هاوپۆل: جیهان

  • وەزیرێکی بەریتانیا پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە کرد

    وەزیرێکی بەریتانیا پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە کرد

    سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشت

    ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29 ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەیشت .
    لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ھێرشی ئەم دواییەی کرایە سەر ھەرێمی کوردستان كرا.
    سەرۆکی حکومەت، پێزانینی خۆی بە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا گەیاند بۆ بە توندی سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران. هەردوولا هێرشەکەیان بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری وڵات ناوبرد.
    لۆرد ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها هاوخه‌می خۆی بۆ گیان لەدەستدانی هاووڵاتییانی‌ بێ تاوان له‌ هێرشه‌كەدا دەربڕی. پاڵپشتی بەریتانیاشی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی دووپاتکردەوە.
    هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لە پەیوەندییەکی بەردەوامدا بن.

  • بزانە ئێران چ بروسکەیەکی بەپەلەی کردووە !!و ئاراستەی کێی کردووە؟ داوای چی دەکات ؟

    بزانە ئێران چ بروسکەیەکی بەپەلەی کردووە !!و ئاراستەی کێی کردووە؟ داوای چی دەکات ؟

    لە بروسکەیەکی نھێنیدا، کە پەرلەمانی ئێران ئاراستەی نوسینگەی ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانی کردووە داواکراوە ، ئەو ئافرەتانەی لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا باڵاپۆشیان فڕێدەدەن دەستگیربکرێن و بخرێنە زیندان.

  • کازاخستان بۆ جاری پێنجەم ناوی پایتەختەکەی گۆڕی

    کازاخستان بۆ جاری پێنجەم ناوی پایتەختەکەی گۆڕی

    کازاخستان بۆ جاری پێنجەم ناوی پایتەختەکەی گۆڕی

    لە چوارچێوەی ڕاستکردنەوەی دەستووردا ، وڵاتی کازاخستان بۆ جاری پێنجەم ناوی پایتەختی وڵاتەکەی گۆڕی.

    پێشتر ناوی پایتەختەکە ( نور سوڵتان ) بوو ، بەڵام لە ساڵی 2019 بە ناوی سەرۆکی پێشتری ئەو وڵاتە ( نور سوڵتان نازەربایێڤ ) دەستنیشانکرا.

    لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ قاسم گۆمارت تۆکایێف سەرۆکی ئێستای ئەم وڵاتە ئیمزای لەسەر پڕۆژە یاسای گۆڕینی ناوی پایتەختەکەی کرد ، ئەمەش وەکبە کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی سەرۆکی پێشووی وڵات دێت ، لە شوێنی ( نور سوڵتان ) ناوی پایتەخت بۆ ( ئەستانە ) گۆڕدرا.

    لە ساڵی 1997 پایتەختی کازاخستان لە ئەلما ئاتا گواسترایەوە بۆ ئەکمۆلا لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە ، پاشان لە ساڵی 1998 ناوی ئەستانە لە شوێنی ئەکمۆلا دانرا و کەوا بە زمانی کازاخی یانی پایتەخت.

    لە دوایدا ناوی پایتەخت بۆ ( نور سوڵتان ) گۆڕدرا ، لە ئەیلوولی ئەمساڵە سەرۆکی نوێی وڵات ئەو ناوانەی پێشتری ڕەتکردەوە و دووبارە ( ئەستانە ) وەک ناوی پایتەخت دیاریکرا.

  • ٧ حاڵەتی جیابوونەوە لە کاتژمێرێکدا لە سعودیە تۆمار دەكرێت

    ٧ حاڵەتی جیابوونەوە لە کاتژمێرێکدا لە سعودیە تۆمار دەكرێت

    لە سعودیە لە هەر سەعاتێكدا ٧ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار دەكرێت

    بە پێی راپۆرتێكی بەریتانی لە سعودیە لە هەر سەعاتێكدا ٧ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار دەكرێت

    گۆڤاری ئیكۆنۆمیستی بەریتانی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، لەناو وڵاتانی عەرەبیدا رۆژ لە دوای رۆژ جیابوونەوەی هاوسەران لە زیادبووندایە و بەتایبەتیش داواكاری ژنان بۆ جیابوونەوە زۆر زیاترە لە داواكاری پیاوان بۆ جیابوونەوە، باسی لەوەشكردووە، لەكاتێكدا لە وڵاتانی عەرەبی حاڵەتەكانی جیابوونەوەی هاوسەران زۆر زیادیكردووە، لە وڵاتانی ئەوروپا پێچەوانەیە و جیابوونەوەی هاوسەران بە رێژەیەكی زۆر كەمیكردووە

    گۆڤاری ئیكۆنۆمیست باس لەوەش دەكات، بە پێی ئەو داتا و زانیارییانەی كۆیان كردوونەتەوە، زۆرترین حاڵەتەكانی جیابوونەوەی هاوسەران لە ناو وڵاتانی عەرەبی، لە سعودیە تۆمار دەكرێت بە شێوەیەك لە هەر سەعاتێكدا لەو وڵاتە، ٧ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار دەكرێت

  • عادل ئیمام تووشی نەخۆشی ئالزەهایمەر بووە

    عادل ئیمام تووشی نەخۆشی ئالزەهایمەر بووە

    راگەیاندكارێكی میسڕی هەواڵی تووشبوونی عادل ئیمام، زەعیمی سینەمای میسڕی بە نەخۆشیی (ئالزهایمەر) رادەگەیەنێت.

    بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (العربیة)، محەمەد باز، راگەیاندكاری میسڕی لە میانی بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا شەوی رابردوو رای گەیاندووە، زەعیم عادل ئیمام بەدەست نیشانەكانی نەخۆشیی (ئالزهایمەر) دەناڵێنێت و زۆر كەسیش لەوانەی لەم دواییانە سەردانیان كردووە، هەستیان پێ كردووە و ”تەندروستیی عادل ئیمام ڕێگەی پێ نادات لەبەردەم كامێرا بوەستێت“.

    هاوكات داوای لە خانەوادەی زەعیم كرد، كۆتایی بە مشتومڕەكان لەبارەی تەندروستیی عادل ئیمام بهێنن و ئاماژەی بەو دەنگۆیانە كرد كە لە لایەن كەسوكاری عادل ئیمامەوە بڵاو دەكرێنەوە لەبارەی ئەوەی لەم نزیكانەدا زەعیم لە فیلمێك دەردەكەوێت كە ئەو پێیوایە ئەم دەنگۆیانە راست نین.

    ئەو راگەیاندكارە میسڕییە جەختی كردۆتەوە، عادل ئیمام لە قۆناغێكی تەمەن و تەندروستیی تایبەت دایە و چیتر هیچ كارێكی هونەری پێشكەش ناكات، ”كاتێكیش دەگوترێ لە كاری هونەری دابڕاوە، هیچی لێ كەم نابێتەوە، بەڵام مافی هەوادارەكانیەتی كە لەسەر باری تەندروستیی زەعیم زانیارییان هەبێ“.

    ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر بەرهەمهێنی سینەمایی عیسام ئیمام كە هاوكات برای عادل ئیمامە، رای گەیاندبوو، زەعیم تەندروستی باشە و بە شێوەیەكی زۆر سرووشتی ژیانی خۆی بەسەر دەبات. ئەم قسانەشی وەك وەڵامێك بوو بۆ قسەكانی تاریق شناوی، رەخنەگری هونەری كە گوتبووی مەحاڵە جارێكی دیكە عادل ئیمام لە كارێكی تازەی هونەریدا ببینینەوە.

    پێشتر زەعیم لەگەڵ هونەرمەندی بەناوبانگ سەعید ساڵح كە هاوڕێی تەمەنیشیەتی، فیلمێكی لەبارەی نەخۆشیی (ئالزهایمەر) بەرهەم هێناوە و لە فیلمەكەدا چەند دیمەنێك نیشان دەدات كە عادل ئیمام تووشی ئالزهایمەر بووە، بەڵام لە بەشێكی دیكەی فیلمەكەدا دەردەكەوێت كە بۆ ئەوەی وانەیەك بە منداڵەكانی بدات و لە ڕێگەی هەڵە لایانبدات، خۆی وا نیشانداوە كە تووشی نەخۆشییەكە بووە.

    عادل ئیمام، تەمەنی ٨٢ ساڵە، خاوەن مێژووێكی گەورەیە لە سینەمای میسڕی و عەرەبیدا، بەهۆی كارە هونەرییەكانیەوە نازناوی (الزعیم)ی پێ دراوە، لە ئاستی دونیادا و لە نێو عەرەب و نەتەوەكانی دیكەش، جەماوەرێكی زۆری هەیە و لە هەرێمی كوردستانیشدا خەڵكێكی زۆر بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بەرهەمی تازەی لێ دەكەن.

    عادل ئیمام پێشتر بە سەردان هاتۆتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، لە زنجیرە درامایەكیشدا بە ناوی (فرقة ناجی عطا الله) كە عادل ئیمام ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەبینێت، دیمەنی چەند شارێك نیشان كە یەكێك لەو شارانە هەولێرە و دیمەنە جوانەكانی قەڵا و باخی شار و شەقامە سەرەكییەكانی هەولێر لەم زنجیرە درامایەدا نیشان دەدرێت.

  • ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی تووشی رووداوێک بوو.

    ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی تووشی رووداوێک بوو.

    ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی تووشی رووداوێک بوو.

    ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا لە شەقامێکی کیێڤی پایتەخت تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بوو.

    سێرگی نیکیفۆرۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاندووە، کە سەرۆک کۆمار هیچ ئازارێکی سەختی پێنەگەیشتووە و دۆخی تەندروستی ئاساییە ، لەلایەن پزیشکی تایبەتی سەرۆک کۆمارەوە پشکنین بۆ شۆفێری بەرامبەریش کراوە

    هەر زوو دوای ڕووداوەکە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی لە پەیامی ڤیدیۆیی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند لە ناوچەی خارکێڤ گەڕاوەتەوە، کە نزیکەی بە تەواوی لەدەست هێزەکانى ڕووسیا ڕزگارکراوە، لەو کاتەوەی هێزەکانیان هێرشی پێچەوانەیان دەستپێکردووە بۆ دەرکردنی هێزەکانی ڕووسیا.

  • مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسولی گشتی نوێی ڕووسیا دەکات

    مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسولی گشتی نوێی ڕووسیا دەکات

    سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتی نوێی ڕووسیا دەکات

    ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماکسیم روبین کونسولی گشتیی نوێی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

    سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.

    کونسولی گشتیی ڕووسیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

    بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

  • دوای مردنی شاژن لە بەریتانیا چی روودەدات؟

    دوای مردنی شاژن لە بەریتانیا چی روودەدات؟

    دوای مردنی شاژن لە بەریتانیا چی روودەدات؟

    📌 سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە مردنی ئاگادار دەکرێتەوە ، هەر ئەوکات تەواوی حکومەت لە مردنی ئاگادار دەکرێتەوە.

    📌 هەر لە چرکە ساتی مردنی شاژندا ئۆپراسیۆنی پردی لەندەن دەستپێدەکات.

    📌 15 حکومەتی دەرەوەی بەریتانیا و 36 وڵات و سەرکردەی وڵاتانی کۆمۆنوێلس ئاگادار دەکرێنەوە.

    📌 بڕیارە کورەکەی بەناوی چارڵز کە تەمەنی 72 ساڵە جێگەی دەگرێتەوە و دەبێتە شازادەی بەریتانیا.

    📌 بەیانی شازادە چارڵز وتارێک بۆ بەریتانییەکان پێشکەش دەکات.

    📌 بەیانی تەرمەکەی لە ئوسکوتلەندا بەرەو لەندەن بەرێدەکرێت.

    📌 شازادە ئیلیزابێس لەگەڵ 15 سەرۆک وەزیران ژیاوە لە چەرچڵەوە تا لیزی ترەس .

    📌 ئاڵاكان لەسەر کۆشکی بەکینگھام داگیران .

    📌 10 ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە بەریتانیا ڕادەگەیەندرێت.

    📌 هەموو کلێساکانی بەریتانیا زەنگ لێ دەدەن.

    📌 کەناڵی بی بی سی بەریتانیا پەخشی ئاسایی ڕادەگرێت و لۆگۆی کەناڵەکەش لە سورەوە بۆ ڕەش دەگۆڕدرێت.

    📌 یارییە وەرزشیەکان و خولی تۆپی پێی ئینگلیزی دواخران .

    📌 70 سال و 7 مانگ شاژنی وڵاتی بەریتانیا بووە .

    📌 چاوەڕوان دەکرێ سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لیزی ترەس ، بەھۆی کۆچی دوای شاژن وتارێک پێشکەش بکات .

    📌 ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەقیقەیەک وەستان بۆ کۆچی دوای شاژن.

    📌 لەسەر باڵاخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا ئاڵای ئەمریکا داگیرا.

  • دایكێک بەجارێك حەوت منداڵی بوو

    دایكێک بەجارێك حەوت منداڵی بوو

    دایكێک بەجارێك حەوت منداڵی بوو

    ڕووداوێكی نامۆ ژیانی ژنێكی بەناوی غەزالە تەواو گۆڕی، دوای دووگیانبوونی بە ٩ منداڵ بە جارێك، سەرەڕای ئەوەی پزیشكان پێشبینییان كردبوو هەرگیز ناتوانێت جارێكی دیكە دووگیان ببێتەوە.

    غەزالە (٤٠ ساڵ) نیشتەجێی پارێزگای بوحەیرە-یە لە باكووری میسر، هاوسەرەكەی وەك جوتیار بە كرێی ڕۆژانە كاردەكات، پێشتر سێ كچی بووە، بەپێی وتەی پزیشكان دوای ئەو دووگیان نابێتەوە، بۆیە ژیانی لەسەر ئەو ئەگەرە بونیادنا، بەڵام لەپڕێكدا هەستی بە نیشانەكانی دووگیانبوون كرد، دوای ئەوە پزیشكەكە ئەم هەواڵەی پێدا، “لە منداڵدانتدا ٩ منداڵ هەن”.

    غەزالە دەڵێت، “هەواڵێكی شۆكهێنەر بوو، دنیا لەو كاتەدا لەبەرچاومدا وەستا، نەمدەزانی چی بكەم، چۆن بژێویی ژیانی ١٢ منداڵ پێكەوە دابین بكەم”.

    وتیشی، “یەكێك لە پزیشكان پێشنیاری دەرزی لێدان لە منداڵەكانی بۆ كردم، تا تەنها دوو یان سیانیان بمێننەوە، بە فیعلی لە مانگی سێیەمی سكەكەمدا چوومە نەخۆشخانە، بەڵام بۆ ئەنجامدانی داوای چوار هەزار جونیەی لێكردم، نەمدەتوانی بیدەم، بۆیە خۆم دایە دەست خوا، سكەكەم وەك خۆی هێشتەوە، دووانیان مردن و حەوتیان مانەوە”.

    لە مانگەكانی كۆتایی سكەكەیدا، هاوسەرەكەی دەرزییەكی بە ٢٠٠ جونەی میسری بۆ كڕی، سەرەڕای دژواریی دۆخی دارایی، بۆ گەورەبوونی سكی، تا منداڵەكان بتوانن لەناویدا بجوڵێن، تا ئەوكاتەی لە هەشت مانگیدا لە نەخۆشخانەیەكی پارێزگای ئەسكەندەرییە لەدایكبوون.

    “منداڵەكانم بەشێكن لە جەستەم”، ئەمە وەڵامی غەزالە بوو كاتێك خانمێك پێشنیاری كڕینی یەكێك لە كچەكانی بۆ كردبوو لە بەرامبەر پێدانی پارە و شوێنێكی نیشتەجێبوون، بەڵام ڕەتیكردەوە و هەموو خۆتەرخانكردنی بۆ منداڵەكان لە بری فرۆشتنی یەكێكیان هەڵبژارد، هاوسەرەكەشی هەمان هەڵوێستی هەبووە و تەنانەت لەسەر ئەو پێشنیارە لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە بووەتە دەمەقاڵەی و فرۆشتنی كچەكەی لە بەرامبەر پارەدا ڕەتكردووەتەوە.

    كاتێك دایك و باوكەكە هەستیان بە نائارامی لەو دۆخە كردووە، لەكاتێكدا لە نەخۆشخانە بوون كاتی لەدایكبوونیان، پەنایان بۆ ئەفسەرێكی پۆلیس بردووە، ئەویش لای خۆیەوە پاسەوانی بۆ ژوورەكەیان داناوە لە ترسی دزینی یەكێك لە منداڵەكانی.

    خێزانێكی سعودی پێشنیاریان بۆ غەزالە و هاوسەرەكەی كردووە بچنە سعودیە، خێزانەكە بەڵێنی دابینكردنی تەواوی شمەك و پێداویستییەكانیان پێداون، بەڵام سەرەڕای دژواریی ژیانیان ڕەتیانكردووەتەوە وڵاتەكەیان جێبهێڵن و گەشت بۆ دەرەوە بكەن.

    لەئێستادا هەر ١٠ منداڵەكەی غەزالە لە قۆناغی خوێندنی جیاوازدان، حەوت منداڵە پێكەوە لەدایكبووەكەشی لە یەك قۆناغدان، دووپاتیشیكردەوە ڕێگری لە خوێندنی هیچكامیان ناكات. لە خوێندنی هیچكامیان ناكات.

  • چاڵێکی ترسناک لە زەویدا دۆزرایەوە

    چاڵێکی ترسناک لە زەویدا دۆزرایەوە

    چاڵێکی ترسناک لە زەویدا دۆزرایەوە

    لە زەویدا شوێنێک هەیە کە پێی دەڵێن قوڵترین شوێنی دونیا ، یاخود نزمترین ئاست لە ئاستی دەریاوە ، بۆیە زانیارییەکان لەسەر ئەم شوێنە زۆرتر دەردەکەون لە زانیارییەکانی هەسارەکان، لە زەریای (پاسیکییڤ) قوڵترین شوێنی زەوی دۆزرایەوە ئەو شوێنەش بریتییە لە چاڵی (ماریانا)کاتێک تەنێکی ئاسنی یەک کیلۆ غرامی لە ئاسمانەوە دەکەوێتە نێو ئەم چاڵەوە کاتێکی زۆر دەبات تا ئەم تەنە دەگاتە قوڵایی زەریاکەوە.

    ١٤٦ ساڵ لەمەوپێش گرووپێکی دەریاوانی لە دەریای پاسیکەییڤ ئیشێکی زانستییان دەکرد، هەر لەم کاتەدا کاتێک لەنگەری کەشتییەکە فرێدەدەنە نێو ئاوەکە لەنگەرەکە هەر دەڕوات و ناگاتە قۆلایی دەریا بۆیە وایان نەزانی کە لە سەر چاڵی ماریانا وەستاون، درێژی گوریسی لەنگەرەکە زیاتر بوو لە ٤٠٠٠ مەتر بەڵام هەر نەگەیشتە قوڵایی زەریاکە ،بۆیە بەم شتە زۆر سەرسام بوون چونکە پێشتریش هەرگیز لەنگەرەکەیان وا قوڵ نەڕۆیشتبوو .

    ئەوەشیان خستەڕوو کە ناوی چاڵی ماریانا لە خێزانی پاشای ئسپانیا هاتووە بۆیە پێی دەڵێن چاڵی ماریانا، دوای کارکردنێکی زۆر لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە و وڵاتی ئەمریکا قوڵایی ماریانا دەرکەوت کە ١١ هەزار و ٣٤ مەترە ،لەم چاڵە زەبەلاحەدا گیانداری ترسناک و سەیر و سەمەری تێدایە دوای ئەوە چەندین گەشتی مرۆڤی ئەنجام دران بۆ قوڵاییەکەی ماریانا بەڵام تا رادەیەک زۆر سەرکەوتوو نەبوون، بۆیە بە چاڵی ترسناک لە وڵاتی ئەمریکا ناو دەبرێت.