هاوپۆل: هەواڵ

  • پەیامێکی پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانییەوە

    مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی مەندائییەکان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پەیڕەوانی ئەو ئایینە دەکات.

    مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی “بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی مەندائییەکان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی سابیئەی مەندائی لە عێراق و جیهان دەکەم، هیوای خێر و خۆشییان بۆ دەخوازم.”

    لە تویتەکەدا سەرۆکی حکومەتدا هاتووە، هیوای ئاشتی و ئارامییان بۆ دەخوازم و دەشڵێت ، داوا لە خودای گەورە دەکەم ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی خۆشی بۆ ئەوان و هەموو مرۆڤایەتی بە گشتی، جەژن لە کەشێکی پڕ لە پێکەوەژیان و خۆشەویستی و لێبووردەیی بکەنەوە .

  • فڕۆکەیەکی ئەنتۆنۆڤ لە نزیک کاڤالا لە باکووری یۆنان کەوتە خوارەوە

    ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس لە زاری دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە بڵاویکردووەتەوە، “فڕۆکەکە لە سربیا بەرەو ئوردن دەڕۆیشت، بەڵام بەرپرسانی فڕۆکەوانی مەدەنی نەیانتوانی پشتڕاستی بکەنەوە کە ئایا فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگرە، یان گەشتێکی بارهەڵگرە، یان ژمارەی ئەو کەسانەی لەناو فڕۆکەکەدا بوون”.

    بەپێی هەمان سەرچاوە، فڕۆکەوانەکە توانیویەتی بەرپرسان لە کێشەیەک لە یەکێک لە بزوێنەری فڕۆکەکە ئاگادار بکاتەوە، هەروەها بژاردەی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەکانی سالۆنیکی یان کاڤالا پێدراوە.

    دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی یۆنان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “فڕۆكەوانەكە لە فڕۆكەخانەی كاڤالا نیشتنەوەی هەڵبژارد، بەو پێیەی نزیكترە، بەڵام فڕۆكەكە لە 40 كم لە ڕۆژئاوای فڕۆكەخانەكە كەوتۆتە خوارەوە”.

    لای خۆیەوە، دەزگای ئاگرکوژێنەوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “ناوچەکەیان گەمارۆداوە”.

    هەروەها میدیاکان باسیان لەوە کردووە کە “کەسانی نزیک لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە تۆپێکی ئاگرینیان بینیوە، هەروەها گوێیان لە زنجیرەیەک تەقینەوە بووە دوای رووداوەکە”.

  • پارێزەر زەینەب جاسم باقر، لە دادگای کەرخ لە بەغداد، سکاڵای لەسەر نوری مالکی، سەرۆکی ئیتلافی دەوڵەتی یاسا تۆمار کرد، بەرامبەر ئەو تۆمارە دەنگیانەی مالکی کە بڵاوکراونەتەوە.

  • هەر فەرمانبەرێک مووچەکەی لە ملیۆنێک و نیو زیاتر بێت بەشە خۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت

    هەر فەرمانبەرێک مووچەکەی لە ملیۆنێک و نیو زیاتر بێت بەشە خۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت

    نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : ھەر فەرمانبەرێک مووچەکەی لە ملیۆنێک و نیو زیاتر بێت بەشە خۆراکی مانگانەی درەبڕدرێت و ئەم بڕیارە ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە کە مووچە لە عێراق وەردەگرن و لە ھەرێم دادەنیشن

    بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان گوتیشی : ئەو فەرمانبەرە کوردانەی مووچەکانیان لەسەر وەزارەتەکانی حکومەتی عێراقە، بەشە خۆراکی ئەوانیش دەبڕدرێت

  • هەناردەکردنی دانەوێڵە لە ئۆکراینا دەست پێ دەکاتەوە

    ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە 17ی ته‌مووز، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێوه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه‌، “له‌ پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ هاوتا فەڕه‌نسییه‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن، له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی چوار كه‌ له‌ ئەستەنبوڵ گفتوگۆیان كرد، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرایناشیان تاوتوێ كرد.”

    ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی چوار كه‌ له‌ ئەستەنبوڵ به‌ڕێوه‌چووه‌، بڕیار دراوه‌ به‌ دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی هاوئاهه‌نگی كه‌ به‌رپرسانی توركیا و ڕووسیا و ئۆكراینا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراینا. ئه‌وه‌یشی گوتووه‌، “به‌ خێرایی پلانه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ له‌ ئاسایشی خۆراكی جیهاندا”.

  • حکومەتی هەرێم هەڵگرتنی گومرگ لەسەر بەشێک لە بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکانی درێژکردەوە

    بەپێی بڕیاری ژمارە 159ـی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ماوەی کارکردن بە بڕیاری ژمارە 140 کە تایبەت بوو بە هەڵگرتنی گومرگ لەسەر بەشێک لە بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان، تاوەکو 30ـی ئەیلوولی 2022 درێژکردەوە.

    تیمەکانی چاودێری بازاڕ و لێژنەکانی قایمقامیەت ڕاسپێردراون بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگەگرتن لە خراپ سوود وەرگرتن لەم ئاسانکارییانە و بەرگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان.

    بڕیارەکە ئەم بەرهەم و پیداویستییە خۆراکییانە دەگرێتەوە :
    برنج ، ئارد ، چای ڕەش ، شەکر ، شیری منداڵان بەهەموو جۆرەکانییەوە ، پاقلەمەنی وک وەک ( نۆک و نیسک و لۆبیا و فاسۆلیا و ماش ) ، ڕۆنی بەستووی حەیوانی و ڕۆنی بەستووی ڕووەکیش .

  • فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە مووسڵ کردە ئامانج

    فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە مووسڵ کردە ئامانج و پێنج چەکداری پەکەکە تێدا کوژرا

    بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەمممە 17ی تەممووزی 2022 کاتژمێر 14:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک دەروازەی شام لە ڕۆژئاوای مووسڵ ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا 5 چەکداری پەکەکە کوژران.

    بە گوێرەی زانیارییەکان، چوار لە کوژراوەکان پیاون و یەکێکی دیکەیان ئافرەتە.

  • سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان دەكات

    ڕۆژی یەكشەممە ١٧ـی تەمموزی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان كرد.

    لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ئاستەنگ و كۆسپەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.