كادیرێكی ڕاگهیاندنی یهكێتی بۆ حزبهكهی: من ئیتر لە کاروانەکە دادەبەزم و چیتر لەگەڵ ئێوەدا نیم
ڕاگهیاندنكارێكی یهكێتیی نیشتمانی كوردستان دەستی له ئهندامێتی حزبهكهی كێشایهوە و ڕایدەگهیهنێت، من ئیتر له كاروانهكه دادەبهزم و چیتر لهگهڵ ئێوەدا نیم.
کادیری ڕاگەیاندنی ی.ن.ک ، شکۆ عومەر کاکەڕەش نامهیهكی دەستلهكاركیشانهوەی ئاراستهی بهرپرسی دەزگای میدیایی كهركووك و مهكتهبی ڕاگهیاندنی یهكێتیی و ڕای گشتی كرد و تێدا هاتووە، لە سۆنگەی درککردن بە پەرتەوازەیی و ناعەدالەتی و ناروونی بەرنامە و دیدگای حزب و زاڵبوونی مەحسوبیەت و رەچاونەکردنی لێهاتوویی کادیر و خزمەت و قوربانییەکانی خۆی و خانەوادەکەی و کەنارخستنی کەسانی دڵسۆز و گوێنەگرتن بۆ خەمخۆرانی حزب، بڕیارمدا وەک کادیرێکی راگەیاندنی ی.ن.ک، دوای زیاتر لە 18 ساڵ کارکردن لە راگەیاندن و 3 ساڵ لە ئۆرگانەکانی خوێندکاراندا، دەست لەکاربکێشمەوە و چیتر ئەندامی ئەو حیزبە نەبم، لەبەر ئەوەی هەمیشە پێموابووە کە هیچ کات نامەوێ ببمە بەشێک لە ئامێرێکی خراپ کە بەرەوە ناروون بەڕێوەبێت و پێموایە دەبێت مرۆڤ کە هەستی کرد لە شوێنێک جێگای نەماوە دەبێ بڕوات.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە یەکێتیی حزبێکی
خاوەن مێژوو و کاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسی و خەبات بووە لە رابروودا، پێویستە وردتر مامەڵە لەگەڵ کەسانی خۆیدا بکات و چیتر ئەم سیاسەتی پەرتەوازەکرد و بەرکەنارخستنە پەیرەو نەکات و واز لەو سیاسەتی بێباکییە بهێنێت کە ساڵانێکە دەستی داوەتێ.
هاوكات، شكۆ عومهر كاكهڕەش، ئهوەشی خستووەته ڕوو، سەیر لەوەدایە ئەم حزبە هەمیشە کاری لەسەر توڕەکردنی کادیرانی خۆی کردووە و کەمتر گوێی بۆ رەخنەو گلەییەکانیان گرتووە کە لە رابردوودا بنەمای کارکردن و گەشەسەندنی خودی حزبەکە بووە. ئێستاش بەوپەڕی بێباکییەوە مامەڵە لەگەڵ چەمکی رەخنە دەکات. هەموو رێکخراو و حزبێک بەپلان و بەرنامەی ورد کار لەسەر پێگەیاندنی کادیرەکانی خۆی دەکات و بۆ داهاتوو ئامادەیان دەکات، کەچی یەکێتیی بەپێچەوانەوە منی کادیری ئەم حزبە لەسەر بودجە و گیرفانی خۆم، خوێندنی ماستەرم تەواو کردووە و دەیانجار داوای کار و ئیشم لە لێپرسراوانی باڵای یەکێتیی کردووە بۆ تەوزیفکردنەوەی تواناکانم بەڵام دوای چەندین بەڵێن و بێئومێدبوون لە دۆخەکە، تێگەیشتم کە دروسکردنی ئومێد لە دۆخێکی وەهادا هەڵەیە و خۆهەڵخەڵەتاندنە، بۆیە گەیشتمە ئەو بڕوایەی بەدەنگی بەرز بڵێم: من ئیتر لە کاروانەکە دادەبەزم و چیتر لەگەڵ ئێوەدا نیم.
ئهوهشی گوتووە، لەم رۆژەوە من هیچ وابەستەییەکی حزبی و پیشەییم بە ریزەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانەوە نییە و ئازادم لە هەر هەنگاوێکی داهاتوومدا.