مەسرور بارزانی بڕی ٢٠ ملیار دیناری بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوەندەکانی خوێندن تەرخانکرد

بە بڕیاری مەسرور بارزانی بڕی ٢٠ ملیار دینار بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوەندەکانی خوێندن تەرخان کرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی کردووە کەوا بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ٢٠ ملیار دینار بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوەندەکانی خوێندن تەرخانکراوە

نووسراوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کەوا پێویستە بەڕێوەبەرایەتییەکان ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:

– دابەشکردنی ئەم کەلوپەلانە تەنیا بۆ ناوەندەکانی خوێندنە نەک دیوانی پەروەردەکان.

– کەلوپەلەکان لە ڕێکەوتی جیاواز جیاواز دەگەنە وەزارەت کە لە ڕێکەوتی ١٠ـی ٩ـی ٢٠٢٢ دەگەنە وەزارەت.

– لە دابەشکردندا دەبێت بەتەواوی پابەندبن بەو ڕێکارانە لە هاوپێچی نووسراوەکەدا هاتووە.