هاوپۆل: هەواڵ

  • سەدر داوای گۆڕینی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

    سەدر داوای گۆڕینی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

    سەدر داوای گۆڕینی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

    ساڵح محەممەد عێراقی، کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوه لە نوێترین تویتێکدا داوا دەکات کە سەرجەم هێزە چەکدارەکان لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و لە شوێنی ئەوان تەنیا سوپای عێراق جێگیربکرێن.

    وەزیرەکەی سەدر لە تویتەکەیدا داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کەوا فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بگۆڕێت و حەشدیش لە بازگە و دەروازە سنوورییەکان دووربخرێنەوە بۆ ئەوەی شکۆی ئەو ‌هێزە بپارێزرێت کە هەوڵدەدرێت ناوبانگیان بشێوێندرێت.

  • سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ئەلمەدا دەکات

    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ئەلمەدا دەکات

    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ئەلمەدا دەکات

    ڕۆژی پێنجشەممە 1ی ئەیلوولی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فەخری کەریم کەسایەتیی عێراقی و سەرۆکی دەزگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ئەلمەدا کرد.

    لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دواپێشهاتەکان و قەیرانی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.

  • لە سۆران کارگەیەکی ڕیسایکلین دروست دەکرێت

    لە سۆران کارگەیەکی ڕیسایکلین دروست دەکرێت

    لە سۆران کارگەیەکی ڕیسایکلین دروست دەکرێت

    کاوە نەجیم سەرۆکی شارەوانی سۆران لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، حکومەت بڕیاری داوە لەچوارچێوەی پلانەکانی خزمەتگوزاری و پاک ڕاگرتنی سروشتدا ، کارگەیەکی ڕیسایکلین دامەزرێنێت بۆ کۆکردنەوەی ڕۆژانە ١٧٠ تۆن زبڵ و خاشاک و دووبارە ریسایکلین کردنەوەیان .

    هاوکات سەرۆکی شارەوانیی سۆران ئاماژە بەوە دەکات کە لە ڕێگەی ئەو کارگەیەوە خۆڵ و خاشاکی سۆران و دەروربەری لەناو دەبەیین، چونکە ئێستا کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بە سیستەمێک لەناو دەبرێن پێویستی بە شێوازی زانستی ھەیە و لە ڕێگەی کارگەوە لەناوی ببەین، دەرفەتی کاریش بۆ خەڵکێکی زۆر دەڕەخسێنێت.

    سەرۆکی شارەوانی گوتی : زەوی بۆ دروستکردنی کارگەی ڕیسایکلین ئامادە کراوە و بەگوێرەی ستانداردی جیھانی دروست دەکرێت و بە شێوازێکی پێشکەوتوو کار دەکات، چونکە ڕۆژانە نزیکەی ١٧٠ تۆن زبڵ و خاشاک لەلایەن تیمە تایبەتەکانەوە کۆ دەکرێتەوە.

    کاوە نەجیم گوتیشی : جگە لە سۆران لە دەوروبەریش زبڵ و خاشاک دەھێندرێتە ئەو کارگەیە، دەتوانین سوود لە ھەندێ ماددەش وەر بگرین وەک پلاستیک بۆ دووبارە بەکار ھێنانەوە، دروستکردنی ئەو کارگەیە کاریگەری زۆر دەبێت بۆ سۆران، چونکە نابێتە ھۆکار بۆ سەر ژینگە و لەمەودوا ئەو مەترسیەی لەناوبردنی زبڵ و خاشاک نامێنێت لەسەر ژینگەی ناوچەکەمان.

  • ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

    ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

    ئاسایشی هەولێر : ئەو تاوانبارەی لە دەستی هێزە ئەمنییەکان ڕایکردبوو دەستگیرکرایەوە

    بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد :

    لە ڕێکەوتی 25/8/2022 تاوانبارێک بەناوی ( ئەحمەد سالار مامند ) لەکاتی گواستنەوەیدا لە دەستی هێزە ئەمنییەکان ڕایکرد و خۆی حەشاردا، دوای بەدواداچوونی تیمەکانی ژووری ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەش کەپێک هاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی دژەتیرۆر و ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هەولێر، توانرا شوێنی تاوانبار دەست نیشان بکرێت و لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ 1/9/2022 تاوانبار دەستگیرکرایەوە و لەگەڵ دوو تاوانباری تر بەناوەکانی (م.و.ن) و (ه.و.ن) کە هەڵسابوون بە شاردنەوەی تاوانبار لای خۆیان ، تاوانباران ڕادەستی یاسا کران.

    هاوڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر دڵنیادەکەینەوە کە هیچ تاوانبارێک ناتوانێت لە دەستی یاسا ڕابکات و هەموومان لە خزمەتی ئارامی و سەقامگیرین بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتییان بەردەوام دەبین.

    ڕاگەیاندنی
    بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
    ​ 1/9/2022

  • ستران عەبدوڵا دژ بە بڕیارێکی بافڵ تاڵەبانی دەوەستێتەوە

    ستران عەبدوڵا دژ بە بڕیارێکی بافڵ تاڵەبانی دەوەستێتەوە

    کۆمەڵێک کارمەندی کەناڵی ناوخۆی ئاییندە ڕاگەیەندراوێک بۆ ڕای گشتی و سەرۆکی یەکێتی و خودی قوباد تاڵەبانی دەخەینەڕوو.

    دەقی ڕاگەیەندراوەکەی میدیاکارانی کەناڵی ئاییندە لە گەرمیان :

    ئێمە ژمارەیەک کارمەندی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئاییندە لە گەرمیان لە بەرامبەر دەرکردن و نانبڕاوکردنمان بەپشت بەستن بە بڕیاری سەرۆکی یەکێتی کە ئەوانەی مووچەی حکومییان هەیە مووچەی مەکتەبی ڕاگەیاندنیان دەبێ نەمێنێت، ئێستا بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ئەو بڕیارە بۆ هەمومان جێبەجێدەکات بەڵام بەڕێوەبەری کەناڵەکەی نەگۆڕیوە کە کارمەندی هاتووچۆی گەرمیانە ، کە ئەمەش بەوە لەیەکی دەدەینەوە کە ستران عەبدوڵا دژ بە بڕیارێکی بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتی دەوەستێتەوە و بەڕێوەبەری کەناڵەکە ناگۆڕێ، بەڵکو بۆ ئێمە ئەو بڕیارە جێبەجێکرا لەشەو و ڕۆژێکدا.

    دوای ئەوەی ستران عەبدوڵڵا بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی کارمەندێکی ھاتووچۆ دەکاتە بەڕێوەبەری کەناڵی ناوخۆی ئاییندە لە کەلار ، کارمەندانی ئەو کەناڵە لەکۆی ١٨ کارمەند ١٤ کارمەندی کەناڵەکەمان واژومان کۆکردۆتەوە بۆ لابردنی و میقداد شێخ بەھادین بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە ڕێگەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیەوە داوای لە ستران عەبدوڵڵا کردوە ئەو بەڕێوەبەرە بگۆڕن بەڵام ستران ڕەتی کردۆتەوە بیگۆڕێت، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر بافڵ تاڵەبانی بڕیاری دابوو ھەر میدیاکارێکی یەکێتی مووچەی حکومی ھەیە ، مووچەی مەکتەبی ڕاگەیاندنی ببڕن.

    هەرچەندە پێمان خۆش نەبوو بەڵام ئێستا کێشە کەوتووەتە نێوان مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی و مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی، و میقداد شێخ بەھادین چەندینجار ئەم گلەیەی لە ستران عەبدوڵڵا گەیاندۆتە ئەنجومەنی سەرکردایەتی و نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی کە ستران عەبدوڵڵا دژ بە مەڵبەند و بافڵ تاڵەبانی پشتگیری ئەو بەڕێوەبەرەی کەناڵی ناوخۆی ئاییندە دەكات لە گەرمیان.

    ئەو بەڕێوەبەرە کەناوی کاروان سامانە کارمەندی ھاتووچۆی گەرمیانە و بە بڕیاری عمید محسن مەنسور تەنیسب کراوە بۆ دیوانی ئیدارەی گەرمیان و جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش پێی وتوە دەوام مەکە و لەکەناڵەكە بمێنەوە و مووچەی بەرێوەبەرایتی ھاتووچۆی گەرمیانیش مانگانە وەردەگرێت.

    ئێستا ئەو بەرێوەبەرە وەک تەحەدایەک دوو کارمەندی دورختستەوە کە ژن و زاواکەی خۆی ھێناوە لەجێیان دەوامی پێدەکات، و دوو کارمەندیشی سزاداوە لەبەرئەوەی چووەتە ژوورەکەیان لەبەر پێی ھەڵنەستاونەتەوە سەر پێ.

  • دەزانن یەکێتی لە ١٧ی ئابی ١٩٩٦دا چیی کرد؟

    دەزانن یەکێتی لە ١٧ی ئابی ١٩٩٦دا چیی کرد؟

    بەرگی پێنجەمی كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد،راپەڕین، دەرفەت و ئاستەنگەكان لە ٣١ی ئاب سەرۆك بارزانی دەنووسێت : ئەوانەی ڕەخنەیان له ٣١ی ئاب هەیه، بەرلەوەی ڕەخنه له پارتی بگرن، دەزانن یەکێتی له ٣١ی ئابی ١٩٩٦دا چیی کرد؟

    لەسەر ڕووداوی ٣١ی ئاب، زۆر قسەوباس خراوەتەڕوو و لێکدانەوەو هەڵوێستی جۆراوجۆر بینراوە، بەڵام پێویسته بەو کەس و لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییانەی که ڕەخنەیان له ٣١ی ئاب هەیه بگوترێت، بەرلەوەی ڕەخنه له پارتی بگرن، دەزانن یەکێتی له ٣١ی ئابی ١٩٩٦دا چیی کرد؟

    هەر له سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ له ساڵی ١٩٩٤وە سەددام چەندینجار ئامادەییی خۆی نیشان دا بۆ هاوکاریکردن و یارمەتیدانی کردەییی پارتی و، ئێمه ڕەتمان کردەوە هاوکارییان لێ وەربگرین. بەڵام کاتێک یەکێتی و ئێران لەسەر لەناوبردنی پارتی ڕێک دەکەون و ئێران به هێزێکی زۆرەوە دێته کوردستان، ئەوە یەکێتی بووە به مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی هێز و له ناوبردنی پارتی هێزی بێگانەی هێناوەته ناو شەڕەکەوە، هەرچەندە یەکێتی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حزبی بەعس زۆر به پەرۆش بوو بۆ ئەم مەبەسته هەوڵی زۆریشی دا، تەنانەت لەو سەروبەندەدا کۆسرەت ڕەسول خزمێکی نزیکی عیزەت دووریشی بینی بوو بەڵام حزبی بەعس ئامادە نەبوو لەگەڵيان كۆبێتەوە.

    دوای ماوەیەک لەسەر تێپەڕینی رووداوەکان ئاغای محەمەدی پەیامێکی بۆ ناردم، له پەيامەكەیدا ئاماژه بەوە کرابوو که ئەوەی سوپای پاسداران کردوویەتی له هاوکاری و یارمەتیدانی مام جەلال، سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران نییە!!

    سوپای پاسداران هەر لە خۆيانەوەو تاکلایەنانه کارەکەیان کردووەو سەركۆمار نیگەران و دڵگرانه به رووداوەکان و، داوا دەکەین، یان ئێران شاندێک دەنێرێت، یان ئێوە شاندێک بنێرنه ئێران به مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان. هەروەها پەیامێکی ترمان به هەمان ناوەڕۆک له لايەن ئیتلاعاتیشەوە بۆ هات.

  • لیستی مووچە ڕاگەیەندرا

    لیستی مووچە ڕاگەیەندرا

    وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ٨ ڕاگەیاند

  • فاتیحە بۆ پارتی بخوێنن

    فاتیحە بۆ پارتی بخوێنن

    سه‌رۆك مەسعود بارزانی‌ له‌ كتێبی‌ بارزانی‌ و بزووتنه‌وەی‌ ڕزگاریخوزای‌ كورد، ڕاپەڕین ، دەرفەت و ئاستەنگەکان ، لە بەشی سێزدەهەمدا باسی شەڕی یەکێتی و بەشداری ئێران لەو شەڕەدا دەکات و نووسیوویەتی:

    له يادى يۆبیڵی زێڕینی دامەزراندنی پارتیدا ڕۆژی ١٦ی ئاب ئاهەنگێکی گەورە له مەسیف سەڵاحەددین سازکرا و میوانێکی زۆریش بانگهێشتی ئاهەنگەکە کرابوون. له ڕێوڕەسمەکەدا پەيامێكم خوێندەوەو دەستپێشخەرییەکی نوێمان ڕاگەیاند بۆ ئاشتی و کۆتاییهێنان به شەڕ. له هەمان كاتیشدا ئێران و یەکێتی جووڵەیان به هێزەکانیان کرد بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی گەورە و سەرتاسەری بۆ سەر پارتی. مام جەلال له دەربەندیخان وتارێکی پێشکەش کرد و له وتارەکەیدا ڕایگەیاند که فاتیحه بۆ پارتی بخوێنن.
    شەڕی ئەم جارە زۆر جیاوازبوو لەگەڵ شەڕی قۆناغەکانی پێشتر.

    بۆردوومانه چڕ و توندەکەی تۆپخانه و کاتیوشا کاری یەکێتی نەبوو. چاک دەمانزانی و دیاربوو که ئەمه تۆپخانەی ئێرانه و زیانێکی زۆری به هێزەکانمان گەیاند، دیاربوو هەوڵێکی یەکجار زۆرمان لەگەڵ ئەمەریکا و بریتانیا دا بۆ ئەوەی ئاگاداریان بكەينەوە که ئەمه هێرشی ئێرانه دژی پارتی و پێویسته هەڵوێستتان هەبێت، بەڵام هیچ هەڵوێستێكيان نەبوو، تا دەهات بەشداریی ئێران له شەڕدا فرەوانتر دەبوو، به جۆرێک که ڕۆژی ٢٠ی ئابی ١٩٩٦ له بەرەی قەسرێ و مامه ڕووت تۆپخانەکانی ئێران، سەنگەرەکانی پێشمەرگەی پارتییان به شێوەیەک بۆردوومان کرد که لەو میحوەرەدا نزیکەی هەزار پێشمەرگه به ناچاری پەرتوبڵاو بوون.

    باشترین پێشمەرگەکانی پارتی، که له سوپای بارزان و سوپای کەرکووک پێک دەهاتن، لەو میحوەرە بوون، سەدوچل شەهید و چوارسەد بریندار هەبوو.
    هەتا ئەوكاته له هیچ شەڕێكدا ئەو زيانەمان نەدابوو.
    دوای ئەوەی دەرکەوت که ئێران ڕاستەوخۆ هاتووەته ناو شەڕەکەوە، سەددام، مانع عەبد رەشید، بەڕێوەبەری موخابراتی ناردە کوردستان و ئامادەییی خۆی نیشان دا بۆ یارمەتیدانی پارتی دژی دەستوەردانەکانی ئێران. منیش داوام لێ کرد، ژمارەیەک تۆپی ١٣٠ملم و کاتیوشا ١٠٧ و ١٢٢ملم به میلاک و ستافەکەیانەوە بنێرن بۆمان، چونکه کاتی ڕاهێنانمان نییه.
    دواتر وەڵامیان ناردەوە که ئامادەين يارمەتيتان بدەين و هەولێر رزگار بكەين، ئەوەی ڕاستی بێت به هیچ شێوەیەک بیرم لەوه نەدەکردەوە که بەم شێوەیه جددی بن له کارەکەدا، به مەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخ و دواپێشهاتەکان و داواکەی حکوومەتی عێراق، كۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتیمان بەڕێوەبرد و بەبێ هیچ دوودڵییەک داواکەمان پەسەند کرد.
    دیارە قاعیدەیەکی فیقهی هەیه که دەڵێت:
    «دفع الأفسد بالفاسد» ؛ واته لابردنی خراپتر و فاسدتر به خراپ و فاسد.
    شەوی ۳۱ی ئاب جارێکی تر “پیللترۆ” به تەلەفۆن پەیوەندیی کردەوەو گوتی: « به پێی ئەو زانیارییانەی بۆمان هاتوون جموجۆڵ و جووڵەیەکی ناسروشتی له باشووری هەولێر بەدی دەکرێت، ئایا بابەتەکه به چ شێوەیەکه و چییه؟» منيش له وەڵامدا پێم ڕاگەیاند: « به دڵنیایییەوه زانياريتان لەسەر جموجوڵەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەولێر هەیه». دواتر پرسیی: « ئایا ئەگەری دەستوەردانی عێراق هەیه؟» پێم گوت: «کاتێک ئێران مافی هەبێت دەست بخاته ناو بابەتەکانەوە، بۆ عێراق ئەو مافەی نەبێت»؟

  • ئەنجامی تاقیکردنەوەی وزاری خولی دووەمی پۆلی12 ی ئامادەیی ڕاگەیاندرا

    ئەنجامی تاقیکردنەوەی وزاری خولی دووەمی پۆلی12 ی ئامادەیی ڕاگەیاندرا

    ئەنجامی تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى پۆلى 12ى ئامادەیى ڕاگەیەنرا

     

     

    وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قۆناخی 12ـی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2021 – 2022 ڕاگەیاند.

     

    بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان لێرە کلیک بکە

    https://www.azmwnakan.com/

     

    وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاندووە کە، قوتابیان دەتوانن لە کاتژمێر 08:00 پەڕەی سۆمای تاقیکردنەوەکانیان ببینن، بۆ بینینی کلیک بکە

     

    https://soma.azmwnakan.com/

  • سەدر : داوای لێبووردن لە گەلی عێراق دەکەم

    سەدر : داوای لێبووردن لە گەلی عێراق دەکەم

    موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێدا چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: زۆر دڵتەنگم بەو شتانەی لە عێراق روودەدەن

    – داوای لێبووردن لە گەلی عێراق دەکەم.

    – لەم گرژیانەدا بکوژ و کوژراو لەدۆزەخدان و زیانلێکەوتووی یەکەم گەلی عێراقە.

    – ڕەخنە لە شۆڕشی ڕەوتی سەدر دەگرم.

    – ئەوەی ڕوودەدات شۆڕش نیە ،
    شۆڕشێک بەئاژاوەگێڕی و کوشتن دەستپێبکات شۆڕش نیە.

    – سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی دەکەم

    – فەرمان دەکەم بە خۆپیشاندەران لە ماوەی 60 خولەکدا بکشێنەوە ،ئەگەر وا نەکەن من بێبەریم لە ڕەوتی سەدر ، چونکە خوێنی عێراقییەکان حەرامکراوە.

    – بکشێنەوە تەنانەت خۆپیشاندانی ئاشتیانەشم ناوێت.

    – کەس پرسیاری سیاسەتم لێنەکات من سیاسی نیم، لەمەودوا من ھاوڵاتییەکی عێراقی ئاساییم و ھەقم بەسیاسەتەوە نیە ، وازھێنانم لەسیاسەت بۆ ھەتا ھەتایی دەبێت.

    – سەدر: سەرایا سەلام میلیشیایەکی خراپن.

    – سەدر: ئەگەر لایەنگرانم گوێڕایەڵم نەبن هەڵوێستێکی ترم دەبێت.