مەڵبەندی سێی یەکێتی دەم کوتکرا

لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پەیامەکانی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر بڵاوکردووەتەوە

ئەمڕۆ هەینی 5ـی کانوونی یەکەمی 2025، لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بە پەیامەکانی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە شێوەیەکی زۆر هەڕەمەکی دەستی بە ڕیزکردنی کۆمەڵێک ڕستەی بێناوەرۆک کردووە، دەڵێت: دەمانەوێت دڵنیایان بکەینەوە کە بەتەواوی پشتگیریی سەروەریی یاسا و ڕەچاوکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ دەکەین،هەموو ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن، تەنیا لە ڕێگای یاساوە چارەنووسی تۆمەتەکانیان دیاری دەکرێت و ڕێگا لە بەردەم هەر لیژنەیەکی نێودەوڵەتی(نوێنەرایەتیی وڵاتان، کونسوڵخانەکان، نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ) کراوەیە بۆ بەشداریکردن لە لێکۆڵینەوەکاندا، پرسیاریش دەکات و دەڵێت: ئایا ئێوەش پابەندن بەم پرەنسیپانە و بڕواتان بە ئەوە هەیە کە باسی دەکەن؟

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەکەدا دەڵێت: ئێوە بەبێ گەڕانەوە بۆ دام دەزگا فەرمییەکان و وەرگرتنی مۆڵەتی پێشوەخت، هەڵکوتانە سەر هوتێل و کوشتنی خەڵک و گرتنی سەرکردە سیاسیەکان و لێدانی هاوڵاتیانتان کردووەتە نەریت.

دەڵێت: هاوکار جاف تیرۆر کرا و بەڵگەی پێویست خرانە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری، بەڵام بە پێچەوانەوە ئێوە داڵدەی بکەرانی ئەو کەیسەی تیرۆرکردنتان دا و جورئەتی ڕادەست کردنیان ناکەن بۆ ئەوەی ڕاستی تێوەگلانی بەرپرسەکانتان بشارنەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت، تانک، زرێپۆش، درۆن و چەکی قورستان بەکارهێنا و هێرشتان کردە هوتێل لالەزار، لەو هێرشەتاندا، لە ناو جەرگەی شار چەندین هاوڵاتی بوونە قوربانی، ماڵی هاوڵاتیان و هونەرمەندانتان تێکدا بە بێ ئەوەی رەچاوی مافی مرۆڤ و یاساکان بکەن.

دەڵێت: لەبارەی تۆمەتبارانی ئاژاوەگێڕییەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە قەزای خەبات، ئەو کەسانەی کە دەستگیر کراون وەکو تۆمەتبار مامەڵەیان لەگەڵ کراوە، ئەگەر ئێوە خۆتان بە هاوبەش لە کردەوەکانیان دەزانن، ئەوە جێگای نائومێدییە، هەروەها ئەگەر تێوەنەگلاون، دەبێت سوپاسگوزار بن و بە جێ بەجێ کردنی یاسا شەپرزە نەبن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button