میدیای لاهور جەنگی: کوڕانی جەلال تاڵەبانی مانگانە بە ملیاران دینار سەرانە لە کاسبکاران و دوکاندارانی سلێمانی وەردەگرن
لە سنووری پارێزگای سلێمانی دیاردەی قاچاخچێتی، سەرانە وەرگرتن لە خەڵک رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت، بە جۆرێک بازرگان و وەبەرهێنەرەکانی سنوورەکە ناچارن شارەکە بەجێبهێڵن و رووی لە شارەکانی دیکە بکەن.
میدیای لاهور جەنگی ئاشکرای دەکات، کوڕەکانی جەلال تاڵەبانی بۆ رووتانەوەی کاسبکار و دوکاندارەکانی سلێمانی، بە زەبری هێز مانگامە بە ملیاران دینار سەرانە لە خەڵک وەردەگرن.
ئەو میدیایەی سەربە لاهور جەنگی باس لەوە دەکات، کە لەنێو ئاسایشی سلێمانی، ئێستا بەشی ئابووری بۆ وەرگرتنی ئەو پارەیە کراوەتەوە، هەر دووکاندارێک، یان خاوەن کۆمپانیایەک پارەی رسومات، کارەبا و ئاو قەرزاربێت ئاگاداری دەکەنەوە، تا پارەکە لە ماوەیەکی دیاریکراو و کورتخایەن بخاتە سەر حسابی بانکێک، ئەم بانکەش سەربە کوڕانی تاڵەبانییە، بەڵام ئەم قەرزە لەلای حکومەت ناسڕێتەوە، چونکە پارەکە ناگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی.
هەر بەپێی هەواڵەکەی ئەو میدیایەی سەربە لاهور جەنگی بێت، ئەمە هەنگاوێکی نوێیە لەلایەن جووت براوە، بۆ رووتاندنەوەی کاسبکارانی شارەکە، گوێ بە هیچ یاسا و رێسایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نادەن، تەنیا بۆ کۆکردنەوەی پارەیە بۆ خۆیان.