كۆشكی سپی پشتیوانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتدەکاتەوە

كۆشكی سپی ئه‌مریكا به‌ توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی كوردستان دەكات

جاك سولیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا لە بەیاننامەیەکدا به‌ توندی سەرکۆنەی هێرشه‌ مووشەکییەکانی ئێران بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی كوردستان كرد و پشتیوانی واشنتۆنی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وە.

جاك سولیڤان، ڕایگەیاندووە : تاران ناتوانێت سه‌رنج له‌سه‌ر كێشه‌ ناوخۆییه‌كان و ناڕەزایه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌ هێرشكردن له‌ دەرەوەی سنوورەكانی، لابدات.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی جاک سولیڤان هاتووە، كۆشكی سپی به‌ردەوام دەبێت له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزاكان له‌سه‌ر تاران، بۆ راگرتنی جموجۆڵه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا دەڵێت : رێزگرتن له‌ سه‌روەری و په‌كپارچه‌یی وڵاتانی دراوسێ له‌ بنه‌ما جێگیركراوەكانی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وەیه‌كگرتووەكانه‌.