هاوپۆل: هەواڵ

  • سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد

    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد

    ‎سەرۆک بارزانی پێشوازی لەسەرۆکی پەرلەمانی
    کوردستان کرد

    ڕۆژی چوارشەممە 21 ئەیلوولی 2022 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دکتۆرە ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد.

    هەردوولا لە دیدارەکەدا باسیان لە پرسی
    نووسینەوەی دەستووری هەرێمی
    کوردستانکردو زەرورەتی زەمینەسازی و
    دروستکردنی هەماهەنگی و یەکدەنگی کرد
    لەنێوان لایەن سیاسییەکان و پێکهاتە
    کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ
    نووسینەوەی دەستوور.

    جەنابی سەرۆک بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر هەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لەلایەن دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، وەک چۆن لەڕابردوو هەمان هەڵوێستی هەبووە.

  • پەیامی مەسرور بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان

    پەیامی مەسرور بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان

    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

    دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەت:

    بەبۆنەی پەنجا و دووەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

    ئومێدەوارم یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، کە بە ڕاسپاردە و سەرپەرشتی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر دامەزرا، لە سەر هەمان بنەما و ئامانجانەی لە پێناویدا دامەزرا بەردەوام بن لە ڕۆڵی گرنگ و کارایان لە داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و پەرەپێدانی کولتووری لێبوردەیی و میانەڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕەوی.

    مەسرور بارزانی
    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

  • مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمریکا دەکات

    مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمریکا دەکات

    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا دەکات

    ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئەیلوولی 2022 ، شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی سێلیست واڵەندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا.

    بەپێی زانیارییەکان بڕیارە ئەمڕۆ رێککەوتنێک لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بۆ هاوکارییکردنی هێزی پێشمەرگە واژوو بکرێت.

  • پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

    پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

    پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان

    بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

    بەبۆنەی تێپەڕبوونی پەنجا و دوو ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان دەكەم.

    دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان بە ڕێنوێنی و ڕاسپاردەی جەنابی بارزانیی نەمر بڕیارێكی گرنگ و كاریگەر بوو بۆ بەهێزكردنی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕش و خەباتی گەلەكەمان و هەروەها بڵاوكردنەوەی دینداری و خوداناسی و قووڵتركردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان و ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی. لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵ و قوربانیدانی مامۆستایان و گەورەزانایانی كوردی ئایینی ئیسلام لە برەودانی میانڕۆیی و هزری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و ڕەتكردنەوەی ژێردەستی لە مێژووی میللەتەكەماندا زۆر بەرچاو بووە و، بە دڵنیاییشەوە ئەو ڕۆڵە لە قۆناغی ئێستا و داهاتووشدا گرنگ و كاریگەر دەمێنێتەوە.

     

    لەو یادەدا هیوای سەركەوتن بۆ یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و سەرجەم مامۆستا بەڕێزەكان دەخوازم و سوپاسی ماندووبوون و ئەركە پیرۆزەكەیان دەكەم.

    خودای گەورە پشت و پەنای هەموولایەكمان بێت.

    مسعود بارزانی
    21ی ئەیلوولی 2022

  • مەسرور بارزانی :  پێویستە حکومەت ئاسانکاری بکات لە دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجان

    مەسرور بارزانی : پێویستە حکومەت ئاسانکاری بکات لە دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجان

    ئەنجومەنی وەزیران ڕێکخستنی دەستی کار لە کەرتی تایبەت و گرنگیدان بە دەستی کاری خۆماڵی تاووتوێ دەکات

    سەرۆک وەزیران:

    پێویستە حکومەت هەموو ئاسانکارییەک و هەماهەنگییەک بکات بۆ یارمەتیدانی گەنجانی کوردستان بۆ دۆزینەوەی هەلی کار.

    ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئەیلوول، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

    بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە گفتوگۆکردن دەربارەی بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بابەتی ڕێکخستنی دەستی کار و ڕەخساندنی دەرفەتەکانی کار لە کەرتی تایبەت بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دابەشکردنی دادپەروەرانە و گرنگیدان بە دەستی کاری خۆماڵی، لە ڕێگەی تەرخانکردنی ڕێژەیەکی دیاریکراو لە دەرفەتەکانی کار بۆ دەستی کاری خۆماڵی.

    ئەم بابەتە لە لایەن کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، خرایەڕوو.

     

    سەرۆک وەزیران، جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە حکومەت هەموو ئاسانکارییەک و هەماهەنگییەک بکات بۆ یارمەتیدانی گەنجانی کوردستان بۆ دۆزینەوەی هەلی کار بەتایبەتی لە کەرتی تایبەت، هەروەک لە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمدا جێگیرکراوە، لەم ڕووەوە، حكومەت هانی خاوەنکارانی کوردستان دەدات کە گەنجانی کوردستان لە پێشینەی وەرگرتنی دەستی کاری کۆمپانیاکان بن و پابەندبن بە بڕیاری حکومەت سەبارەت بەوەی کە دەبێ بە لایەنی کەم ڕێژەی %70 دەستی کاریان ، خەڵکی هەرێمی کوردستان بن، بە پێچەوانەوە، دەبێ ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر. هەروەها پێویستە میکانیزمی پێویستیش هەبێت بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانی کوردستان و دامەزراندنی ناوەندی کار لە سەرجەم پارێزگا و قەزا و ناحیەکان کە ببێتە ناوەندی بەیەکگەیاندنی داواکارانی کار و خاوەنکارەکان.

    لەهەمانکاتدا جێگری سەرۆک وەزیران، وێڕای پشتگیريكردنی گوتەکانی سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بە گرنگی ئامار و زانیاريیەکان و هەبوونی داتا سەنتەر و ناوەندی دۆزینەوەی کار كرد تا ئاسانکاریی بکرێت بۆ دابینکردنی هەلی کار، هەر لەم ڕوانگەیەشەوە، داواکرا پەرلەمانی کوردستان، پەلە بکات لە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای نوێی کار، کە ستراتیجێکی نوێی داڕشتوە بۆ پەیوەندی نێوان کرێکار و خاوەنکار . هەروەها پەلە بکرێت لە گەڵاڵەکردنی پڕۆژە یاسای خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی کە قۆناغی باشی بڕیوە و بە جێبەجێکردنی ئەم دوو یاسایە، چوارچێوەیەکی یاسایی نوێ و هاوچەرخ دێتە ئارا بە ئاراستەی پاراستنی بەرژەوەندیی کرێکاران و پاراستنی و دابینکردنی ئیمتیازات و مافەکانیان، بە تایبەتی بۆ خانەنشینان . لەهەمانکاتدا برەودان بە کەرتی تایبەت و گەشەپێدانی ئابووریی.

    هەروەها ئاماژە بە ڕێنمایی نوێی ڕێکخستنەوەی دەستی کاری بیانی لە هەرێمی کوردستان کرا، کە ڕەشنووسەکەی لە لایەن دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان خرایەڕوو، کە ئامانج لێی، ڕێکخستنەوەی هێزی کاریی بیانیيە لە هەرێم، بەجۆرێک لە خزمەتی بازاڕی کار بێت و لەهەمانکاتیشدا ئەولەویەت بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بێ لە دەرفەتەکانی ڕەخساو بۆ کار و مافی ئەو کرێکارە بیانیانەی لە هەرێم کاردەکەن بپارێزێت لەبەر ڕۆشنایی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان. ئەنجومەنی وەزیران، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد پەلە بکەن لە تەواوکردنی ڕێنماییەکان بە ڕەچاوکردنی ئەو تێبینیانەی لە کۆبونەوەکە خرانە ڕوو.

    دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەیەکی بەرفراوان، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، لە بەر ڕۆشنایی هەموو ئەو تێبینی و ڕاسپاردانەی بۆ ئەنجومەن خرانەڕوو ، دووبارە پێداچوونەوە بە بابەتی دەستی کار بکرێت و ئامادە بکرێت بۆ بڕیار لە سەردانی لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەن.

    لە بڕگەی دووەمدا، وەک هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی یاسای ئەرک ومافەکانی نەخۆش ژمارە 4 ساڵی 2020 ڕەشنووسی پەیڕەوی تایبەت بە ( پێکهاتە و ئەرکەکانی لیژنەکانی لێکۆڵینەوەی پیشەیی لە وەزارەتی تەندروستی ) لە لایەن سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی خرایەڕوو، کە تایبەتە بە دانانی ڕێسا و ڕێکاری نوێ بۆ لێکۆڵینەوە لە هەڵەی پزیشکی (لە نەخۆشخانە گشتیەکان بێت یان نەخۆشخانە تایبەتەکان) لە دەرەنجامی کەمتەرخەمیی پیشەییان یان نەبوونی شارەزایی یان پشتگوێخستنی نەخۆش، بە جۆرێک کە ناگونجێن لە گەڵ ڕێساکانی پیادەکردنی پیشەی پزیشکی و چارەسەرکردن و لە ئەنجامدا، بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە نەخۆش یان کەمئەندامبوون یان گیان لەدەستدانیان.

    ئەنجومەنی وەزیران، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە و جەختکردنەوە لە پاراستنی مافی نەخۆش و دڵنیابوون لە پیادەکردنی بنەما کارپێکراوەکانی پیشەی پزیشکیی و چارەسەرکردن و لە ڕوانگەی کاراکردنی ڕۆڵی حکومەت و دامەزراوە تەندروستیەکان، لە چاودێریی و گەشەپێدانی گیانی بەرپرسیارێتی، لەدوای خستنەڕووی چەندین تێبینی و پێشنیار، پەیڕەوەکەی پەسەند کرد.

    لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکە، باس لە ڕەشنووسی ( یاسای دەزگای خۆراک و دەرمان لە هەرێمی کوردستان ) کرا کە بەشێکی گرنگە لە پرۆسەی چاکسازیکردن لە بواری تەندروستی و دەرمان و خۆراک ، هەروەک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمدا هاتووە . تا ئێستاش چەندین کۆبوونەوەی تایبەت کراوە بۆ ئامادەکردن و گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی یاساکە و پێکهاتەکانی دەزگاکە. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لە کۆبوونەوەی داهاتوو، بە وردی و زیاتر گفتوگۆ لەبارەی ڕەشنووسەکە بکات بەمەبەستی پەسەندکردنی .

  • پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

    پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

    مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی شێخ عەدنان نەقشبەندی دەکات

    دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم:

    بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و کاروباری ئایینی شێخ عەدنان نەقشبەندی-م بیست ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت.

    مەسرور بارزانی
    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

  • حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ڕەخساندنی ھەلی کار کۆدەبێتەوە

    حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ڕەخساندنی ھەلی کار کۆدەبێتەوە

    ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات

    فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات.

    کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێک دێت:

    بڕگەی یەکەم تایبەتە بە خستنەڕووی بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بابەتی ڕێکخسـتنی دەستی کـار لە دەرفەتەکـانی کـار لە کەرتی تایبەت، و ڕەخسـاندنی هەلی کـار بـۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دابەشـکردنی دادپەروەرانەی دەرفەتەکانی کـار و ئەولەویەتدان بە دەستی کاری خۆماڵی لە پڕۆژەکان و پابەندکردنی خاوەن کار و وەبەرهێنەرانی پرۆژەکان بە تەرخانکردنی ڕێژەیەکی دیاریکراو لە دەرفەتەکان بۆ کـرێکارانی خۆماڵی.

    بڕگەی دووەم تایبەت دەبێت بە خسـتنەڕووی ڕەشنووسی پەیـڕەوی تـایبەت بە (پێکهـاتە و ئەرکەکـانی لیژنەکـانی لێکـۆلینەوەی پیشەیی لە وەزارەتی تەندروستی) لە بەر رۆشنایی برگەی (یەکەم) لە ماددەی (٩) لە یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢٠، یاسای ماف و ئەرکەکانی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان.

  • قەرزێکی ١٥ ملیۆنی تاوەکو ١٠٠ ملیۆنی بە هاووڵاتیانی هەرێم دەدرێت

    قەرزێکی ١٥ ملیۆنی تاوەکو ١٠٠ ملیۆنی بە هاووڵاتیانی هەرێم دەدرێت

    بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان:

    ئەو کەسانەی دەیانەوێت پڕۆژەی بچووکی کشتوکاڵی بکەن قەرزی بچووکیان پێ دەدرێت.

    بڕی قەرزەکە لە ١٥ ملیۆن دینار تاوەکو ١٠٠ ملیۆن دینارە .

    لە دوای شەش مانگ پەسەندکردنی پڕۆژەکە خاوەن قەرزەکە، قەرز بە شێوەی قیست دەداتەوە.

  • کێشەی ئاوی فەرمانگەی کەسنەزان چارەسەرکرا

    کێشەی ئاوی فەرمانگەی کەسنەزان چارەسەرکرا

    تایبەت بە بازمیدیا

    دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ، کەوا ھاووڵاتیان سەردانی فەرمانگەی ئاوی کەسنەزانیان کردووە بۆ ئەوەی پارەی ئاو بدەن ، لە بەردەم فەرمانگەکە قەرەباڵغی زۆر دروست بووە و بووەتە هۆکاری سستبوونی بەڕێوەچوونی کارەکانی هاووڵاتیان ، بۆ ئەم مەبەستە وەک یەکەم میدیا ” بازمیدیا ” پەیوەندی بە ( ئاری ئەحمەد ) بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ھەولێرەوە کرد.

    ناوبراو بە بازمیدیای ڕاگەیاند کەوا هەردوو فەرمانگەی ئاوی ھەولێر و فەرمانگەی ئاوی کەسنەزانی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی بە زووترین کات چارەسەر و رێکخستن بۆ ئەم قەرەباڵغیە بکرێت.

    لە ئێستادا هەردوو فەرمانگەکە خەریکی چارەسەرکردنی بابەتەکەن.

  • پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

    پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

    پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیازە یاسایەک دەکات

    پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە دەکات ، کە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (78، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان هاتووە ، ئەوانیش:

    1 – پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

    2 – پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)

    3 – پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق