هەندێک نموونەی کەم و ١٠٠٪ لەسەر داهاتی سلێمانی کە چی لێ دێت؟
هەموو مانگێ ٨٣٪ی مووچەی فەرمانبەرانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و حەلەبچە لە هەولێرەوە بە (کاش) دەڕواتە سلێمانی کە دەکاتە ٢٨٧ ملیار دینار، تەنیا دەبێ ئیدارەی سلێمانی (١٧٪)ی باقییەکەی دیکە لە داهاتی ناوخۆی ئەو دوو پارێزگگایە دابین بکات؟ دەڵێن (نییە)!
چەند نموونەیەکی کەم لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی کە چی لێ دەکەن:
١- ٦٣٥ پسۆلەی پارەی وەرگرتن، پسۆلەی (٣٨) پارە وەرگیراوە و یەک دینار نەبووەتە داهات نەگەڕاوەتەوە خەزینەی ئیدارەی سلێمانی و کەسیش نازانێ کێ خواردوویەتی، تاوەکو مووچەی پێ بدرێن.
٢- ٥٠٠ ملیۆن دینار وەک مینحە دراوە بە پارێزگای حەلەبچە، یەک دیناری نەبووەتە مووچە و ئۆتۆمبێل و ئەم و ئەوی پێ چاککراوەو ژۆرێکییان لەسەر بانی خانووەی کە فەرمانگەکی حکومەت بە کرێ تێیدایە، بە نزیکەی ١٠٢ ملیۆن دینار چاککراوە! لە کوێ دنیا هەیە ژۆرێک بە ١٠٢ ملیۆن دینار چاککبکرێت؟
٣- (١٠٢٠٠) دەرزی جۆری ریمیکید بە ٦٥٠$ دولار کڕدراوە کە وایان نیشانداوە ئەسڵییە و دەرزییەکە دەرچووە تەقلیدەو لە بازار بە تاک بکڕی بە ٢٥٠ دولارە و تەنیا لەم کەیسەدا ٦٫٦٣٠٫٠٠٠$ شەش ملیۆن و شەش سەد و ٣٠ هەزار دولار دراوە بەو دەرزیانە کە لەئەسڵدا دەرزییەکە ئەسڵ نەبووەو تەقلید بووە و ئەو هەموو پارەی خەڵکی سلێمانی بوو کە دەبوایە بە مووچە بدرابوایا، کەچی دەدەن بە کۆمپانیایەکی دەرمان و بە ملیۆنەها دولار لەسەر حیسابی مووچەخورانی سلێمانی قازانج دەکەن؟
٤- ( ٢ ملیار و ٣٨١ ملیۆن دینار) مووچەی ٢٤ فەرمانبەری نەخۆشخانەیەک لە ماوەی ٥ ساڵ دراوەو یەک کەس لەو 5 ساڵە لە ونەخۆشخانە چارەسەری وەرنەگرتووەو ئە وهەموو پارەیەش بەناوی مووچە خوڕاوە؟
٥- نشتەرگەری (زراو-غودە- ریخۆڵە کوێرە- گەدە) لە نەخۆشخانەکانی حکومەت دەبێ بە (١٢ هەزار دینار) ئەنجامبدرێت، بەڵام لە سلێمانی بە ٤٠٠ هەزار دینار کراوە و پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە؟ بو خەڵک (ئەزیەت دەدەن!).
٦- یەک بەنکی سلێمانی نەبەستراوەتەوە بە سیستەمی ئەلکترۆنی بانکەکانی کوردستان تاوەکو مووچەی بندیوارەکان ئاشکرا نەبن و نەزانرێت ئەو داهاتەی داخیلی بانکەکان دەبن چی لێ دێت؟
٧- بە ملیۆنەها دینار پارەی خەرجکراوە بو هەندێ جوری دەرمان و تویب کە ماوەی ئێکسپایەر شەش مانگ و دوو مانگ و سێ مانگی ماون و دەرمانەکان بە گران کڕدراون وەک ئەوەی هەر دەرمانێک ٣ ساڵ و زیاتر ئێکسپایری مابێت؟ بو لەو خەڵکەی سلێمانی دەکەن؟
٨- ئوتۆمبێلی هەڵوەشاو بەکەل و پەلی ناوخۆی ئوتۆمبێلەوە بە ٨٠ هەزار دینار دراوە بە کۆمپانیایەک و ئەگەر ئوتۆمبێلەکە تەنیا هەیکەل بیت بە ١٢ هەزار دینار بو هەمان کۆمپانیا کە (هی خۆیانە) دواتر هەر هەموو ئۆتۆمبێل بە کەل و پەلەوە یەک تۆن بە ١٢ هەزار دینار دراوە بە کۆمپانیاکە؟ پارە دەدەنە کۆمپانیا، بەڵام نادەن بە مووچەخۆرانی خەڵکی سلێمانی!
٩- (١٥٪) داهاتی ئۆتۆمبێلی هەڵوەشاو دەبێ بگەڕێتەوە خەزینەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچووی سلێمانی، یەک دینار نەگەڕاوەتەوە خەزینە تاوەکو مووچەی خەڵکی سلێمانی پێ بدرێت؟
١٠- تەنیا (١٦٪)ی داهاتی باج لە هەرێمی کوردستان لە سلێمانی کۆدەکرێتەوەو تۆماردەکرێت، ئەوی دیکە لە کۆمپانیاکانی خۆیان وەرناگرن و باقی پارەکەی دیکەش نازانرێت چی لی دێت و ناگەڕێتەوە خەزینەی حکومەت تاوەکو مووچەی خەڵکی سلێمانی پێ نەدرێت؟
ئەوە دڵۆپێکە لە دەریایی داهاتی سلێمانی کە بەس خۆیان دەزانن چی لێ دەکەن و چون (تەبەخۆری دەکەن) و مووچەی خەڵکی پێ نادەن و دەڵێن داهات لە سلێمانی نییە و کەمە!
خەڵکی سلێمانی ١٠٠٪ دڵنیابن لەوەی (٢٥٠ دیناریش) لە ماف و داهاتی سلێمانی لە هەولێر نامینێت و دێت بو سلێمانی، یەک دیناریش لە هەولێر نامینێت کە هی سلێمانییە و هەمووی دەگەڕێتەوە سلێمانی. (بڕۆن بپرسن کوا داهاتی سلێمانی).
هێڤیدار ئەحمەد