وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ سوودانی: هەر پشتیوانییەكی حووسییەكان بكەن وەڵام دەدەینەوە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ سوودانی: هەر پشتیوانییەكی حووسییەكان بكەن وەڵام دەدەینەوە

هێمن عادل ـ بازمیدیا

ئاژانسی (شەفەقنیوز) بڵاوی كردووەتەوە، ڕۆژی دووشەممە 17ی 3ی 2025 بڵاوی كردووەتەوە، پێت هێگسس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، قسەی كردووە و پەیامێکی هۆشداریی توندی گەیاندووەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق.

ڕۆژی یەکشەممە، سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی پێگەیشتووە، لەو ماوەیەدا باسیان لە هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا و بەرژەوەندیی هاوبەشیان لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەدا کردووە.

وەزیری بەرگریی ئەمریكا بە سوودانیی گوتووە:”هەر دەستتێوەردانێكی گرووپە چەكدارەكانی عێراق لە هێرشی ئەمریكا بۆ سەر حووسییەكان، ئاكامێكی خراپی دەبێت و وەڵامی توندی ئەمریكای بەدوادا دێت.”

ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستە ڕوو وەزیری بەرگریی ئەمەریکا جەختی کردووەتەوە لەسەر پێویستیی خێراکردنی یەکلاکردنەوەی پرسی چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان و کارکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەیان. جەختیشی کردووەتەوە کە ئەم بابەتە جێگەی بایەخی ترەمپ و ئیدارەکەیەتی، هاوکات سوودانی پێی گوتووە حکوومەت کار لەسەر ئەو پرسە دەکات و لە گفتوگۆدایە لەگەڵ لایەنە چەکدارەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەوبارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button