هاوپۆل: هەواڵ

  • سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

    ڕۆژی سێشەممە 6ی ئەیلوولی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەكسیم ڕۆبین كونسوڵی نوێی ڕووسیا لە شاری هەولێر كرد.

    لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

    هەر لەو دیدارەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا تاوتوێ كرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە بە تایبەت لە بواری ئابووری و خوێندنی باڵا.

    لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی تازەی ڕووسیا خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.

  • ١٠٠ چەکداری داعش خنکان

    ١٠٠ چەکداری داعش خنکان

    ١٠٠ چەكداری داعش و بۆكۆحەرام، لە كاتی هەڵاتنیاندا لە ڕووبارێكی نایجیریادا خنكان.

    سوپای نایجیریا هێرشێكی فراوانی بۆ سەر چەكدارانی داعش و بۆكۆحەرام لەو وڵاتە بەرپاكردووە، هێرشەكە ماوەی چەند ڕۆژێكە بە درێژایی ناوچەكانی كەناری ڕووباری یزارام بەردەوامە و بەپێی سەرچاوەكان، چەكدارەكان هەڵدێن.

    ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشییەیتد پرێس بڵاویكردەوە، چەكدارەكانی داعش و بۆكۆحەرام لە ڕێگەی ڕووبارەكەوە بە مەلەكردن هەڵاتوون، بەڵام لەم دوو ڕۆژەدا زۆرێكیان خنكاون.

    بەپێی ئاژانسەكە، زیاتر لە ١٠٠ چەكدار لە ڕێگەی هەڵاتنیاندا كوژراون یاخود خنكاون، زۆربەی ئەو ژمارەیە لە ڕووباری یزارامدا خنكاون.

    ڕووباری یزارام دەكەوێتە ویلایەتی بورنوی نزیك جەنگەڵی سامبیسا كە پێگە و حەشارگەی سەرەكیی چەكدارانی داعش و بۆكۆحەرامە لە ئەفریقا.

  • ڕوونکردنەویەک لە وەزارەتى دارایی و ئابوورییەوە سەبارەت بە لێخۆشبوونى باجى کۆمپانیاکان

    ڕوونکردنەویەک لە وەزارەتى دارایی و ئابوورییەوە سەبارەت بە لێخۆشبوونى باجى کۆمپانیاکان

    ڕوونکردنەویەک لە وەزارەتى دارایی و ئابوورییەوە سەبارەت بە لێخۆشبوونى باجى کۆمپانیاکان

    دوای ئەوەى ڕۆژى چوارشەمەى ڕابردوو ڕێکەوتى ٢٠٢٢/٨/٣١، ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایی و ئابوورى لەگەڵ ژورى بازرگانى سلێمانى کۆبوەوە، دواتر دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕیاری داوە ئەو کۆمپانیایانەی ساڵانێکی زۆرە کار ناکەن و سەردانی باجیان نەکردووە تەنها باجی یەك ساڵیان لێ وەردەگیرێت.
    ئێمە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەرلەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە و لە کۆبوونەوەی بەرێز جەنابی وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری هیچ بڕیارێکی لەم جۆرە نەدراوە.

    هەر بۆیە سەرجەم کۆمپانیاکان بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەرکی کۆمپانیاکانە راپۆرتی ساڵانەی خۆیان پێشکەش بکەن، جا کار بکات یاخود نا. لە کاتێکدا باج دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کەوا چالاکی هەبێت و قازانجی کردبێت، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە لەکاتی وەستانی کۆمپانیا پێویستە کۆمپانیا ئەرکی یاسایی خۆی ئەنجامبدات و راپۆرتی دارایی خۆی پێشکەش بکات.

  • بۆچی پیاوان نینۆکی پەنجەی بچووک درێژ دەکەنەوە؟

    بۆچی پیاوان نینۆکی پەنجەی بچووک درێژ دەکەنەوە؟

    بۆچی پیاوان نینۆکی پەنجەی بچووک درێژ دەکەنەوە؟

    زۆر پیاو هەن، بەتایبەتی عەرەب، کە نینۆکی پەنجەی بچووک درێژ دەکەنەوە و زۆر کەسیش لەسەر ئەم خووە ناکۆکن، هەندێکیان بە هێمای کەرامەت و بەهای بەرز دەیبینن، هەندێکی تریش دەبینن کە ئەم خووە بێزاری دەکات.

    هەندێک پیاو هەن کە نینۆکی پەنجەی بچووک درێژ دەکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەر شتێک بکات کە دەستی پێبکات بەهۆی بچووکی قەبارەکەیەوە، هەندێکی تریش پێیان وایە دەتوانرێت وەک ئامرازێکی تیژ بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستیدا کاری پێ بکات.

    بەڵام لە چین ئەم نیشانەیە هێمای ئەوەیە کە ئەم پیاوانە سەر بە ئەرستۆکراسین، جگە لەوەش هێمای ئەوەیە کە خاوەنی سامان و پارە و پێگەیەکی کۆمەڵایەتی جیاوازن.

    بەڵام بۆ گەلانی ئەفریقا نینۆکەکانیان درێژ دەکەنەوە بۆ ئەوەی بڕی گونجاو بۆ خواردنی ماددە هۆشبەرەکان دیاری بکەن و هەندێکیشیان بۆ کردنەوەی نامە و نامەی پۆست بەکاریدەهێنن لەبری بەکارهێنانی ئامرازێکی تیژ.

     

     

     

  • دژەتیرۆری کوردستان : فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە دۆڵی بالیسان کردە ئامانج

    دژەتیرۆری کوردستان : فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە دۆڵی بالیسان کردە ئامانج

    دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێدا ڕایگەیاند : فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە دۆڵی بالیسان کردە ئامانج.

     

    دەقی ڕاگەیەندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان :

    فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە دۆڵی بالیسان دەکاتە ئامانج

    بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 20:10ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئەیلوولی 2022، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە دۆڵی بالیسان کردە ئامانج.

    بە گوێرەی زانیارییەکان، مەفرەزە چەکدارەکەی پەکەکە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینەوە دەرباز بوون و لە دۆڵی بالیسان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج، دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکانیان لەو بارەوە دەست پێ کردووە.

     

  • بزانە مولازمێک لە داستانی خواکوڕک چی بە پێشمەرگەکانی گوتبوو ؟

    بزانە مولازمێک لە داستانی خواکوڕک چی بە پێشمەرگەکانی گوتبوو ؟

    لە شەڕی داستانی خواکوڕکدا، مولازمێک بە برینداری کەوتە دەستی پێشمەرگە، پێش مردنی بەھۆی برینەکەیەوە، چی بە پێشمەرگەکانی گوتبوو ؟

    سەرۆک بارزانی لە کتێبی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، بەرگی چوارەم ( شۆڕشی گوڵان 1975-1990) دەنووسێت:

    مولازمی یەکەم، حەسسان عەبدولەتیف سوڵتان، لە فەرماندەی فەوجی سێی لیوای شێست و هەشتی هێزی تایبەت (خاسە) بە برینداری کەوتە دەستی پێشمەرگە کە دواتر بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

    دوای ئەوەی بە برینداری کەوتە دەست پێشمەرگە، بۆ چارەسەرکردن لەلایەن پێشمەرگەکانەوە گواسترایەوە بۆ دواوەی بەرەکانی شەڕ.

    لە پێشمەرگەیەکی پرسی بوو، چیم لێ دەکەن؟ ئەویش وتبووی دەچینە لای پزیشکەکان بە مەبەستی چارەسەری زامەکەت.

    ئەویش ووتی نەخێر بمکوژن هەرکەسێکیشتان گرت بیکوژن، چونکە ئێوە لەم شاخانە و بەم ژیانە سەختە ڕازین، هێشتا چارەسەریشمان دەکەن، بمکوژن، لە سەعات پێنجی ئێوارە تا یازدەی شەو زیندوو بوو، دواتر بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

  • لە داستانی خواکورک چەند ئۆتۆمبێلێک کەوتنە کەمینی رژێمی بەعسەوە، بەڵام دواتر چیی روویدا ؟

    لە داستانی خواکورک چەند ئۆتۆمبێلێک کەوتنە کەمینی رژێمی بەعسەوە، بەڵام دواتر چیی روویدا ؟

    لە داستانی خواکورک چەند ئۆتۆمبێلێک کەوتنە کەمینی رژێمی بەعسەوە، بەڵام دواتر چیی روویدا ؟

    سەرۆک بارزانی لە کتێبی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، بەرگی چوارەم ( شۆڕشی گوڵان 1975-1990) لاپەرە 230 دەنووسێت:

    سەعات دە و سی خولەکی بەیانی ڕۆژی 27ی تەمموزی 1988، دوژمن هێرشێکی گەورەی لەژێر ناوی( توكلت على الله) بەرپا کرد و لە سەرسۆڵەوە بەرەو سیارە بەڕێ کەوت کە دەکەوێتە بەرزاییەکانی شێخانۆك لەو سەرو بەندەدا ڕووداوێکی ناخۆش کەوتەوە، بەبێ ئەوە کەس هەستی بە دوژمن لە ناوچەکە کردبێت، لەو بێ ئاگاییە دا چەند ئۆتۆمبێلێک کەوتنە کەمینیانەوە و هاوڵاتییەک بەناوی مستەفا ساڵح و کوڕە تەمەن دوازدە ساڵانەکەی بەناوی عومەر گیران و بردران، لەوە بەدوا پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر هێزەکەی ڕژێم و دوژمنیان شکاند، زەبرێکی توندیان لێدان و بیست و چوار کەسیان بەدیل گیران کە چوار کەسیان ئەفسەر بوون.

  • پێشمەرگە بەچی نیگەران دەبوون؟

    پێشمەرگە بەچی نیگەران دەبوون؟

    ھۆکاری سەرکەوتنی داستانی خواکوڕک و بە چۆکداھێنانی سوپای زەبەلاحی ڕژێمی بەعس چیی بووە ؟

    سەرۆک بارزانی لە کتێبی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، بەرگی چوارەم( شۆڕشی گوڵان 1975-1990) لاپەرە 228-229 دەنووسێت:

    پێشمەرگە شێرئاسا ڕووبەڕووی ھێرشی ھێزەکانی دوژمن بووەوە و لە سەنگەرەکانی بەرگری لەگەڵ و مافە ڕەواکانی چۆکی بە دوژمن دادا، پێویستە بلێم، یەکڕیزی و تەباییی نێوان جەماوەر و پێشمەرگە فاکتەر و ھۆکارێکی گرنگ و کاریگەری بەرگری و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە بوون. ھاوکاری و پاڵپشتی پەنابەر و ئاوارەکان لە پێشمەرگە و بەشداری کارای خۆبەخشەکانیش لە بەرەکانی شەڕدا، بوونە ھۆی تۆمارکردنی داستانە مێژووییەکەی خواکوڕک. گیانفیدایی و لەخۆبووردەیی پێشمەرگە بە ئاستێک گەیشت، بۆ بەشداری لە شەڕ و ھێرشەکاندا بۆ سەر دوژمن بکەونە کێبرکێوە. ھەروەھا دڵسۆزی و بیروباوەڕ و فیداکاریی پێشمەرگە ھۆکاری بەچۆکداھێنانی سوپا پڕچەک و زەبەلاحەکەی ڕژێم بوو، چونکە ویستی بەشداریکردنی پێشمەرگە لە ھێرشەکاندا بە شێوەیەک بوو، تەنانەت جاروبار ئەگەر لە شەڕەکان بەشداریان پێ نەکرابایە، پێشمەرگە نیگەران دەبوون.

  • داستانی خواکوڕک هەوێنی ڕاپەڕین و بەگژداچوونەوەی زوڵم و ستەم و ھێمای بەرگری و تێکۆشان بوو

    داستانی خواکوڕک هەوێنی ڕاپەڕین و بەگژداچوونەوەی زوڵم و ستەم و ھێمای بەرگری و تێکۆشان بوو

    داستانی خواکوڕک هەوێنی ڕاپەڕین و بەگژداچوونەوەی زوڵم و ستەم و ھێمای بەرگری و تێکۆشان بوو

    سی و چوار ساڵ بەر لە ئەمڕۆ ،له‌ ڕۆژى 5ـی ئەیلوول، پاش 46 ڕۆژ لە خۆڕاگری هێز پێشمەرگەی کوردستان، داستانی خواکوڕک تۆمار کرا. داستانی خواکوڕک لە داستانە بەناوبانگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە، کە سەرۆکایەتی ڕاستەوخۆی سەرۆک مەسعود بارزانی بوو، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، توانی چۆک بە سوپای عێراقی دابدات، کە بە پێنجەمین سوپای جیهان دادەنرا.

    سوپای بەعسی گۆڕبەگۆڕ لە 19ـی تەمووزی 1988، ھێرشێکی بەرفراوانی بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکانی شۆڕشی کوردستان لە دەڤەری خواکوڕک دەست پێکرد.

    لەو شەڕەدا سوپای بەعس بە بەشداری زیاتر لە پازدە لیوای سەربازیی، تۆپخانە و فڕۆکەی جەنگيی و، تەنانەت چەکی کیمیاییشی تێدا بەکارھێنا.
    سەرەڕای هێزی نابەرابەر، پێشمەرگە دلێر و گیانلەسەردەستەکانی کوردستان، توانیان زیانێکی زۆر بە ھێزە ھێرشکارەکەی ڕژێمی بەعس بگەیەنن.
    شەڕەکە لە ڕووی سیاسی و سەربازیی و ستراتیجییەوە، بایەخێکی مەزنی ھەبوو، چونکە پێشمەرگە توانی دەسکەوتێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی بەدەستبهێنێ. لە ڕووی سیاسیشەوە لە گۆڕنانی ئەو خەونەی ڕژێمی بەعس بوو، کە باوەڕی وابوو بەکۆتایيهاتنی جەنگی عێراق-ئێران، بەرگری و شۆڕشی کوردستانیش لەناو دەچێت، بەڵام بەرگری پێشمەرگە لە خواکوڕک خەونەکانی ڕژێمی بەعسی لە گۆڕنا.
    سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەنگەرەکانی شەڕی خواکوڕکدا، لە وتارێکیدا بۆ پێشمەرگە قارەمەکانی بەشداربووی ئەو داستانە ئاماژەی بەوەدا، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا بارودۆخی ناوخۆ گۆڕانی بەسەردا دێت، دوژمن ناچار دەبێت لە بەرانبەر ئەم جۆرە بەرگرییەی پێشمەرگەدا بە خۆیدا بچێتەوە.
    داستانی خواکوڕک بووە هەوێنێک بۆ گیانی بەرگری و بەگژداچوونەوەی زوڵم و ستەمی ڕژێمی بەعس و ڕاپەڕینه‌ شکۆدارەکەی ئاداری 1991ـی لێ هاتە بەرهەم.
    لەم ڕۆژەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی داستانی خواکوڕک و شه‌هيدانى ڕێگەی ڕزگاری کوردستان دادەنەوێنین.

  • هۆکارەکانی سەرکەوتنی داستانی خواکوڕک و زیانەکانی دووژمن بزانە

    هۆکارەکانی سەرکەوتنی داستانی خواکوڕک و زیانەکانی دووژمن بزانە

    لە ڕۆژێکی مێژووی وەک ئەمڕۆدا ٥ی ئەیلوولی ١٩٨٨ پێشمەرگە بە ڕابەرایەتی سەرۆک مسعود بارزانی سەركەوتنی یەكجارەكی ڕاگەیاند

    – داستانی خواکوڕک ٤٦ ڕۆژی خایاند ، سەرۆک بارزانی بە ورەیەکی بەرزەوە لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە، بەرەنگاری ھێرشەکانی دوژمن دەبوونەوە.

    هێزەکانی بەشدار لە داستانی خواکوڕک :

    ١- هێزەکانی بارەگای سەرکردایەتی شۆڕش.
    ٢- هێزەکانی لقی ٤.
    ٣- هێزەکانی لقی ٣.
    ٤- هێزی بارزان.
    ٥- هێزی ئاوارە.
    ٦- هێزەکانی بەرگری میللی.
    ٧- مەفرەزەیەکی حزبی شیوعی عێراق.

    هۆکارەکانی سەرکەوتنی داستانی خواکوڕک بریتیی بوون لە :
    – هاوکاری و پاڵپشتی پەنابەر و ئاوارەکان لە پێشمەرگە و بەشداریی کارای خۆبەخشەکان لە بەرەکانی شەڕدا.
    – خۆڕاگریی پێشمەرگە لە خواکوڕک و بەرگری کردن و پاراستنی ئەو ژمارەی جەماوەری گەلی کوردستان بوو کە هەوڵی گەیشتن بە سنوورەکانیان دەدا و ڕژێمی بەعسیش هەوڵی دەدا بگاتە سەر سنوور و ڕێگەی ڕزگاربوون لە خەڵک بگرێت.
    – دڵسۆزی و بیروباوەڕ و فیداکاریی پێشمەرگە هۆکاری بەچۆکداکەوتنی سوپا پڕ چەک و زەبەلاحەکەی ڕژێم بوون.

    دەسکەوتەکانی پێشمەرگە لە داستانی خواکوڕک بریتیی بوون لە :
    – زیاتر لە ٤٠٠ پارچە چەکی سووک و مامناوەند.
    – ٣٥ ئاڕپی جی.
    – ١٨ دەزگای لاسلکی و بێتەل.
    – ژمارەیەکی زۆری کەلوپەلی سەربازی و دەمامکی دژە کیمیایی.

    زیانەکانی دووژمنیش ئەمانە بوون:
    بەپێی زانیارییەکان ژمارەی کوژراو و بریندارانی ڕژێم گەیشتە ١٠٠٠ کەس لەم ناوەندەشدا ناسنامەی ٣٥٠ کەسیان کەوتە دەستی پێشمەرگە.
    – ئەو یەکە سەربازیانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوت:
    ١- فیرقەی ٣٣ لە فەیلەقی پێنج .
    ٢- فیرقەی ٤٥ لە فەیلەقی یەک.
    ٣- فیرقەی ٣٥.
    ٤- فیرقەی ١٨.
    ٥- لیوای ٤٨ی هێزی تایبەت.
    ٦- لیوای ٦٦ی هێزی تایبەت.
    ٧- فەوجی یەکی سەربەخۆی مغاویر لە فیرقەی ٣٣
    ٨- لیوای ٧٠٢ی پیادە.
    ٩- لیوای ٤٠٢ی پیادە.
    ١٠- لیوای ١٢٠ی مغاویر.
    ١١- لیوای ٢ی مغاویر.
    – خستنەخوارەوەی ٤ هێلیکۆپتەر.

    لە داستانی خواکوڕکدا ٢٨ پێشمەرگە شەهید بوون و ١٦٠ دیکەش برینداربوون.

    دوای کۆتاییھاتنی داستانی خواکوڕک، سەرۆک مەسعود بارزانی گوتارێکی مێژوویی پێشکەش بە ھێزەکانی پێشمەرگە کرد و تێیدا فەرمووی، ماوەیەکی زۆری پێ ناچێت گۆڕانکاری لە عێراق ڕوو دەدات و داوای لە ھێزی پێشمەرگە کرد ئامادەکاری بۆ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بکەن، ھێندەی پێ نەچوو پێشبینیی سەرۆک بارزانی ھاتە دی.