بەشدار بازیانی: وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەرقاڵی لێسەندنەوەی طەوطینی مامۆستایان و فەرمانبەرانیەتی لە بانکی ڕافیدەین

ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی بەڵگەنامەیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە دەڵێت“ئەوە بەڵگەنامە گرنگەکە”

بەشدار بازیانی باس لەوە دەکات کە بەهۆی گەندەڵی نوێ وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەرقاڵی لێسەندنەوەی طەوطینی مامۆستایان و فەرمانبەرانیەتی لە “بانکی ڕافیدەین”

هەروەها دەشلێت بەهۆی دواخستنی بەئەنقەست ، وە دەرکەوتنی مەسەلەی بەکارهێنان و کردنەوەی هەژماری فەیک بەناوی مامۆستایان ، وەزارەتی پەروەردەی ئیتیحادی _ عێراق _ بڕیاریدا ( ئینزاری) بانکی ڕافیدەین بکات ،

بازیانی ئاماژەی بەوەشداوە،ئەم کیتابە هی حەوتی ئەم مانگەیە و گلەیی و ئاگادارینامەی فەرمی وەزارەتی تێدایە کە بانکەکە بە ئەنقەست پارە و مووچەی مامۆستایانی تاخیر کردووە ( ئەوە مەسەلەکە ئەوەیە گرووپێک لە بانکەکە ئەو چەند ڕۆژە مووچەی مامۆستایان دوا دەخەن بەئەنقەست و مامەڵە بەو پارە زۆرەوە دەکەن لە بۆرسە و بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو _ لیژنە لەسەر ئەمەش گیراوە _)

ئەو ڕۆژنامەنووسە باس لەوەش دەکات کە بەپێی زانیاریەکان ئەمڕۆ جارێکی تر وەزارەت هۆشداری نامەی کۆتایی بۆ بانکەکە ناردووە و بڕیارە لە مانگی داهاتووەوە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە لەو بانکە بسێننەوە و بخەنە سەر بانکی TBI ، کاتی خۆی من ئیشم لەسەر ئەمە کرد بەبەڵگەوە ، زۆر کەس نووسیبویان “نا وا نیە و قەینا با خراپ بێت هەر لە ڕافیدەین طوطينەکە دەکەین”
،
لە کۆتایشدا نووسیویەتی:ئا تۆ با مووچەکەت دوو ڕۆژ دواکەوێت و سور بزانیت هەژمارێکی ساختە بەناوتەوە کراوەتەوە بزانە چۆن ڕائەکەیت لەسەر لا ،
بەس من چیبکەم تۆ تا ئێستا هەژمارێکی بانکیت لەم دونیا زەبەلاحەیا نیە و شرۆڤەی کەرتی بانکیش ئەکەیت و لە ڕقیشدا ئەڵێیت قەینا .