بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ڕایگەیاند، دووەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە کۆیە تۆمار کرا ، کە هاووڵاتییەکی تەمەن 19 ساڵانە، ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشكدایە.
#bazmedia #بازمیدیا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ڕایگەیاند، دووەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە کۆیە تۆمار کرا ، کە هاووڵاتییەکی تەمەن 19 ساڵانە، ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشكدایە.
#bazmedia #بازمیدیا
كەرتی تەندروستی لە كابینەی نۆیەمدا.. رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و پەتا كوشندەكان و سەدان پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی
وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ئەو چوار ساڵەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، زۆرترین پڕۆژەی بۆ ژێرخانی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئەنجام داوە و چەندین پڕۆژەی ستراتیژییشی هەبووە بۆ داهاتووی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان، هەروەها لە پلان و بەرنامەی داهاتوویدایە، چەندین پڕۆژەی ستراتیژیی دیكە جێبەجێ بكات، كە گرنگترینیان بیمەی تەندروستی و دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتمانییە بۆ دەرمان و پێداویستیی پزیشكی.
بەپێی راپۆرتێكی فراوان و تایبەت و داتای ورد، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوکراوەتەوە، تیایدا وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە داتا، كار و چالاكییەكانی خۆی بۆ ماوەی ئەو چوار ساڵەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان خستووەتە ڕوو، كە لەم ماوەیەدا، ئەو وەزارەتە چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی تەندروستی ئەنجام داوە.
دامەزراندنی پزیشكان:
بەپێی راپۆرتەكە، لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا، دوو هەزار و 185 پزیشكی بۆ نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراندووە، بە شێوەیەك، لە ساڵی 2018، دامەزراندنی 352 پزیشك. لە ساڵی 2019 دامەزراندنی 384 پزیشك. لە ساڵی 2020 دامەزراندنی 382 پزیشك. لە ساڵی 2021 دامەزراندنی 424 پزیشك و لە ساڵی 2022 زۆرترین دامەزراندنی بۆ پزیشكان هەبووە، كە ژمارەیان گەیشتووەتە 642 پزیشك.
كۆنتڕۆڵی تالاسیما:
بەپێی ئەو بەرنامە و پلانەی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ نەخۆشیی تالاسیما لە هەرێمی كوردستان دایناوە، ژمارەی تووشبوان بە شێوەیەكی بەرچاو لە ساڵی 2019 تاوەكوو 2022 كەم بوونەتەوە، بە شێوەیەك، ئەگەر چەند ساڵێكی دیكە وا بڕوات، ئەوە بەتەواوی لە هەرێمی كوردستان كۆنتڕۆڵی تووشبوان بەو نەخۆشییە دەكرێت، كە بەپێی راپۆرتەكە، ئێستا بۆ هەر دوو كەسێك بەنیازی هاوسەرگیری بن پشكنین دەكرێت و بۆ هەر منداڵێكی لەدایكبووش پشكنین دەكرێت، ئەوەش وای كردووە بەپێی ساڵەكان ڕێژەكە بەرەو كەمبوونەوە بڕوات، بە شێوەیەك، لە هەزاران حاڵەتەوە بۆ پارساڵ 2022 بووەتە تەنیا 67 حاڵەت.
كۆنتڕۆڵی نەخۆشییە گوازراوەكان:
هەر بەپێی راپۆرتەكەی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە بۆ هەر بابەتێك زانیاری و داتای ورد خراونەتە ڕوو، لە ماوەی ئەم كابینەیەدا، كۆنتڕۆڵی نەخۆشییە گوازراوەكان بە شێوەیەكی بەرچاو كراوە، لەوانە دەرنەكەوتنی هیچ حاڵەتێكی نەخۆشیی ئیفلیجیی منداڵان و هیچ حاڵەتێكی نەخۆشیی مەلاریا و نەخۆشییە گوازراوەكانی دیكە، كە بە شێوەیەك لەژێر كۆنتڕۆڵدا بوون.
پەتای كۆڕۆنا و ڕووبەڕووبوونەوە:
بەپێی ئەو داتا وردانەی، كە لە راپۆرتەكەی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هەیە، سەبارەت بە پەتای كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان بەراورد بە وڵاتانی پێشكەوتوو، ئەوا هەرێمی كوردستان بە باشترین شێوە ڕووبەڕووی ئەو پەتایە بووەتەوە، بە شێوەیەك، ئەگەر ئەو رێوشوێنە پێویستانە نەبوونایە، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەر لە سەرەتای پەتاكەوە گرتیە بەر، ئەوا ژمارەی قوربانی و تووشبوان و مردوان زۆر زیاتر لەوە دەبوو، كە تۆمار كراوە.
راپۆرتەكە بە شێوەی داتا و گرافیك، هەموو ئەو كار و چالاكییانەی تیادا خراوەتە ڕوو، كە لە لایەن وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو پەتایە، هەر لە ڕێوشوێنەكانەوە تا دەگات بە پێدانی ڤاكسین بە هاووڵاتییان لە هەرێمی كوردستان، گیراونەتە بەر.
شێرپەنجە:
بەهۆی ئەوەی نەخۆشیی شێرپەنجە ئێستا بووەتە نەخۆشییەكی مەترسیداری جیهانی و ساڵانە 19 ملیۆن كەس تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن و 10 ملیۆنی پێ دەمرن، وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەپێی ئەو راپۆرتەی بڵاوی کردووەتەوە، زۆر گرنگیی بە چارەسەرییەكانی ئەو نەخۆشییە و رووبەڕووبوونەوەی داوە. لە هەرێمی كوردستان ڕێژەی شێرپەنجە بە 113.6 دیاریكراوە بۆ هەر 100 هەزار كەسێك، كە 39٪ یان لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە هاتوون، بەڵام بە گشتی ڕێژەكە 197 بۆ هەر 100 هەزار كەسێك دیاری كراوە، كەوابێت لە هەرێمی كوردستان رێژەكە كەمترە لە ڕێژەی دیاریكراو، ئەوەش هەمووی پەیوەندیی بەو ڕێوشوێن و تەرخانكردنی پارەوە هەبووە بۆ چارەسەر و رێگری لێكردنی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، كە لە راپۆرتەكەدا تەواوی وردەكارییەكانی خراوەتە ڕوو.
پڕۆژەكانی وەزارەتی تەندروستی لە چوار ساڵدا:
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا، دەیان پڕۆژەی بۆ باشكردنی رەوشی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان هەبووە، بەشێك لەوانە:
– دیزاین و دروستكردنی نەخۆشخانەی گشتیی سیدەكان.
– دروستكردنی بنكەی تەندروستی لە جۆری A لە ناحیەی پیران – مێرگەسوور.
– نەخۆشخانەی لاڤ لاڤ بۆ چاودێریی چڕ لە هەولێر.
– دروستكردنی بنكەی تەندروستیی شاری سانا لە هەولێر.
– دروستكردنی بنكەی تەندروستیی شاری مامۆستایان لە هەولێر.
– دروستكردنی بەشی راوێژكاریی شكان لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژهەڵات- هەولێر.
– نۆژەنكردنەوەی بنكەی تەندروستیی برایەتی لە هەولێر.
– دروستكردنی بنكەی تەندروستیی بەحركە.
– دروستكردنی نەخۆشخانەی (سوبحی یەعقووبی)ی منداڵان.
– نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی نەخۆشخانەی منداڵان لە ئامێدی.
– دروستكردنی بەشی لەدایكبوون نەخۆشخانەی فریاكەوتن لە ئاكرێ.
– فراوانكردنی نەخۆشخانەی هێڤی و دروستكردنی بەشی شێرپەنجەی منداڵان.
– دانانی كارگەی ئۆكسجین.
– دیزاین و دروستكردنی نەخۆشخانەی 50 قەرەوێڵەیی لە چەمچەماڵ.
– هاوبەشیی لە دروستكردنی نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی.
– دروستكردنی نەخۆشخانەی دڵی منداڵان.
– دروستكردنی نەخۆشخانەی ژیان بۆ كۆڕۆنا (ڕاپەڕین).
– دروستكردنی بنكەی تەندروستیی كەورگۆسك.
– دروستكردنی بنكەی تەندروستی لە گەڕەكی كوورانی نوێ لە هەولێر.
– فراوانكردنی نەخۆشخانەی پسپۆریی نەشتەرگەری، سەنتەری دڵ لە هەولێر.
– دابینكردن، داننان، كارپێكردن، كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین.
– دروستكردنی بنكەی تەندروستیی سێبیران لە خەبات.
– دابینكردنی سیستەمی هەوایی پزیشكی لەگەڵ سیستەمی ڤاكیۆم بێد هێدبو بۆ نەخۆشخانەی شەقڵاوە.
– تێكدان و سەرلەنوێ دروستكردنەوەی بنكەی تەندروستیی ئازادی لە هەولێر.
– سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەری تیشك لە هەولێر.
– دروستكردنی نەخۆشخانەی هەوارهاتنی بەردەڕەش.
– دروستكردنی نەخۆشخانەی 100 تەختی لە بەردەڕەش.
– دروستكردنی نەخۆشخانەی لاف لاف لە دهۆك.
– دروستكردنی بەشی ڕاوێژكاریی ئافرەتان لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون – هەولێر.
بۆ بینینی تەواوی داتاکان سەردانی ئەم لینکە بکە
باشترین جۆرەکانی خۆراک بۆ پارشێو:
1- یهکێک لهم خۆراکانه: یهک قاپ ماست یان هێلکهی کوڵاو یان پهنیر یان نیسکێنه یان گوێز و ههنگوین یان یهک قاپ ماست یان نۆکاو یان لۆبیای کوڵاو.
2- نانی تیری یان ههورامی (ئاردی جۆ یان ئاردی بۆر باشترە) + دوو بۆ سێ دەنک زەیتون.
3- میوەیهک یان سهوزە (شوتی، کاڵهک، ترۆزی، خهیار، قهیسی، خورما ، مۆز، چوالهی سهوز، ههڵوژە، رێواس، شلیک).
4- یهک بۆ دوو پهرداخ ئاو.
5- باشترە چا نهخورێتهوە، ئهگهر خورایهوە له یهک پیاڵه زیاتر نهخورێتهوە.
6- پێویسته تا نیو کاتژمێر پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نهکهوێت و نهخهوێتهوە.
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هەر رێکارێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر گومانێکی ڤایرۆسێکی نوێ تەنها مەبەست بەرژەوەندیی هاوڵاتییانە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “هەر رێکارێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر گومانێکی ڤایرۆسێکی نوێ تەنها مەبەست بەرژەوەندی هاوڵاتییان و خۆپارێزی دەبێت لە تەشەنەکردن”.
ئاماژەی بەوەکرد “بە دڵنیایی هیچ ڕێکارێک ناکەین بارگرانی بۆ کاروکەسابەتی هاوڵاتی دروستبکات، بەڵکو هەموو کات چاودێری دۆخی هەموو نەخۆشییەکی گواستراوە دەکەین”.
ئەوەشی خستەڕوو، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی (٣،٩٣١،٤٧٤) ژەمە ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بە هاوڵاتییان دراوە کە بە نزیکەیی نیوەی دانیشتوان بەلایەنی کەم ژەمێکیان دوو ژەمی ڤاکسینی پێدراوە:
بەم شێوەیەی خوارەوە:
– ٤٩،٦ % هاوڵاتی سەروو ١٨ ساڵ ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە.
– ٤٠،٢ % هاوڵاتی سەروو ١٨ ساڵ ژەمی دووەمیان وەرگرتووە.
– تەنها لە ٢% ی هاوڵاتیانی سەروو ١٨ ساڵ ژەمی سێیەمیان وەرگرتووە.
– لەکاتێکدا بۆ هاوڵاتیانی سەروو ١٢ ساڵی ٣٧% ژەمی یەکەم و ٣٠% ژەمی دووەم و ١% ژەمی سێیەم وەرگرتووە.
خەڵوز خاوەنی تایبەتمەندیەكە كە پێی دەوترێت ” Activated Charcoal ” بەهۆی ئەو پێكهاتە كیمیاویەی تیادایە كە توانای مژینی بۆنی ناخۆشی هەیە، ئێستا دەتوانیت پارچەیەك خەڵوز بخەیتە ناو قتویەكی پلاستیكەوە بەڵام سەرەكەی دامەخە، لەوەش دڵنیابە ئەو خەڵوزەی بەكاریدەهێنیت تایبەت بێت بە برژاندن نەك شتی تر و هیچ شلەمەنیەكی سوكی تیادا نەبێت ببێت بەهەڵم لەناو سەلاجەكەتدا و زیان بە خۆراكەكان بگەیەنێت و توشی ژەهراوی بونتان بكات، چونكە زۆرجار وا هەست دەكەین خواردنەكانی ناو سەلاجە زۆربەیان یەك بۆن و تام دەدەن جا بۆ ئەوەی خۆت لەو بۆنە دەرباز بكەیت دەبێت بەردەوام رەژووێك هەبێت لەناو سەلاجەكەتدا،
بەشێوەیەكی گشتی مانگی یەكجار پارچە خەڵوزەكە بگۆڕە بۆ ئەوەی خۆراكەكانی ناو سەلاجەكەت تێكەڵاو نەبێت و تامەكان لەیەكتر جیابكەیتەوە و تامی خۆراكەكانت ناخۆش نەبێت.
نیشاندەرێکی زۆر مەترسیدار ئاگاداربە ئەگەر لیکت لەسەر بالیفەکەت دۆزییەوە، ئەمە نیشانەی نەخۆشیەکەتە!
لیك لەكاتی خەوتندا بابەتێكی نیگەرانكەرە و وا لە كەسەكە دەكات پەلە بكات بۆ پشكنینی لەلایەن پزیشكی چارەسەركەرەوە، بەو پێیەی ژمارەیەك پزیشكی پسپۆڕ لە كۆئەندامی هەرس پشتڕاستیان كردووەتەوە كە ئەمە بەڵگەیە لەسەر كەموكوڕی لە پڕۆسەی هەرسدا، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرچاو لە دەردانی لیك.
پزیشکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم کێشەیە بەهۆی چەندین کێشەی دیکەوە دروست دەبێت لەوانە: هەوکردنی پووک کە هۆکارێکی بەهێزە بۆ دەردانی لیکی لە کاتی خەودا، هەروەها دەکرێت بەهۆی تێکچوونی ئاستی شەکری خوێنەوە بێت، جگە لەوەی دەتوانێت ببێتە هۆی نیشاندەری نەخۆشییە جددیەکانی هەرس.
هەروەها پزیشكان پشتڕاستیان كردووەتەوە كە دەركەوتنی لیك لە كاتی خەوتندا دەكرێت بەهۆی خەوتنی كەسێكەوە بۆ ماوەیەكی زۆر لە هەمان لادا بێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لیك تیایدا كۆببێتەوە و لە كاتی خەوتندا شل بێتەوە.
چۆن خەون گر بەکار بهێنین؟
لە هۆزە ڕەسەنەکانی ئەمریکادا، ژنان ئەرکیان پێدرابوو کە بە دەست خەون گر دروست بکەن بۆ پاراستنی خێزان و منداڵ و نەوەکانیان.
خەون گر دەوری تا ڕادەیەک بچووکە و پێکدێت لە ئەڵقەیەکی دار کە بە کانڤاس یان تۆڕێک داپۆشراوە کە لە ڕیشاڵی سروشتی دروستکراوە. هەروەها وەک خۆیان دەڵێن بە شتە پیرۆزەکانی وەک پەڕ و دەنکۆڵە ڕازاوەتەوە.
هەموو ئەم توخمانەی لەم خەون گرە بەکاردێن دەبێت سروشتی بن، هەر بەشێک لە خەون گرتنی ڕەسەنی ئەمریکی پێناسەی تایبەتی خۆی هەیە و پەیوەندییەکی نزیک بە جیهانی سروشتییەوە هەیە.
خەون گرەکە شێوەی بازنەیەکی هەیە، وەک خێزانە ڕەسەنەکانی ئەمریکا باسی دەکەن و دەڵێن نوێنەرایەتی بازنەی ژیان دەکات.
هەروەها مەتافۆرێکە بۆ گەشتی خۆر و مانگ، هەموو شەو و ڕۆژێک بەسەر ئاسماندا.
کانڤاسەکە بەرپرسە لە گرتنی خەونی ناخۆش و ڕۆحە خراپەکان لە شەودا و ڕزگاربوونیان لێیان تاکو ڕۆژ دەبێتەوە، لە بەرامبەردا پەڕەکان ڕێگە بە خەونی جوان دەدەن بۆ ئەوەی کەسی خەوتوو بیبینێت.
ئایا هیچت بیستووە دەربارەی موسی ئایسلەندا (cetraria islandica)؟
موسی ئایسلەندا یەکێکە لە چەقۆکێشەکان. لیکێن لە چڵکن و قارچک دروست دەکرێت کە پێکەوە گەشە دەکەن.
لیکێنەکان ماددە خۆراکییەکانیان لە ژینگە وەردەگرن و بە ئاسانی پیس دەبن.
لە ئایسلەندا بە باشی گەشە دەکەن، چونکە یەکێکە لەو وڵاتانەی لە ڕووی ژینگەوە کەمترین پیس بوونی هەیە لە جیهاندا.
چارەسەرە نایابەکانی موسی ئایسلەندا بزانە!
– موسی ئایسلەندا بۆ چارەسەرکردنی خورانی دەم و قوڕگ و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و هەڵامەت و چەند حاڵەتێکی تر بەکاردێت.
موسی ئایسلەندا کردارێکی ئارامکەرەوەی هەیە، هەروەها لەوانەیە گەشەی بەکتریا کەم بکاتەوە. بەکاری بهێنە بۆ:
کۆخەیەکی ووشک
سەرمابوونی باو
هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە
هەرس نەکردن
تاکان
نەخۆشی سییەکان
کێشەی گورچیلە و میزڵدان
خوران یان ئاوسانی (هەوکردن)ی دەم یان قوڕگ
چاکبوونەوەی برین، کاتێک دەدرێت لە پێست.
بۆچی سپیرولینا بۆ تەندروستی باشە؟
– سپیرولینا زیندەوەرێکە کە لە هەردوو ئاوی شیرین و خوێدا گەشە دەکات.
– جۆرێکە لە بەکتریای سیانۆ، کە خێزانێکە لە میکرۆبی تاک خانەیی کە زۆرجار بە چڵکنە شین- سەوز ناودەبرێن.
– هەروەک ڕووەکەکان، بەکتریا سیانۆکان دەتوانن لە ڕێگەی پرۆسەیەکەوە کە پێی دەوترێت (فۆتۆسێنتێز)، وزە لە تیشکی خۆرەوە بەرهەم بهێنن.
– سپیرولینا لە کۆنەوە دەخورا بەڵام جارێکی دیکە بووە جێی بایەخ کاتێک ناسا پێشنیاری کرد کە دەتوانرێت لە بۆشایی ئاسمان گەشە بکات بۆ بەکارهێنان لەلایەن ئاسمانییەکانەوە.
– لەوانەیە تاکە خۆراکی بەسوود بێت لەسەر هەسارەکە — بەقەد ئەوە سادە. کوالیتی پرۆتینی ناو سپیرولینا بە نایاب دادەنرێت، بەراورد دەکرێت بە هێلکە. هەموو ئەو ترشە ئەمینییە بنەڕەتیانەت دەداتێ کە پێویستت پێیانە.
– سپیرولینا دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک ڤیتامین و کانزا کە پێویستن بۆ پاراستنی سیستەمی بەرگری تەندروست، وەک ڤیتامینەکانی E و C و B6.
– سپیرولینا بەرهەمهێنانی خڕۆکە سپییەکان و دژەتەنەکان بەرز دەکاتەوە کە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆس و بەکتریاکان لە جەستەتدا دەبن و لە هەمان کاتدا ڕێژەی هیمۆگلۆبین لە خڕۆکە سوورەکانی خوێندا زیاد دەکات و کارکردنی بەرگری لەش باشتر دەکات.
– سپیرولینا سەرچاوەیەکی خەیاڵییە لە دژە ئۆکسێنەرەکان، کە دەتوانێت لە زیانەکانی ئۆکسجین بپارێزێت.