرانەکان ڕاستیی ئەوانیش دەردەکەوێت و کۆتاییان پێدێت.

    لێرەوە داوا لە حکوومەت و پەرلەمانی عێراق دەکەین نیازپاکیی خۆیان بسەلمێنن و بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکوومەت کۆتایی بەو کێشانەش بهێندرێت و ئاهێکی ئاسوودەی بە دڵی هەموو خەڵک بهێندرێت. پێویستە هەموو ئەو لایەنانەی کە بەشداربوون لە پێکهێنانی حکوومەت، پابەندی بەڵینەکان بن و بەڵێنەکانیان ببەنە سەر.

    دووپاتیدەکەینەوە، کە تاکە چارە لە ڕێگەچارە دیموکراتییەکان به‌ لەیەکتێگەیشتن و گفتوگۆ وەدیدێت، هەرگیز هێز و مامەڵەکردن بە لۆژیکی هێز سەرکەوتوو نابێت.

    هێمن هه‌ورامی
    جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان