سلێمانی تاڵان دەکرێت
قۆرغکردنی زەوی و زاری سلێمانی لە لایەن دەسەڵاتدارانی شارەکە کە یەکێتییە بەردەوامە ، لە ماوەکانی ڕابردوو هەزاران دۆنمی زەوی ستراتیژی شارەکە لە لایەن یەکێتییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە
بەپێی بەدواداچوونەکانی بازمیدیا ئێستا هیچ زەوییەکی ستراتیژی شارەکە نەماوە کە موڵکی شارەوانی بێت یاخود کەسێکی ئاسایی سەرجەمییان دەستیان بەسەرداگیراوە ، بە تایبەت ئەو گردانەی کە لەشار ناسراون،ئەوانەشی ماون دارستانن هەوڵی سوتاندنیان دەدرێت، لە دوایین حاڵەتدا دوێنی لە شاری سلێمانی، ژمارەیەك خاوەن زەویی كشتوكاڵی خۆپیشاندانێكیان ئەنجام دا و گازاندەی ئەوەیان كرد كە لە لایەن ئیدارەی گشتیی یەكێتی و بەرپرسانی ئەو حزبەوە زەوییەكانیان دابەش كراوە و كراوەتە پرۆژەی بازرگانی و نیشتەجێكردن
لەمبارەیەوە نوێنەری خاوەن زەوییە كشتوكاڵییەكان ئاشكرای كرد كە خاوەنی 22 گرێبەستی كشتوكاڵین، یەكێتی و بەرپرسانی ئەمنیی یەكێتی زەوییەكانی لێ دابەش كردوون و هێشتا قەرەبوو نەكراونەتەوە
بەپێی زانییاریەکانی بازمیدیا لەم بارەیەوە یەکێتی سەرجەم بەرپرسانی شارەوانی ئاگادارکردۆتەوە کە بەهیچ شێوەیەک لێدوان لەم بارەیەوە نەدرێت بۆ میدیاکان