ئاسایشی یەکێتی بۆ ڕۆژنامەنووسان: نابێت دیمەنی تەقینەوەکە لەناو تەنەکە خۆڵی موبایلەکەشتان بێت.

ئاسایشی یەکێتی بۆ ڕۆژنامەنووسان:
نابێت دیمەنی تەقینەوەکە لەناو تەنەکە خۆڵی موبایلەکەشتان بێت.

ئاسایشی یەکێتی لە کاتی روماڵی تەقینەوەکەی ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی ، کە ئەمڕۆ لە کردەیەکی تیرۆرستیدا ئۆتۆمبێلەکەی بە بۆمبی تەوقیتکراو تەقێنرایەوە ، ئاسایشی یەکێتی هێڕش دەکەنە سەر میدیاکاران و ڤیدیۆی روماڵی رووداوەکەیان پێ دەسرنەوە. کە ئەمەش گومانی زیاتر دەخاتە سەر یەکێتی بە سڕینەوەی دیمەنی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووت سەرکردایەتی یەکێتی و یەکێک لە تێکۆشەرە لەماڵ دانیشتوو و نارازییەکانی یەکێتی .

لەمبارەیەوە لەنیا بەختیار کە خانمە میدیاکارێکی سنوری سلێمانییە و دووەمجارە لەلایەن ئاسایشی یەکێتی دوای خۆپیشاندانەکانی دەباشان ئاسایشی یەکێتی بە ئامانجی دەگرن و پەلاماری دەدەن، بە میدیاکەی خۆی ڕاگەیاندووە “له‌كاتێكدا ڤیدیۆی دیمه‌نه‌كانی دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌م ده‌گرت، چه‌ند كه‌سێك له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان په‌لاماری كه‌ل و په‌له‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كانیان دام و به‌زۆر چه‌ند دیمه‌نێكی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان پێ سڕیمه‌وه‌ و پێانووتم نابێت له‌نێو ته‌نه‌كه‌خۆڵی مۆبایله‌كه‌شت دیمه‌نی ڕووداوه‌كه‌ی تیا بێت.
له‌نیا به‌ختیار خۆی به‌ئاسایشه‌كان ناساندووه‌ كه‌ ڕۆژنامه‌نوسه‌، دەڵێت”پێم ووتن ڕۆژنامه‌نوسم، کەچی پێیانووتم چاوت ده‌رئەهات ڕۆژنامه‌نووسی”.