ڕووناکی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لێخۆشبوونی بۆ زیاتر لە 400 ملیار دیناری قەرزی پێش ڕووناکی کرد

ڕووناکی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لێخۆشبوونی بۆ زیاتر لە 400 ملیار دیناری قەرزی پێش ڕووناکی کرد

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بەڕاگەیاندنی ئەوەی لێخۆشبوونی بۆ زیاتر لە 400 ملیار دیناری قەرزی پێش ڕووناکی کردووە لەڕێگەی هەڵمەتی داشکاندنە ناوازەکە.

ئەمڕۆ، زیاتر لە ٪70ی هەموو هاوبەشانی کارەبا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان هیچ قەرزێکی پێش ڕووناکی لەسەر نییە. قەرزی پێش ڕووناکی بۆ ئەو هاوبەشانی قەرزییان لەسەر ماوە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەکرێتە قیستی درێژخایەن، وەک پێشووتر بڵاوکرابۆوە.

خشتە: پووختەی هەڵمەتی داشکاندنی قەرزی پێش ڕووناکی

مانگی ئاب:
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 409,486
بڕی لێخۆشبوون (ملیار دینار): 140.91
بڕی کۆکراوە (ملیار دینار): 163.64

مانگی ئەیلوول:
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 371,373
بڕی لێخۆشبوون (ملیار دینار): 169.95
بڕی کۆکراوە (ملیار دینار): 216.79

مانگی تشرینی یەکەم:
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 170,239
بڕی لێخۆشبوون (ملیار دینار): 92.27
بڕی کۆکراوە (ملیار دینار): 120.18

کۆی گشتی:
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 951,098
بڕی لێخۆشبوون (ملیار دینار): 403.13
بڕی کۆکراوە (ملیار دینار): 500.61

داهاتی کۆکراوە، بە داهاتی پڕۆژەی ڕووناکیشەوە، سوودیان لێوەرگیراوە بۆ پڕکردنەوەی بەشێکی خەرجییەکانی سێکتەری کارەبا کە لەئێستادا بڕەکەی زیاترە لە 350 ملیار دینار لە مانگێکدا.

ئەم داشکاندنە ناوازەیەی بەڕێژەی تاوەکو ٪50 لەسەر قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی لە 3ی مانگی 8 تاوەکو 18ی مانگی 10 بەردەوام بوو. داشکاندنەکە بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسەردرا لە ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی کارئاسانیکردن بۆ هاووڵاتیان لە پێدانەوەی قەرزی پێش ڕووناکی.

هەڵمەتی یەکەمی داشکاندنەکە لە 3ی مانگی 8 تاوەکو 10ی مانگی 9 بەردەوام بوو. ئەنجومەنی وەزیران پێداچوونەوەی بۆ هەڵمەتەکە کرد و نوێیکردەوە لە بەرواری 24ی مانگی 9 بۆ 18ی مانگی 10 بۆ پێدانی هەڵبژاردە بە هاووڵاتیان لەوەی بتوانن سوود لە داشکاندنە ببینن یاخود بەشێوازی قیست قەرزی پێش ڕووناکی بدەنەوە بەبێ هیچ داشکاندنێک.

تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 90٪ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی.

بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، بەردەوام پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 جەنابی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبا بڕیاریدا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.

حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو ماڵ شوێنە بازرگانییەکانی کوردستان دابین دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button