بە بۆنەی دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی ئیمارات، سهرۆك وەزیران مهسرور بارزانی پیرۆزبایی لە شێخ مەنسوور بن زاید دەكات .
لە تویتێکدا سهرۆك وەزیران مەسرور بارزانی، بە بۆنەی هەڵبژاردنی شێخ مهنسوور بن زاید وەک جێگری سەرۆکی ئیمارات، پیرۆزبایی ئاراسته کرد.
هەروەها سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی شێخ خالید بن موحەممەد بن زاید کرد، کە وەک جێنشینی شارەداری ئەبووزەبی دەستنیشانکرا.
تویتەکەیدا سهرۆكی حكومهت راشیگەیاندووە، هیوادارین پەیوەندییەکانیان لەژێر سەرکردایەتی شێخ موحەممەد بن زاید لەگەڵ ئیمارات بەهێزترببن.
سهرۆك وەزیران مەسرور بارزانی هەروەها پیرۆزبایی ئاراستهی هەریەک لە شێخ ههززاع بن زاید و شێخ تەحنون بن زاید بەبۆنەی دەستنیشانکردنیان وەک جێگرانی فەرمانڕەوای دوبەی کرد.