مووچەی پێشمەرگە هاوتایی سوپای عێراق دەکرێت

مووچەی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاکانیان لە سوپای عێراق تاوتوێ دەکرێت

بازمیدیا ـ هەواڵی ناوخۆیی

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سبەی بابەتی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوتاکردنی مووچە و شایستە داراییەکانیان لەگەڵ هاوتاکانیان لە سوپای عێراق تاوتوێ دەکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، ڕاپۆرتێک لەبارەی هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە پێشکەش دەکات، پاشان گفتوگۆ لەسەر هەنگاوەکانی یەکسانکردنەوەی مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق دەکرێت.

ئەم بابەتە لە کاتێکدا دێتە بەر باسەوە کە پرۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە فەرمی ڕاگەیەنراوە و حکومەتی هەرێم داوای هاوتاکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگەی لەگەڵ هاوتاکانیان لە سوپای عێراق کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button