لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی نەخۆشخانەی چرا لە سلێمانی کرایەوە

لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی نەخۆشخانەی چرا لە سلێمانی کرایەوە
ڕۆژی شهممه 18ـی ئایاری 2024، سامان بهرزنجی، وهزیری تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ئهكاونتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك ڕایگەیاند ، كه لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادهبووین لەگەڵ کوێستان محهمهد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و پارێزگاری سلێمانی و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی، لە ڕێورهسمی کردنەوەی نەخۆشخانەی (چرا) بۆ نەخۆشانی دەروونی درێژخایەنی ئافرەتان لە شاری سلێمانی.
وەزیری تەندروستی ڕاشیگەیاندووە، ئهو نهخۆشخانهیه لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەردرا و بودجەی پێویست و کارمەندانی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و کارگێڕی و خزمەتگوزاریی بۆ دابین کراوە بەهەماهەنگی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ هەرسێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک بۆ نەخۆشانی ئافرەتانی هەڵگری نەخۆشی درێژخایەنی دەروونی و مانەوەیان بۆ چارەسەر و شیاندنەوەی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان.