هاوپۆل: ڕاپۆرت

  • بەمزوانە چوار قەیرانی ئابووری هەرەس بە حكومەتی عێراق دەهێنێت

    بەمزوانە چوار قەیرانی ئابووری هەرەس بە حكومەتی عێراق دەهێنێت

    🔴راپۆرتێكی بەریتانی:

    📌چوار قەیرانی ئابووری بەمزوانە هەرەس بە حكومەتی عێراق دەهێنێت.
    📌عێراق توانای جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەتەكەی سنووردارە.

    📌قوڵبونەوەی كێشەكانی بەغدادو هەرێم و سەرهەڵدانی كۆمەڵێك قەیرانی نوێ‌ لە دیارترین هۆكارەكانن.
    “توندكردنەوەی فشارەكان لەسەر هەرێم جێگەی پرسیاری زۆرە”.

    📌سەنتەری جیهانی بۆ لێكۆڵینەوەكانی گەشەسەندن, هۆشداری دەدات لە چوار قەیرانی ئابووری لە عێراق, كە هەڕەشە لە هەرەسهێنانی حكومەتی عێراقی دەكەن بەمزوانە.
    📌سەنتەرەكە لە راپۆتەكەدا, دەڵێت: توانای عێراق بۆ جێبەجێكردنی پرۆگرامی حكومەت سنوردارە, لەبەر رۆشنایی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

    📌ساتەوەختی بڕیاڕەكانی بەغداد جێگەی نیشانەی پرسیاری زۆرە, بڕیاڕەكان بەشێك نین لە كارنامەی حكومەتی عێراق لە خۆلادان لە گرتنەبەری هەر رێوشوێنێك دژی هەرێمی كوردستان و پەلەنەكردن سەبارەت بە كۆمپانیا نەوتیەكان, بۆ زایان نەگەیاندن بە ئابووری نیشتمانی.

    📌بەڵام ئەو گۆڕانە كتوپڕە لە سیاسەتی حكومەتی عێراق, رەنگە كاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر پیشەسازی نەوت لە هەرێمی كوردستان, كە زۆرینەی كۆمپانیا بیانیەكان لەكاركردن وەستاون, ئەوەش بووەتە هۆی پاشەكشێ كردنی داهاتە داراییەكانی هەرێم.

    📌راپۆرتەكە, ئاماژە بە هێرشە مووشەكییەكان دەكات بۆ سەر كێڵگە نەوتیەكانی هەولێرو سلێمانی و دەلێت, لەكاتێكدا بەغداد پلاندادەنێت بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان لە یەكێك لەگەورەترین كێڵگەكانی غاز لە هەرێمی كوردستان, كە كێڵگەی كۆرمۆرە, لە (450) ملیۆن مەتر سێجای رۆژانەوە بۆ ملیارێك مەتر سێجا لە ساڵانی ئایندەدا, بەڵام بۆردومانە موشەكییەكان بەربەستیان بۆ ئەم پلانە دروستكردووە.

    📌سەرهەڵدانی قەیرانی (خۆر عەبدوڵڵا) لەگەڵ كوەیت, فشارەكانی لەسەر حكومەتی عێراق زیاتر كردووە, بەتایبەت دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێككەوتنە لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵیەوە.

    📌ئەو هەنگاوە حكومەتی عێراقی خستووەتە دۆخێكی ناهەموارەوە, كە لەهەوڵدایە بۆ راكێشانی وەبەرهێنانی وڵاتانی كەنداو بە تایبەت لەبواری وزەو بەستنەوەی كارەبایی و وەبەرهێنان لە بواری غازو وزەی خاوێن.

    📌ئەو دۆخەی لە عێراق دەگوزەرێت, هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری عێراق و كۆتایهاتنی ئەو مانگی هەنگوینیەیە كە حكومەتی عێراق چەند مانگێكە تیایدا دەژی.

  • دانا عەبدول: هەتا خەڵکی سلێمانی بێ هەڵوێست و بێ دەنگ بن ئـەمـە دۆخمان دەبێ و باشتر نابێت

    دانا عەبدول: هەتا خەڵکی سلێمانی بێ هەڵوێست و بێ دەنگ بن ئـەمـە دۆخمان دەبێ و باشتر نابێت

    دانا عەبدول بە بازمیدیای ڕاگەیاند : بەبۆنەی دابەشبوونی جوگرافی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کە دابەش بووەبەسەر دوو زۆن زۆنی سەوز و زەرد ، ئەوە کە معانات هەیە لە هەموو کوردستاندا بەس ئەوەی کە معاناتی زیاترە لە هەرێمی کوردستاندا لە زۆنی سەوز معانات زۆر زیاترە لە زۆرنی زەرد ، بەبۆنەی ناکاملی و نا کارایی کارەکتەرە سیاسییەکان کە لێرە حکومڕانی دەکەن ، بەرپرسانی یەکەم لەم سنوورە لە ئاستی پێویست نین و ئەزموونی حکومڕانیان نیە.

    دانا گوتی : ئەو دۆخەی کە ئێستا هەیە لە ڕاستی دا ئەو دۆخە ، دۆخێکی نەحوازراوە کە حکومڕانانی ئەو سنوورە بە ئسلوبی خۆیان وامان پێ دەڵێن  کە خۆیان بە کاتی دەزانن و خۆیان بە خاوەنی ئەو بەشەی هەرێم نازانن ، بۆیە بە هەموو جۆرێک هەوڵی داڕووخانی دەدەن وە کەمتەرخەمن لە خزمەتکردنی و لە هەوڵدان بۆ بەرەوپێشچوونی ئەو سنوورە ، وە ئەوەشی کە هەیە تێکی دەدەن، بەداخەوە ڕۆژ بە ڕۆژ دەڵێین خۆجگەمان بە بە دوێنێ نەک ساڵ بە ساڵ خۆجگەمان بە پار ، ئەمە دۆخی سنووری زۆنی سەوزە کە لە ئەنجامی ناکارایی و نادڵسۆزی ئەوانەی کە حکومڕانی دەکەن لەم سنوورە دۆخی ئەمە بەم جۆرە لێهاتووە ، کەوا زۆر لە دۆخی زەرد و لە هەموو ناوچەکانی عێراقیش ئەم بەشەی خاکی هەرێمی کوردستان کە بەشێکە لە عێراق ، ئەم بەشەی لە هەموو شوێنەکان معاناتی زیاترە کە خەڵکەکەی لە ناڕحەتی زیاتر دایە.

    ئەو گوتیشی : حزب لەم زۆنە دەستی خستووەتە هەموو جومگەیەکی ژیان. لە ئێستادا حزبیش مەشرور کراوە تەنها شەخسێک دەستی وەرداوەتە هەموو بابەتەکان بەڵکو حزبیشی خستووەتە ژێر پێڵاوەکانی خۆی ، دامودەزگا حکومی و یاسایەکانی خستووەتە ژێر پێیەکانی خۆی ، تەنها و تەنها ئەم سنوورە بە میزاجی کەسێک دەڕوا بەڕێوە ، وە ئامیر و ناهی تەنها یەک کەسە لەم سنوورە کە ئەمە خراپترین جۆری دیکتاتۆریەتە لە هەموو سەر زەویدا.

    دەڵێت : وەزعی سلێمانی ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر دەڕوا و بەرەو داڕووخانێکی هەمەلایەنە دەڕوا دڵنیاین ئاسۆیەک نیە تا ئێستا لێمانەوە دیار بێت ئیلا ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی نێوان لایەنە سیاسییەکان بکرێت و میساقێکی شەرەف لە نێوان پەیڕو بکرێت کە کەس جیاوازی لە نێوان زۆنەکان نەکرێ وە ئەوەیشی لە زۆنێکدایە کەمتەرخەمی نەکات لەبەرامبەر هاووڵاتییان و خەمی گشتی کە بەداخەوە چاوەڕێ ناکرێ لەوانەی ئێستا حکومڕانن بۆیە زۆر ڕەشبینم بە داهاتوو لە سبەینێوە و لە ئەمڕۆ بەدوا وە ڕۆژ بەڕۆژ خراپتر دەڕوا بەرەو چاکتر ناڕوا ئەوەی ئێمە سەیری دەکەین لە داهاتوویەکی نزیکدا تەسەوڕناکرێ ئەم سنوورە بەرەو دۆخی باشتر بڕوا.

    دەشڵێت: داهاتی سلێمانی شەخس دەیبات ، شەخسەکانیش دیارن کێن بنەماڵەیەکی تایبەت لەناو بنەماڵەش چەند کەسێکی تایبەت لەناو چەند کەسێکیش لەسەرووی هەموویانەوە کەسێک دەیبات . وەک گوتمان ئامیر و ناهی ئەوەل و ئاخیرە و خۆی حاکمی موتڵەقی سنوورەکەیە ، داهات و غیری داهاتیش لە ژێر فەرمانی ئەودایە .

    لەبارەی بەبابەتی سیاسی و داراییش گوتی : بابەتی دارایی و سیاسی و تەنانەت کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی هەمووی کەوتۆتە دەست ئەمانەوە ، ئەم وڵاتەیان وێران کردووە ، بەڕای من ئەگەر سلێمانی ئاوا دەستەمۆ بێ کە قەت وەک ئێستا دەستەمۆ نەکراوە، هەرگیز دۆخی ئەم سنوورە باشتر نابێ ،سلێمانی چەقی گۆڕانکاریەکەیە ، دەبێ خەڵکی سلێمانی گۆڕانکاری بکات ،وە ئەو شارەی ناسراوەبە شاری ڕۆشنبیری وە شاری هەڵمەت و قوربانی ئەم دەستەمۆی و بێ دەنگیە هی ئەوەیە کە هەموومان باجەکەی دەدەین.

    هەروەها دەڵێت ، هەتا خەڵکی سلێمانی بێ هەڵوێست بن هەتا بێ دەنگ بن وەک ئێستا کە تێدا دەژین بەداخەوە پێچەوانی پایتەختی ڕۆشنبیری و شاری هەڵمەت و قوربانیی ئەمە دۆخمان دەبێ و باشتر ناڕوا، بەڵام ئەگەر خەڵکی سلێمانی ئەوا هەموو گۆڕانکارییەک ڕوودەدات

  • واتساپ گۆڕانکاریەکی گەورە دەکات

    واتساپ گۆڕانکاریەکی گەورە دەکات

    تۆڕی پەیوەندی واتسئەپ کار لەسەر ئەنجامدانی پێنج گۆڕانکاری گەورە دەکات لەنێویاندا، شێوازی گرووپچات و تایبەتمەندی نوێ لە وەشانێکی ئەزموونیدا.

    بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی WABetaInfo، گۆڕانکارییەکانی وەتسئەپ رەنگە چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێك بخایەنێت.

    ئاماژە بەوەشدرا، گۆڕانکارییەکان خۆیان لەم پێنج خاڵەدا دەبیننەوە:

    ١. دووبارە دیزاینکردنەوەی بەشی تایبەت بەو نامانەی بەکارهێنەر توانای سڕینەوەیانی هەیە، بەجۆرێک بەکارهێنەر بە ئاسانی بتوانێت سوود لەم تایبەتمەندییە ببینێت.

    ٢. توانای خێراکردنی چاتەکان بە بەکارهێنانی ژمارەی تەلەفۆنەکەت بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانیت قسە لەگەڵ کەسی بەرانبەردا بکەیت.

    ٣. پەرەپێدانی دۆخێک کە رێگەت پێدەدات ژمارەیەکی تەلەفۆنی زیادە بۆ ئەکاونتی وەتسئەپی ئێستات زیادبکەیت.

    ٤. ئۆتۆماتیکی بێدەنگکردنی مۆبایلەکە لەکاتی چوونە نێو گرووپچاتە گەورەکانی وەتسئەپەوە.

    ٥. تایبەتمەندی (Do Not Disturb) لەسەر ئاستی سیستەمەکە گۆڕانکاری تێدادەکرێت، بەجۆرێک کە پەیوەندییە لەدەستچووەکان لەکاتی بێدەنگکردندا دەستنیشان دەکات.

    وەتسئەپ تۆڕێکی پەیوەندی بێ بەرامبەری کۆمپانیای مێتای ئەمەریکییە و خزمەتگوزرییەکانی ئاڵوگۆڕکردنی نامە و تەلەفۆنکردنی بەچەند جۆرێك بۆ بەکاربەرانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەستەبەرکردووە.

  • پەکەکە لە کێشەیەکی نێوخۆی قوڵ دایە

    پەکەکە لە کێشەیەکی نێوخۆی قوڵ دایە

    لە ناوچەکانی زاخۆ و ئامێدی پەکەکە دووچاری کێشەی توندی نێوخۆیی بوەتەوە،بەرپرسە سەربازیەکانیان بەسەر دوو بەرە دابەشبوون…

    بازمیدیا

    ماوەی دوو مانگە لە سنوری زاخۆ و ئامێدی کێشە کەوتۆتە نێوان بەرپرسە سەربازیەکانی پەکەکە لەو ناوچانە ،بۆ یەکەمین جار (دەزگای میدیایی باز )بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکات.

    سەرچاوەیەکی تایبەت بە بازمیدیای ڕاگەیاند:لە مانگی ٨ی ئەمساڵەوە کێشە و ناکۆکی قوڵ کەوتۆتە نێوان بەرپرسانی پەکەکە لە سنوری ئامێدی و زاخۆ ،کێشەکەش دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانەکانی قەندیل.

    بەشێکیان فەرمانەکانی قەندیل جێبەجێ ناکەن

    بەپێی زانیاریەکانی بازمیدیا سەرەتایی کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ پێگیری نەکردنی بەرپرسێکی سەربازی بە بڕیاری قەندیل،بەھۆی ئەوەی کە فەرمانەکانی قەندیل پەکەکەی لەو سنورە توشی گەورەترین شکست کردوە،لە ڕویی سەربازی و لەدەست دانی خاک و دروستکردنی دوژمنداریەتی لەگەڵ گوندنشینەکانی ئەو ناوچانە،ھەر لە سەرەتایی دژایەتیکردنی بڕیارەکانی قەندیل لە لایەن بەرپرسە سەربازیەکەی پەکەکەوە لەنێوان خۆیانەوە دەبنە دووبەرە.

    لە سنوری زاخۆ و ئامێدی بەرەی دژە قەندیل و بەرەی قەندیل دروست بووە.

    بەپێی ئەو سەرچاوە تایبەتانەی کە دەست بازمیدیاوە کەوتوون ئێستا دووبەرە لەنێوان پەکەکەوە دروست بوون،کە کار گەیشتۆتە ئاستی ھەڕەشەکردن لەیەکتری و چەند بەرپرسێکی پەکەکە ناچنە ژێر بڕیاری قەندیل و ناکۆکیەکان ڕوو لە قوڵبوونەوەن .

    ناکۆکیەکان بەھۆی بڕیارە ھەڵەکانی قەندیلن

    بەپێی زانیاریەکان سەرچاوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیارە ھەڵانەی قەندیل بە تایبەت کە لەماوەی ڕابردوو ھێرشیان کردە سەر پێشمەرگە و چەند پێشمەرگەیەکان شەھید کرد ،ئەمەش زیاتر پەکەکەی خستە لیستی ڕەشی ھاوڵاتیانی كورد ، ھەروەھا بڕیاری چۆڵکردنی چەند ناوەچەیەکی زاخۆ بەبێی بەرگری قوڕس وەک ناوچەکانی( ئاڤاشین و چیایی گارە)،ئەمەش زیاتر پەکەکەی بەو ئاراستە بردوە کە ھاوکاری سوپای تورکیان بۆ پەلکێشکردنی سوپاکەیان ، بەپێی زانیاریەکان ئەم بارودۆخەی سەربازی پەکەکە و ڕادەستکردنی خاک،بازنەکانی زاخۆ و ئامێدی لەگەڵ سەروی خۆیانەوە پچڕاوە و پەکەکە وێڕای ناکۆکیەکان بارودۆخی ئابووری و سەربازیان باش نیە.

    چەکدارەکانیان واز لە ڕیزەکانی پەکەکە دێنن

    بەپێی زانیاریەکانی بازمیدیا ڕۆژانە چەکدارەکانی پەکەکە خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە دەکەن و چەکەکانیان دادەنێن،فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە چیای مەتینا بە بازمیدیای ڕاگەیاند لە ماوەی مانگێک ١٥چەکداری پەکەکە خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە کردووە…

  • ٧ حاڵەتی جیابوونەوە لە کاتژمێرێکدا لە سعودیە تۆمار دەكرێت

    ٧ حاڵەتی جیابوونەوە لە کاتژمێرێکدا لە سعودیە تۆمار دەكرێت

    لە سعودیە لە هەر سەعاتێكدا ٧ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار دەكرێت

    بە پێی راپۆرتێكی بەریتانی لە سعودیە لە هەر سەعاتێكدا ٧ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار دەكرێت

    گۆڤاری ئیكۆنۆمیستی بەریتانی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، لەناو وڵاتانی عەرەبیدا رۆژ لە دوای رۆژ جیابوونەوەی هاوسەران لە زیادبووندایە و بەتایبەتیش داواكاری ژنان بۆ جیابوونەوە زۆر زیاترە لە داواكاری پیاوان بۆ جیابوونەوە، باسی لەوەشكردووە، لەكاتێكدا لە وڵاتانی عەرەبی حاڵەتەكانی جیابوونەوەی هاوسەران زۆر زیادیكردووە، لە وڵاتانی ئەوروپا پێچەوانەیە و جیابوونەوەی هاوسەران بە رێژەیەكی زۆر كەمیكردووە

    گۆڤاری ئیكۆنۆمیست باس لەوەش دەكات، بە پێی ئەو داتا و زانیارییانەی كۆیان كردوونەتەوە، زۆرترین حاڵەتەكانی جیابوونەوەی هاوسەران لە ناو وڵاتانی عەرەبی، لە سعودیە تۆمار دەكرێت بە شێوەیەك لە هەر سەعاتێكدا لەو وڵاتە، ٧ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار دەكرێت