بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ سەرۆک مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پیرمام گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئێستای عێراق، پێکهێنانی حکومەت و پرسی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ سەرۆک مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پیرمام گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئێستای عێراق، پێکهێنانی حکومەت و پرسی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن.
لە ئاگادارییەکدا وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند ڕۆژی دووشممە کاتژمێر ٦:٠٠ ی بەیانی تا ٦:٠٠ ی ئێوارە کارەبای نیشتیمانی کەم دەبێتەوە
دەقی ئاگادارییەکەی وەزارەتی کارەبا :
کاتژمێر ٦:٠٠ ی بەیانی تا ٦:٠٠ ی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (٢٠٢٢/٩/١٩) بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر بەهۆی لیکی غازەوە، پرۆسەی چاکسازی لە خۆرمەڵە بەڕێوە دەچێت.
بەهۆیەوە گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی ٩٠ ملیۆن پێ سێجا کەم دەکات و بڕی بەرهەمهێنانی کارەباش بۆ ٢٥٠ مێگاوات کەم دەبێتەوە.
هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان بە هاوبەشی پرۆسەکە جێبەجێ دەکەن.
هەوڵ دەدرێت لە کەمترین ماوەدا، دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.
کازاخستان بۆ جاری پێنجەم ناوی پایتەختەکەی گۆڕی
لە چوارچێوەی ڕاستکردنەوەی دەستووردا ، وڵاتی کازاخستان بۆ جاری پێنجەم ناوی پایتەختی وڵاتەکەی گۆڕی.
پێشتر ناوی پایتەختەکە ( نور سوڵتان ) بوو ، بەڵام لە ساڵی 2019 بە ناوی سەرۆکی پێشتری ئەو وڵاتە ( نور سوڵتان نازەربایێڤ ) دەستنیشانکرا.
لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ قاسم گۆمارت تۆکایێف سەرۆکی ئێستای ئەم وڵاتە ئیمزای لەسەر پڕۆژە یاسای گۆڕینی ناوی پایتەختەکەی کرد ، ئەمەش وەکبە کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی سەرۆکی پێشووی وڵات دێت ، لە شوێنی ( نور سوڵتان ) ناوی پایتەخت بۆ ( ئەستانە ) گۆڕدرا.
لە ساڵی 1997 پایتەختی کازاخستان لە ئەلما ئاتا گواسترایەوە بۆ ئەکمۆلا لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە ، پاشان لە ساڵی 1998 ناوی ئەستانە لە شوێنی ئەکمۆلا دانرا و کەوا بە زمانی کازاخی یانی پایتەخت.
لە دوایدا ناوی پایتەخت بۆ ( نور سوڵتان ) گۆڕدرا ، لە ئەیلوولی ئەمساڵە سەرۆکی نوێی وڵات ئەو ناوانەی پێشتری ڕەتکردەوە و دووبارە ( ئەستانە ) وەک ناوی پایتەخت دیاریکرا.
خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی یەکەی ۷۰ و ٨۰ گەڕایەوە
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە نەورۆز و ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ تایبەت بەهەردوو یەکەی ۷۰ و ٨۰ و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن و فەرماندەیی زێڕەڤانیی و پۆلیسی نەوت و گازی ڕاگەیاند .
وەزارەت ئاماژەی بەوەش کردووە : هەنگاوەکانمان بەرەو بەدامەزراوەیکردنی سەربازیانە جێگەی خۆی گرتووەو بۆ لەمەودواش خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران رێچکەی ئاسایی خۆی وەردەگرێت و دواناکەوێت.
ملیۆنێك و 600 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگەی دهۆكیان كردووە
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:
كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بایەخێكی زۆر بە سێكتەری گەشتوگوزار دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین ڕێكاری گرنگی گرتووەتەبەر بۆ پەرەپێدان و بووژانەوەی ئەو سێكتەرە گرنگە، ژمارەی گەشتیارانیش لە كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگەی دهۆك، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە (1/1/2022 تا 31/8/2022) زیاتر لە ملیۆنێك و 600 هەزار گەشتیاری ناوخۆیی و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی پارێزگەی دهۆكیان كردووە و ئەم ژمارەیەش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
پڕۆژەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دەستپێدەکات
بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن.
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: “پڕۆژەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان گەیشتووەتە قۆناغی جێبەجێکردن، لە هەولێر دەستمان پێکردووە و وەبەرهێنەر و زەوی دەسنیشان کراوە و نرخ و قیستی یەکەکان دیارکراون”.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان گوتی: هەموو فەرمانگە و ئیدارە سەربەخۆکانمان ئاگادار کردونەتەوە پەلە بکەن لە دەستنیشانکردنی زەوی و وەبەرهێنەرەکان.
سەبارەت بە دیارکردنی نرخی یەکەکان، سەرۆکی دەستەی وەبەرهبێنەران ئاماژەی بەوەشکرد: لە هەولێر نرخێکمان وەرگرتووە زۆرباشە و بڕی پارەی پێشەکی و قیستی مانگانەی کەمە، هەروەها ماوەکەی درێژخایەنە و 15 ساڵە.
هەروەها راشیگەیاند: “هەفتەی داهاتوو لە هەولێر گرێبەست لەگەڵ وەبەرهێنەر واژۆ دەکرێت و لە سلێمانیش خەریکی دابینکردنی زەویین، لیژنەیەک لە پارێزگا پێکهێنراوە”.
بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن. لە ماوەی رابردوودا هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی ئەو یەکانە لە رێگەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی ناوی خۆیان تۆمار کردووە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونیش ئاشکرای کردووە، یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەدرێت بەو کەسانەی پێشتر سوودمەند نەبوونە.
باوکی قوتابیەکە پۆستی کردووە نوسیویەتی :
سڵاو بەڕێزان
ئەو قوتابیە، کچی خۆمە لە هەمان ئەو قووتابخانەیەی کە خۆم وانەی تیا ئەڵێمەوە..
بۆیە..ڕەسمم گرتووە..لەبەر ئەوەی کچی خۆمە و مافی هیچ کەسێکم پێشێل نەکردووە..
تکاتان لێ ئەکەم..ئەو وێنەیە..بگەیەنن بە وەزیری پەروەردە..ئەوە مناڵی پۆلی دووەم
لەبەر نەبوونی هیچ هۆیەکی فێنککەرەوە لە قوتابخانە، نیو کاتژمێر خوێن لە لووتی ڕۆیشتووە،ئایا کچی خۆی بێ قبووڵی دەکات.؟
مامۆستا شوانە محمد
لە قوتابخانەیەکی قەزای بازیان.
مناڵەکەش کچی خۆمە و ناوی (نــمــە)یە
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆمێنت وەڵام دەداتەوە و دەڵێت:-
سلاو ، قسەم لەگەڵ باوکی ئەو قوتابیە کرد ، مامۆستا شوانە ، ئێمە ساڵانە پارەی راستەوخۆمان ناردوە بۆ قوتابخانەکان هەروەها داهاتی فرۆشگەشیان هەیە ، وەک بۆم دەرکەوت سویچ پلاکی پانکەکانی پۆلەکانیان چاک نەکردۆتەوە ئەوەی کە مامۆستا شوانە بۆی باسکردم ، لەبەرئەوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنین بزانین ئایا پەروەردە کەمتەرخەمە مبەردەی نەناردوە ، کە ئێمە ناردومانە و وتوشمانە و نوسیومانە چۆن توزیع بکەن ، ئایا لە پارەی فرۆشگا و پارەی پێشینەی ئەو قوتابخانەیە دراوە بەچی بۆ نەتوانراوە چەند سویچ پلاکێک چاک. کرێتەوە . بەهیوای سەلامەتی ئەو گوڵە نازدارە.
ئاوی هاوینەهەواری سیپە لە ئاکرێ بووەتە کەفاو
چەند ڕۆژێکە ئاوی هاوینەهەواری سیپە لە ئاکرێ بووەتە “کەفاو” ، خەڵکی ئاکرێ و خاوەنی هاوینەهەوارەکە هۆکاری بوونە کەفی ئاوی سیپە بۆ بازمیدیا ئاشکرا دەکەن و ڕایانگەیاند بەهۆی لێدانی بیرێک لە نزیک هاوینەهەوارەکە کاریگەری لەسەر ئاوی سیپە دروستکردووە و بووەتە کەف.
پشتیوان ئاکرەیی خاوەنی هاوینەهەواری سیپە بۆ بازمیدیا: ئەو کەفاوە کاریگەری لەسەر هاتنی گەشتیاران دروستکردووە و وەک ڕۆژانی پێشتر سەردانی هاوینەهەوارەکە ناکەن.
پشتیوان گوتیشی : ئەو کەفە ڕەنگ و بۆنی ناخۆشە و ئەگەر بێت و دەست لێبدەی ڕەنگی پێست دەگۆڕێت ، ئەوەشی پشتڕاستکردەوە کەوا پێدەچێت ئەو کەفە تەندروست نەبێت و تاکو ئێستا تیمەکانی تەندروستی ئەوەیان پشتڕاستنەکردووەتەوە.
ڕاگەیەێندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی
ماددەهۆشبەرەکان
١- بەدواچون و چاودێریەکی وورد لە لایەن
ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی ماددە
هۆشبەرەکانی دهۆک، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی
نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان توانرا لەناو
شاری دهۆک دەست بەسەر (٣٠) سی کیلۆ گرام
ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستال)دا بگیرێت
و هەروەها تۆمەتبارێک بە ناوی (م.ع.ح)
لەگەڵی دا دەستگیر بکرێت.
٢- لە رێکەوتی (٢٠٢٢/٩/١١) لە لایەن بنکەی
نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران سەر بە
بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەناو شاروچکەی سۆران
دەستگیرا بەسەر (٢٥٠) دوو سەد و پەنجا گرام
ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستال) هەروەها
سێ تۆمەتبار بەناوەکانی(ل.جا) و (ز.س.ج) و
(د.ع.ج) دەستگیرکران.
لە هەردوو چالاکی دا لێکۆلینەوە لە دۆسییەکان
بەردەوامن و پەراوی لێکولینەوەیان بۆ
کراوەتەوە دراون بە دادگا.
بهڕێوەبهرایهتی گشتی ئاسایشی ئاكرێ رەتیدەكاتهوە ئهو تاوانبارەی عهقید سابیر ئاكرەیی كوشتووە چهك، ئۆتۆمبێل و كهلوپهلی ئاسایشی ئاكرێی بهكارهێنابێت.
ئهمڕۆ شهممە ١٧ـی ئهیلوولی ٢٠٢٢، بهڕێوهبهرایهتی گشتی ئاسایشی ئاكرێ روونكردنەوەیهكیان لهبارەی كوژرانی عهقید سابیر ئاكرەیی، ئەفسهری بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوكردەوە و رایگهیاند، لهماوەی چهند رۆژی رابردوودا برا گهورەی خوالێخوشبوو عهقید سابر ئاكرەیی له كۆنفڕانسێكی رۆژنامهوانیدا لێدوانی بۆ میدیاكان داوە و ئاماژەی بهوەداوە، ئەو تاوانبارەی براكەیانی كوشتووە چهك، ئۆتۆمبێل و كەلوپەلی ئاسایشی ئاكرێی بەكارهێناوە، ئێمە سهرلهبهری ئەو دەنگۆیانە رەتدەكهینهوە و ههموو لایەك دڵنیا دەكەینهوە ئەو هەواڵه دوورە له راستییهوە.
ئاسایشی ئاكرێ ئهوەشی خستووەتهڕوو، ئەو چهك، ئۆتۆمبێل و كەلوپهلانهی تاوانبارهكە بهكاریهێناون بۆ كوشتنی عهقید سابیر ئاكرەیی موڵكی تایبهتی خۆی بوونە، نهك ئاسایشی ئاكرێ. ئاماژە بهوەشدراوە، تاوانبارەكه بهر له دەركردنی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ سهبارەت به قەدەغهكردنی فرۆشتنی چهكی بێ مۆڵەت، چهكەكەی دەستخستووە.
ئێوارەی رۆژی پێنجشهممه ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، عەقید سابیر جەمیل ئاكرهیی، ئهفسهری بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لە بهردەم ماڵهكهی له ئاكرێ دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و گیانی لەدەستدا، هەروەها هاوسەرەکەی، كچێكی و خوشكی هاوسەرەکەی کە لهگهڵیدابوون، برینداربوونه و ئێستا له نهخۆشخانهن