له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر سه‌رۆكوەزیران مه‌سرور بارزانی نووسیوویه‌تی: “لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا، هه‌ژماری ١.٢ ملیۆن فه‌رمانبه‌ری کەرتی گشتی دەگوازینەوە بۆ بانکە تایبەتەکان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارەدانی دیجیتاڵی بهگهڕدەخهین بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابووریمان”.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی بانکی جیهان لە هەولێر گوتی: “حەوت بانکی تر ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بەشداربن لە (هەژماری من) هەروەکو پێشتریش باسمان کردووە بۆ دوو ساڵی داهاتوو ئاواتمان وایە هەموو فەرمانبەرانی حکومەت بتوانن لەو سیستەمەدا جێگیر بکرێن”.
مەسرور بارزانی، گوتیشی: “ئێمە لە حکومەت زۆر پێداگیری دەکەین لەوەی سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان بە ستاندارد بکرێت بۆ ئەوەش لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقیش لە پەیوەندیداین و ئەوانیش یارمەتیدەری ئێمە بوون”