بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 27/10/2023، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند کە هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر دوو دامەزراوەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.
ئەمە لە کاتێکدایە له ماوهی چهند رۆژی رابردوودا چەندین هێرش کراوەتە سهر بنکە سەربازییەکانی ئهمریكا له عێراق و سووریا و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاند کە لەئاست ئەو هێرشانە بێدەنگ نابن کە دەکرێتە سەر بنکە سەربازییەکانمان لە عێراق و سوریا.
دوێنێ شەویش وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند كە ئەمشەو هێرشێك بۆ سەر بنكەیەكی سەربازیی ئەمەریكا لە هەولێر ئەنجام دراوە بەڵام شكستیان پێ هێناوە.
لەمبارەیەوەش بات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: “ئاگاداری هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر بنکەیەكی سەربازیمانین لە شاری هەولێر، هێرشەکە سەرکەوتوو نەبووە و شكستی پێ هێنراوه و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا کەمێک زیان بەر شوێنەکە کەوتووە.”
گوتەبێژی پنتاگۆن ئاماژەشی بەوە دا: “لە 17ی ئەم مانگەوە ژمارەی ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا گەیشووەتە 16 هێرش، 900 سەربازمان لە بواری بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردووەتەوە و وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە دەکرێتە سەر هێزەکانمان.”