هاوپۆل: کوردستان

  • زاوا و خەزوورێک تەقە لە یەکتر دەکەن

    زاوا و خەزوورێک تەقە لە یەکتر دەکەن

    زاوا و خەزوورێک تەقە لە یەکتر دەکەن

    کەمێک پێش ئێستا لە هەولێر زاوا و خەزوورێک دەستڕێژی گولـلەیان لە یەكدی كرد و یەكێكیان بریندارە

    رووداوی تەقەكردنەكە لە بەردەم باڵەخانەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر شەقامی شۆڕش لە هەولێر بووە، لە نێوان دوو كەس كە زاوا و خەزووری یەكترن، بە چەك تەقەیان لە یەكتر كردووە.

    #bazmedia #بازمیدیا

  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزارەتی کارەبا بڵاوکرایەوە

    ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزارەتی کارەبا بڵاوکرایەوە

    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
    سەردانی وەزارەتی كارەبا دەکات

    بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا و پێشکەشکردنی
    خزمەتگوزاری زیاتر بە هاووڵاتییان، دەبێ
    ڕێگری لە هەموو بەهەدەردانێکی کارەبا و زێدەڕۆیی بۆ سەر کەرتی کارەبا بکرێت و پێویستە هاووڵاتییان هاوکاری خۆیان و حکومەت بکەن.

    لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ وەزارەت و
    فەرمانگەکانی حکومەت، ئەمڕۆ یەکشەممە
    21ی ئاب، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی
    هەرێمی کوردستان، سەردانی وەزارەتی
    کارەبای کرد و لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح
    وەزیری کارەبا، پێشوازی لێ کرا.

    پاشان سەرۆکی حکومەت، بە ئامادەبوونی
    وەزیر و بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکار و
    بەڕێوەبەرە گشتییەکان، سەرپەرشتی
    کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی کارەبای
    کرد.

    لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری کارەبا
    کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکی و پلانەکانی
    وەزارەت و کارکردنیان لە چوارچێوەی کارنامە
    کابینەی نۆیەم پێشکەش کرد و سوپاسی
    سەرۆکی حکومەتی کرد کە پاڵپشتێکی بەهێزی
    وەزارەتی کارەبایە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە
    بتوانن خزمەتی هاووڵاتییان بکەن.

    وەزیری کارەبا، هەنگاوەكانی چاكسازیی و
    باشكردنی ژێرخانی كارەبا و نەهێشتنی سەرپێچی و باشتركردنی داهات و پێوەری
    زیرەكی خستەڕوو.

    دواتر سەرۆکی حکومەت، لە وتەیەکدا
    دەستخۆشی لە کارمەندانی وەزارەتی کارەبا
    کرد کە توانیویانە بەهۆی ئەنجامدانی هەندێک
    چاکسازییەوە، لە ڕووی بەهەرمهێنان و
    گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبادا، پێشکەوتنی
    باش بە دەست بهێنن، بەڵام هێشتاش کەرتی
    کارەبا، پێویستی بە گەشەپێدانی زیاتر هەیە بۆ
    ئەوەی بە شێوەیەکی باشتر، خزمەتی
    هاووڵاتییان بکات ، لەم ڕووەوە سەرۆکی
    حکومەت، وەزارەتی کارەبای ڕاسپارد، هەموو
    هەوڵێکی خۆیان بخەنەگەڕ و پلان و
    ئامادەکاری پێویست بکەن بۆ ئەوەی لە
    داهاتوودا بتوانرێت کارەبای بەردەوام بە
    هاووڵاتییان بدرێت ، بۆ ئەم مەبەستە، پێویستە
    هاووڵاتییانیش، هاوکار و یارمەتیدەری
    حکومەت بن.

    سەرۆکی حکومەت ڕوونیکردەوە، کە بۆ
    باشترکردنی دۆخی کارەبا و پێشکەشکردنی
    خزمەتگوزاری زیاتر بە هاووڵاتییان ، دەبێ
    ڕێگری لە هەموو بەهەدەردانێکی کارەبا و
    زێدەڕۆیی بۆ سەر کەرتی کارەبا بکرێت و
    پێویستە هاووڵاتییان هاوکاری خۆیان و
    حکومەت بکەن، لە ڕێگەی كەمكردنەوەی
    زیادبەكارهێنانی كارەبا و دانی رسوماتی کارەبا
    بەشێوەیەکی ڕێک و بەردەوامی، بۆ ئەوەی
    حکومەتیش بتوانێت بەشێکی خەرجییە
    زۆرەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دابین بکات و
    کارەبا بە باشی بە هاووڵاتییان بدات.

    سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە
    کابینەی نۆیەم ، بە هیچ شێوەیەک هیچ باج و
    رسوماتێکی لە سەر هاووڵاتییان زیاد نەکردووە،
    بەڵکو تەنیا ئەو باج و رسوماتەی هەیە
    ڕێکیخستووەتەوە. گوتیشی ئەرکی سەرەکی
    ئەم کابینەیە ، خزمەتکردنی هاووڵاتییانی
    هەرێمی کوردستانە بە بێ جیاوازی.

    سەرۆكی حكومەت خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە
    وەزارەتی كارەبا، ڕووی لە بنیاتنانی چەند پڕۆژەیەكی كارەبا کردووە بە وزەی خۆر،
    داواشی كرد زیاتر گرنگی بە بەرهەمهێنانی
    كارەبا بە وزەی جێگرەوە و پاك و ژینگەدۆست
    بدرێت.

     

  • هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

    بەپێی زانیاریەکان بەم نزیکانە دەست بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکرێت ، بۆ ئەم مەبەستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە ، ئەمەش خواستی ھەموو فەرمانبەرێکە .

  • پەیامێکی پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانییەوە

    مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی مەندائییەکان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پەیڕەوانی ئەو ئایینە دەکات.

    مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی “بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی مەندائییەکان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی سابیئەی مەندائی لە عێراق و جیهان دەکەم، هیوای خێر و خۆشییان بۆ دەخوازم.”

    لە تویتەکەدا سەرۆکی حکومەتدا هاتووە، هیوای ئاشتی و ئارامییان بۆ دەخوازم و دەشڵێت ، داوا لە خودای گەورە دەکەم ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی خۆشی بۆ ئەوان و هەموو مرۆڤایەتی بە گشتی، جەژن لە کەشێکی پڕ لە پێکەوەژیان و خۆشەویستی و لێبووردەیی بکەنەوە .

  • حکومەتی هەرێم هەڵگرتنی گومرگ لەسەر بەشێک لە بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکانی درێژکردەوە

    بەپێی بڕیاری ژمارە 159ـی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ماوەی کارکردن بە بڕیاری ژمارە 140 کە تایبەت بوو بە هەڵگرتنی گومرگ لەسەر بەشێک لە بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان، تاوەکو 30ـی ئەیلوولی 2022 درێژکردەوە.

    تیمەکانی چاودێری بازاڕ و لێژنەکانی قایمقامیەت ڕاسپێردراون بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگەگرتن لە خراپ سوود وەرگرتن لەم ئاسانکارییانە و بەرگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان.

    بڕیارەکە ئەم بەرهەم و پیداویستییە خۆراکییانە دەگرێتەوە :
    برنج ، ئارد ، چای ڕەش ، شەکر ، شیری منداڵان بەهەموو جۆرەکانییەوە ، پاقلەمەنی وک وەک ( نۆک و نیسک و لۆبیا و فاسۆلیا و ماش ) ، ڕۆنی بەستووی حەیوانی و ڕۆنی بەستووی ڕووەکیش .

  • فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە مووسڵ کردە ئامانج

    فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە مووسڵ کردە ئامانج و پێنج چەکداری پەکەکە تێدا کوژرا

    بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەمممە 17ی تەممووزی 2022 کاتژمێر 14:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک دەروازەی شام لە ڕۆژئاوای مووسڵ ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا 5 چەکداری پەکەکە کوژران.

    بە گوێرەی زانیارییەکان، چوار لە کوژراوەکان پیاون و یەکێکی دیکەیان ئافرەتە.

  • سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان دەكات

    ڕۆژی یەكشەممە ١٧ـی تەمموزی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان كرد.

    لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ئاستەنگ و كۆسپەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.