د.محەمەد خورشید: سوتاندنی شارێک بەتەواوی بەرزراگرتنی شارێکی دیکە لەلایەن میدیای یەکێتییەوە قابیلی قبوڵ نییە

د.محەمەد خورشید: سوتاندنی شارێک بەتەواوی بەرزراگرتنی شارێکی دیکە لەلایەن میدیای یەکێتییەوە قابیلی قبوڵ نییە

ئەندامێکی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛ دروستکردنی دژایەتی لەنێو شارەکان عوقدەیەکی نەفسییە، بابەتەکەش بەتەنیا هەولێر نییە، بەڵکو پەیوەندی بە هەموو کورد و کوردستانیانەوە هەیە، چونکە ئەگەر بیانەوێ شارێک بەتەواوی بسوتێنن و شارێکی دیکە بەرز راگرن ئەمە قابیلی قبوڵکردن نییە.

گوتیشی؛ کاتێک لایەنێک توانا و رەنگ و دەنگی لە شارێک نامێنێت، نابێت بەشێوازێک لە شێوازەکان سوکایەتی بە خەڵکەکەی بکات، چونکە ئەوە سوکایەتی کردن بەخۆیەتی، خەڵک کەرامەتیان بەرزە و شایەنی رێزن، ئەوەی ئەوان هەیانە و پێی گەیشتوون لە سایەی خوێنی شەهیدانی ئەم خەڵکەیە، بۆیە سوکایەتیکردن بە شارێک کە پایتەختی کوردستان قابیلی قبوڵکردن نییە.

روونیشی کردەوە کە ئەم بابەتی سوکایەتی و گاڵتەپێکردنە لە مێژە هەیە، خەڵکێی زۆر بەناوی کتێب و رۆمانەوە ویستوویانە سوکایەتی بەشارێک بکەن، نموونەی زەقمان هەیە، بۆیە ئەم جۆرانە من پێشنیاریان بۆ دەکەم پێداچوونەوەیەک بەدەرونیان بکەن، چونکە کێشەی دەرونی و بوغز نابێت پاڵنەربێ بۆ ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە خۆیان بکەن بە دوژمن، جگە لەوەش ئەم لایەنە سیاسییە (یەکێتی) ئەگەر کێشەی سیاسیە هەیە با بە گفتوگۆ چارەسەری بکات، نەک بوغز لە نێو خەڵک دروست بکات.