ئیلۆن مەسک لە تویتێکدا گاڵتە بە یه‌كه‌م وێنه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگی ته‌له‌سكۆپی “جه‌یمس وێب” دەکات کە ناسا بڵاویکردووەتەوە.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا وێنەکەی ناسا بە بەردی سەر کەوانتەری چێشتخانە لێکدەچوێنێت و گاڵتە ئامێزانە دەڵێت “ناسا، هەوڵێكی جوانە”.
هاوپۆل: جیهان
-
ئیلۆن مەسک گاڵتە بە یه‌كه‌م وێنه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگی ته‌له‌سكۆپی “جه‌یمس وێب” دەکات
-
فڕۆکەیەکی ئەنتۆنۆڤ لە نزیک کاڤالا لە باکووری یۆنان کەوتە خوارەوە
ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس لە زاری دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە بڵاویکردووەتەوە، “فڕۆکەکە لە سربیا بەرەو ئوردن دەڕۆیشت، بەڵام بەرپرسانی فڕۆکەوانی مەدەنی نەیانتوانی پشتڕاستی بکەنەوە کە ئایا فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگرە، یان گەشتێکی بارهەڵگرە، یان ژمارەی ئەو کەسانەی لەناو فڕۆکەکەدا بوون”.
بەپێی هەمان سەرچاوە، فڕۆکەوانەکە توانیویەتی بەرپرسان لە کێشەیەک لە یەکێک لە بزوێنەری فڕۆکەکە ئاگادار بکاتەوە، هەروەها بژاردەی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەکانی سالۆنیکی یان کاڤالا پێدراوە.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی یۆنان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “فڕۆكەوانەكە لە فڕۆكەخانەی كاڤالا نیشتنەوەی هەڵبژارد، بەو پێیەی نزیكترە، بەڵام فڕۆكەكە لە 40 كم لە ڕۆژئاوای فڕۆكەخانەكە كەوتۆتە خوارەوە”.
لای خۆیەوە، دەزگای ئاگرکوژێنەوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “ناوچەکەیان گەمارۆداوە”.
هەروەها میدیاکان باسیان لەوە کردووە کە “کەسانی نزیک لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە تۆپێکی ئاگرینیان بینیوە، هەروەها گوێیان لە زنجیرەیەک تەقینەوە بووە دوای رووداوەکە”.
-
هەناردەکردنی دانەوێڵە لە ئۆکراینا دەست پێ دەکاتەوە
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە 17ی ته‌مووز، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێوه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، “له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ هاوتا فەڕه‌نسییه‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن، له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی چوار كه له ئەستەنبوڵ گفتوگۆیان كرد، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرایناشیان تاوتوێ كرد.”
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا، له كۆبوونه‌وه‌ی چوار كه له ئەستەنبوڵ به‌ڕێوه‌چووه، بڕیار دراوه به دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی هاوئاهه‌نگی كه به‌رپرسانی توركیا و ڕووسیا و ئۆكراینا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراینا. ئه‌وه‌یشی گوتووه، “به خێرایی پلانه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێشكه‌وتنێكی گه‌وره له ئاسایشی خۆراكی جیهاندا”.