ڕێگا بە قوباد تاڵەبانی نادرێت بچێتە ئەنقەرە… کۆتا مۆڵەت بە یەکێتی دەدرێت

برسیکردنی خەڵکی ئەگەر جینۆساید نەبێت، ئەی چییە؟!

سەرەڕای پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی پابەندییەکانی، عێراق دەوڵەتێکە بەهیچ رازی نییە، و پابەندی ڕێکەوتن و بەڵێنەکانی نییە. کاری لە پێشینەی برسیکردنی کوردستانییانە و چێژی لێوەردەگرێت، و ئامانجی ڕووخاندنی قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی کوردستان و قڕکردنی کوردستانییانە.

بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان سەپاندنی بارودۆخێکی تایبەت بەسەر کۆمەڵە یان گەلێک کە ئامانج لێی برسیکردنیان بێت لە پێناو لەناوبردنی بەشێک یان هەموویان، بە جینۆساید دادەنرێت.

جینۆساید تەنها کوشتنی ڕاستەوخۆ ناگرێتەوە، بڕینی قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش جینۆسایدە. برسیکردن چ جیاوازییەکی لەگەڵ کیمیاباران و ئەنفال و زیندەبەچاڵکردن هەیە؟! تەنانەت سەپاندنی ئەم بارودۆخە دەروونییەی کە خەڵکی لە کوردستان تیایدا دەژین، کاریگەرییەکانی لە دوورمەودادا خراپتر و کارەساتبارتر دەبن لە هەر تاوانێکی تر. کەواتە ئەگەر تاوانی بڕینی قوتی کوردستانییان جینۆساید نەبێت ئەی چی ناودەنێن؟.

لە ئێستادا بۆ بەرپەچدانەوەی پیلانی نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، ئەرکی لە پێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتییانە لەو ئامانجەی کە عێراق هەیەتی و پێویستە هەوڵبدات کورد یەکدەنگ و یەکگرتووبێت.
ئەو زۆلە کوردانەشی کە پێیان وایە نەمانی هەرێم و بێ هێز بوونی لە بەرژەوەندی ئەواندایە، یاخود ئەوانەشی کە وای دادەنێن ئەگەر حکومەتی هەرێم لاواز ببێت ئەوان مووچەکانیان وەردەگرن، با ئەزیەتێک بکێشن و سەرێک لە ڵاپەڕەکانی مێژوو بدەن، بۆ ئەوەی بەچاوی خۆیان ببینن، کە چارەنوسی کورد کاتێک لاواز بێت بە جاش و باشیەوە یەکە و لای دوژمن، کورد هەر کوردە.

#QahramanOthman