نووسەر: nihad Taqiyadin

  • حکومەتی هەرێم پاشەکەوتی مووچە دەخاتە سەر ئەپی مووچەخۆران

    حکومەتی هەرێم پاشەکەوتی مووچە دەخاتە سەر ئەپی مووچەخۆران

    حکومەتی هەرێم پاشەکەوتی مووچە دەخاتە سەر ئەپی مووچەخۆران

    حكومەتی هەرێمی كوردستان خزمەتگوزاریی “ئەپی هاوڵاتیاندا” دەکاتەوە

    بەگوێرەی زانیارییەکانی بازمیدیا ، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری (DIT)ی سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی لە ئەپێكدا كۆدەكاتەوە کە بڕی پاشەكەوتی مووچەی مووچەخۆران و زانیاری مووچە لەو ئەپەدا دەخاتەڕوو.

    مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 4 ـی ئەیلوولی 2022

     سەردانی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری ( DIT )ی كرد و بە فەرمی (داتا سەنتەری ناوەندیی) كردەوە، کە ناوەندێکی گرنگیی زانیارییەکانی فەرمانبەرانی حکومەت و هاووڵاتییان و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان و سیستەمێکی زانیارییە، بە شێوەیەکی دیجیتاڵی پێشکەوتوو و پارێزراو کار دەکات.

    بەگوێرەی زانیارییەكانی بازمیدیا ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە ئەپی تایبەت بە هاووڵاتیان و مووچەخۆران دروست بكرێت، كە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی تێدا بخرێتەڕوو كە خۆی لە 300 خزمەتگوزاریی دیجیتاڵی دەبینێتەوە.

    ، لە ئەپی موچەخۆران و هاووڵاتیاندا خزمەتگوزاریی پارەی ئاو و كارەبا و مۆڵەتی شوفێری و كۆدی مووچە و بڕی پاشەكەوت و هەموو موستەحەقاتی مووچەخۆران و سەرجەم زانیارییەکان و خزمەتگوزارییەكان دەخرێنەڕوو.

  • یوفا سزای ناوبژیوانی ڤاڕی یارییەکەی بارسا و ئینتەر نادات و یارییەکی دیکەی پێبەخشی

    یوفا سزای ناوبژیوانی ڤاڕی یارییەکەی بارسا و ئینتەر نادات و یارییەکی دیکەی پێبەخشی

    یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا راستەوخۆ یارییەکی دیکەی بۆ ئەو ناوبژیوانەی ڤاڕ دەستنیشان کرد کە رەخنەی زۆری لەسەرە بەهۆی یارییەکەی بارسێلۆنا و ئینتەر.

    یاریزانان و هاندەرانی بارسا توڕەن لەوەی لێدانێکی سزایی دروستیان بۆ هەژمارنەکرا لەلایەن پۆڵ ڤان بۆیکلی ناوبژیوان، بەو هۆیەوە بارسا یارییەکی ١-٠ دۆڕاند و ترسی ئەوەی لەسەرە نەگاتە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان.

    ئەمڕۆ یوفا رایگەیاند پۆڵ ناوبژیوانی ڤاڕی یاری نێوان رۆما و ریاڵ بیتس دەبێت لە خولی ئەورووپا کە یارییەکی دیکەی نێوان دوو یانەی ئیسپانی و ئیتاڵییە.

    هەروەها ناوبژیوانی یەکەمی دیاریکراو بۆ ئەو یارییە ماتیج یوگی سلۆڤینی دەبێت.

    بیتس هەردوو یارییەکەی کۆمەڵەکەی بردووەتەو لە پلەی یەکەمدایە، رۆماش بە بردنەوە و دۆڕانێک لە پلەی سێهەمە.

  • مەسرور بارزانی : پلانی چاکسازی هەمەلایەنەمان هەیە

    مەسرور بارزانی : پلانی چاکسازی هەمەلایەنەمان هەیە

    ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر ئاماده‌ی کۆنفرانسی تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ بوو و تێیدا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد:

    پوختەیەک لە گوتەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

    * ئەم پلانە نەخشەڕێگەیەكی گشتگیرە كە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پەسەند كراوە لەپێناو برەودانی زیاتر بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا لە هەموو بوارەكاندا.

    * پاراستن و پەرەپێدانی مافەكانی مرۆڤ بەشێكی گرنگ و سەرەكییە لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری پاراستن و داكۆكیكردن لە پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێكهاتە جیاوازەكانی هەرێم و بەهێزكردنی بنەماكانی ئازادی و دیموكراسی و نەهێشتنی توندوتیژی و توندڕەوی و دەمارگیری و جیاكاریی رەگەزی و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ بە گشتی.

    * پابەندبوونی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە پەرەپێدانی كەلتووری پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و پاراستنی ئازادییە تاكەكەسی و گشتییەكان و بەرگریكردن بە بەها دیموكراسییەكان دووپات دەكەینەوە.

    * پلانێكی چاكسازیی هەمەلایەنەمان هەیە، پشت بە خوا و خەڵكی كوردستان و دۆستانمان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەربەست و ئاستەنگەكان تێپەڕێنین و بەرەو قۆناغێكی پێشكەوتووتری حوكمڕانی هەنگاو بنێین.

    * دەمانەوێت خزمەتكردنی هاووڵاتییان و پاراستنی مافەكانیان سەنتەری گرنگیپێدان و ئامانجی لەپێشینەی حكومەت بێت.

    * پلانی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ بەشێكە لە پرۆسەی چاكسازیی كابینەی نۆیەم.

    * بە بەراورد بە زۆر لە وڵاتان هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی بەرزدایە، بە تایبەتی لە بوارەكانی یاسای پاراستنی مافی پێكهاتەكان، یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی، یاسای پاراستنی مافەكانی منداڵان، یاسای رۆژنامەگەری و چەندین یاسای دیكە.

    * حكومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوی زۆری ناوە بۆ سووككردنی ئازارەكانی كەسوكار و قوربانییانی دەستی تیرۆریستانی داعش، هەروەها ڕۆڵێكی گرنگ و بەرچاوی هەبووە لە ئازادكردنی ڕفێندراوانی ئێزیدی و پێكهاتەكانی تر لەدەست تیرۆریستانی داعش و بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی داعش وەك تاوانی جەنگ.

    * حكومەتی هەرێم بە پشتیوانیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەكانی داعش پرۆژەیاسایەكی پێشكەش بە پەرلەمان كرد بۆ دامەزراندنی دادگایەكی تایبەتمەند بە دادگاییكردنی تیرۆریستانی داعش لەسەر تاوانە نێودەوڵەتییەكانیان، دادگای باڵای بەناو ئیتیحادیی عێراق پرۆژەیاساكەی ڕەت كردەوە كە ئەمەش پێشینەیەكی نوێ و جێی سەرسوڕمان بوو كە ڕێگە لە دادگاییكردنی تیرۆریستانی داعش بگیرێت.

    * پلانی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ، داڕشتنی میكانیزمێكە بۆ پێداچوونەوە بە تەواوی یاسا بەركارەكان و گونجاندنیان لەگەڵ ڕێككەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان.

    * حكومەتی هەرێم نموونەیەكی سەركەوتووە لە برەودان بە دیموكراسی و داكۆكیكردن لە بەها دیموكراسییەكان، لەوانەش مافی ئازادیی ڕادەربڕین.

  • جێنین پلاسخارت : پێویستە عێراق مافی خەڵکی کوردستان بدات

    جێنین پلاسخارت : پێویستە عێراق مافی خەڵکی کوردستان بدات

    جێنین پلاسخارت نێردەی سکرتێری گشتی UN لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەم قسانەی کرد:

    📌گرووپە چەکدارەکان ھەڕەشەن لەسەر عێراق

    📌١٢ مانگ بەسەر ھەڵبژاردن تێپەڕیووە، ھێشتا حکومەت پێکنەھاتووە.

    📌ھەموو ھەوڵێکماندا گفتوگۆکان سەربکەون

    📌ناکرێت چیتر ئەو دۆخەی عێراق بەردەوام بێت

    📌ھێشتا لایەنە کوردیەکان لەسەر سەرۆک کۆمار ڕێکنەکەوتوون

    📌کوژرانی سەدان خۆپیشاندەر لە عێراق ھیچ پاساوێکی نییە

    📌دۆخی عێراق ھەستیارە دەکرێت لە ھەر کاتێک ئاڵۆز بێت

    📌چارەسەکردنی دۆخی عێراق پێویستی بە ھاوئاھەنگیە

    📌گرنگە دیالۆگ بکرێت و ھەموو لایەنەکان ئامادەییان ھەبێت

    📌گرنگە حکومەتی داھاتووی عێراق کێشەی بودجە چارەسەر بکات

    📌لە ساڵی ٢٠٠٣ ـەوە تا ئێستا دەرفەت زۆر ھاتوونەتە پێش و زۆر دەرفەتیش لە دەست دراون

    📌ناکرێت وڵات بەم شێوە بەردەوام بێت و دەبێت ھەمووان شەڕی گەندەڵی بکەن

    📌گەندەڵی نەخۆشیەکی گەورەیە لە عێراقدا و خۆیشیان دانیپێدادەنێن

    📌زۆربەی دەرفەتی کار لەسەر کەرتی گشتییە ئەمەش ھۆکارێکە بۆ ئەوەی کێشەی ھەلی کار چارەسەر نەبێت

    📌حکومەت و سەرکردەکانی عێراق ئامانجی سەرەکیان رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی بێت

    📌تا ئێستا یەکدەنگیەکی تەواو لەبارەی ھەلبژاردنی داھاتووی عێراق نییە و ئەمە بابەتەکەی جیاواز ھێشتۆتەوە

    📌دەبێت ھەموو لایەنەکان پێکەوە ھەوڵ بدەن کە گرەنتی ھەلبژاردن ھەبێت بۆ داھاتوو

    📌بریاربوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت بەڵام تا ئێستا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە رێکەوتن

     📌دابەشبوونی لایەنی زەرد و سەوز بەردەوامە

    📌گرنگە لایەنی زەرد و سەوز سوود لە بیرۆکەی یەکتر وەربگرن و رێگە نەدەن ھەرێم رووبەرووی ناسەقامگیری ببێتەوە ، دەبێت سازش بکەن لەگەڵ یەکتر

    📌ھەفتەی رابردوو ئێران ھێرشی کردە سەر ھەرێم، کە ئەمە کارێکی سەرشێتانەیە و دەبێ بوەستێنرێت

    📌پێویستە عێراق مافی خەڵکی کوردستان بدات

  • میدیای پەکەکە ناسنامەی ئەو ژنەیان ئاشکرا کرد کە لە سلێمانی کوژرا

    میدیای پەکەکە ناسنامەی ئەو ژنەیان ئاشکرا کرد کە لە سلێمانی کوژرا

    میدیای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ناسنامەی ئەو ژنەی ئاشكرا كرد كە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی تیرۆر كرا.

    كەمێك لەمەوبەر میدیای سەر سەر بە پەكەكە بڵاویان كردەوە كە ئەو ژنە ناوی (ئاگەهان ئاكارسەر)ە و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤارێكی نزیك لە پەكەكە بووە.

    هاوكات ئەوەیان دركاند كە ئەو ژنەی كوژراوە، خەڵكی شاری كۆنیای تورکیایە و بە ڕەچەڵەك كوردە.

  • عێراق دەستی بە کەمبوونەوەی داھات کرد

    عێراق دەستی بە کەمبوونەوەی داھات کرد

    عێراق دەستی بە کەمبوونەوەی داھات کرد

    لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو عێراق نزیک ببویەوە لە لوتکەی فرۆشتنی نەوت و زیادکردنی داھات بەڵام بۆ مانگی ئەیلول دەستی کردوە بە دابەزین بە ڕێژەی ٣٪‏.

    بازمیدیا ھۆکاری دابەزین و بەراوردکاریەکانی مانگی ئەیلول و ئاب ئاشکرا دەکات.

    بەپێی لێکدانەوە و شیکاریە ئابوریەکان بەھۆی خرابی بارودۆخی ئەمنی لە کێڵگەکانی بەسرە کە بڕبڕەی پشتی نەوتی عێراقە ھەناردەی نەوت کەمی کردۆتەوە،بەپێی ئەو ئامارە فەرمیانەی حکومەتی عێراق کە دەست بازمیدیا کەوتوون بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە:

    -لە مانگی ئابی ئەمساڵ عێراق ١٠ملیۆن و٨٠٠ھەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

    -لە مانگی ئەیلول دا کەمی کردوە بۆ٩٨ملیون و ٧٠٠ھەزار بەرمیل .

    -داھاتی مانگی ئاب ٨.٥ملیار دۆلار بوو

    -داھاتی مانگی ئەیلول ٧ملیار دۆلار بوو

    بەپێی ئەم داتایانە داھاتی نەوتی عێراق دەستی کردوە بە دابەزینی بەرچاو و پێدەچێت لە مانگەکانی داھاتوو دا زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.

  • ئەمڕۆ یاری یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە

    ئەمڕۆ یاری یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە

    لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی ئەو پاڵەوانێتیە، ئەمرۆ لە یاریگا جیاوازەكانی ئەوروپادا چەند یارییەكی بەهێز و ئاگرین بەڕێوە دەچێت.

    قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنز لیگ – گەڕی سێیەم

    بایرن میونشن × ڤیکتۆریا پلزن ٧:٤٥

    مارسیلیا × سپۆرتینگ ٧:٤٥

    ئینتەرمیلان × بەرشەلۆنە ١٠:٠٠

    لیڤەرپوڵ × گلاسکۆ رینجەرز ١٠:٠٠

    ئەیاکس × ناپۆلی ١٠:٠٠

    کلوب بروج × ئەتلەتیکۆ مەدرید ١٠:٠٠

    پۆرتۆ × بایەر لیڤەرکوزن ١٠:٠٠

    فرانکفۆرت × تۆتنهام ١٠:٠٠

  • فەرماندەیەکی باڵای پۆلیسی ئێران کوژرا

    فەرماندەیەکی باڵای پۆلیسی ئێران کوژرا

    زانیاری نوێ لەسەر کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای پۆلیسی ئێران

    فەرماندەیەکی باڵای پۆلیسی ئێران لە لایەن خۆپشاندەرانەوە کوژرا ،ڕۆژی ھەینی ڕابردوو فەرماندەیەکی پۆلیسی ئێران لە لایەن خۆپشاندەرانەوە بریندار کرا ، بەپێی سەرچاوەکان کە دەست بازمیدیا کەوتوون فەرماندەکە گیانی لەدەست داوە،داود عەبدوڵڵایی، فەرماندەی پۆلیسی مەریوان لە لایەن خۆپشاندەرانەوە بەسەختی بریندار کرا ،دوای چوار ڕۆژ لە مانەوەی نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا .

    ماوەی دوو ھەفتەیە لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێران خۆپشاندان دژی سیستەمی ئەو وەڵاتە بەردەوامی ھەیە ، خۆپشاندانەکە تەنانەت چەقی پایتەختی وەڵاتەکەشی گرتۆتەوە،بەپێی زانیاریەکانی بازمیدیا لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان مانگرتنی سەرتاسەری دەستیپێکردوە و لە زۆرێک لە پارێزگاکانی ئێرانیش دۆخی ئەمنی شێواوە بەپێی ئامارە فەرمیەکان تا ئێستا ٣٥کەس کوژران و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران-نەرویج دەلێت ئامارەکان زیاترن و ٨٥کەس گیانیان لەدەست داوە…

  • سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ھەنگاوی نوێ و تازە دەگیرێتە بەر

    سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ھەنگاوی نوێ و تازە دەگیرێتە بەر

    سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ھەنگاوی نوێ و تازە دەگیرێتە بەر

    بڕیارە لە ماوەی داھاتوو ھەنگاوی نوێ و تازەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بگرێتەبەر،ھەر لەسەر ئەم بابەتە بازمیدیا پەیوەندیکرد بە جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی کوردستان و ڕایگەیاند: کە لە پلانیان دا ھەیە لەگەڵ وەزیری دارایی ئەم پرسە باس بکەین.

    ھیڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی کوردستان بە بازمیدیای ڕاگەیاند: ئێمە ڕاپۆرتێکمان لەبارەی چەند پرسێک ئامادەکردووە و چاوەرێ دەکەین کە وەزیری دارایی بێتە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی گفتووگۆ لەبارەی ئەو ڕاپۆرتە بکەین و وەڵامی پرسەکانی تێیدا باس کراوە بداتەوە”.

    ھەروەھا ناوبراو گوتیشی: “ئەو ڕاپۆرتەی ئامادەکراوە لەسەر چەندین پرسە لەوانە پلەبەرزکردنەوە و بابەتی مووچە و ھەروەھا لەسەر بودجەشە، ھاوکات حکومەت خۆی پلانی داناوە پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە، بەڵام پلانێکی داراییشی پێویستە چونکە ڕێژەیەک لە مووچەی فەرمانبەران زیاد دەبێت.

  • کۆمپانیایەکی زەبەڵاحی بواری نەوت کارەکانی لە ھەرێمی کوردستان فراوانتر دەکات

    کۆمپانیایەکی زەبەڵاحی بواری نەوت کارەکانی لە ھەرێمی کوردستان فراوانتر دەکات

    کۆمپانیایەکی زەبەڵاحی بواری نەوت کارەکانی لە ھەرێمی کوردستان فراوانتر دەکات.

    بەپێی زانیاریەکانی بازمیدیا کۆمپانیای ڕۆزنەفت بە نیازە کارەکانی لە ھەرێمی کوردستان فراوانتر بکات ، سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆمپانیاکە بە بازمیدیای ڕاگەیاند:بڕیارە لە سەرەتای مانگی١١دەست بکرێت بە فراوانکردنی کارەکانیان لە سنوری پارێزگای دھۆک و بە دیاریکراوی سنوری قەزای ئاکرێ .

    سەبارەت بە گوشارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بەرپرسە ئاشکراشی کرد،کە ئەوان لەڕێی یاسایی گرێبەستیان کردوە و حکومەتی ھەرێم خاوەن یاسا و بڕیاری خۆیەتی بۆ ھەمووان ڕوونە گوشارەکان سیاسین،بۆیە بەردەوامین و لەژێر ھیچ گوشارێکی سیاسی کارەکانیشمان ڕاناگرین .

    کۆمپانیای ڕۆزنەفت یەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانی بواری نەوت و لە ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی ڕوسیا گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد،ئێستا لە پێنج بلۆکی ھەرێم کاردەکات…