بەشێک لە گوتاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کورستان، بۆ ژمارەیەک لە باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتان لە میانی ئاھەنگەکانی ھاتنی سەری ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆز :
📌 زۆر سوپاس بۆ پەسەندکردنی ئەم بانگهێشتە و هاتنتان بۆ ئێرە، زۆر خۆشحاڵم ئەمشەو میوانداریتان بکەم بۆ ئاهەنگی نەورۆز.
📌 نەورۆز بۆ ئێمە زۆر واتای هەیە و ئەم مانگە پرە لە ڕووداو هەندێک خۆش و هەندێکیش ناخۆش.
📌 نەورۆز، واتە سەرکەوتنی ڕووناکی بەسەر تاریکیدا.
📌 نەورۆز دەستپێکێکی نوێیە، ساڵێکی نوێیە، هیوای ساڵێکی خۆشتان بۆ دەخوازم و ساڵی نوێ و نەورۆزتان پیرۆز بێت.
📌 دەتوانم بڵێم دوای چەندین کۆبوونەوە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوتاکانمان لە حکومەتی فیدراڵی گەیشتووینەتە هەندێک ڕێککەوتنی سەرەتایی.
📌 لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فێدراڵ ڕێککەتوین کێشە و جیاوازییەکانمان بگۆرین بۆ دەرفەت زۆرێک لە کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکەین و پلان دابنێین بزانین چۆن بەرەو پێشەوە برۆین و هەماهەنگی بکەین.
📌 زۆر گەشبینم دەتوانین کێشەکانمان چارەسەر بکەین.
📌 لەم بۆنەیەدا کە دوای دوو ڕۆژی دیکە ساڵی نوێیە، ڕاگەیەندراوێکم دەبێت و لەو ڕاگەیەندراوەمدا ئاماژە بەوە دەکەم کە پێمان باشە جێگری سەرۆک وەزیران و تیمی وەزاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی وەزیران بکەنە شوێنی چارەسەرکردنی کێشەکان.
📌 دەتوانین هەموو کێشەکان چارەسەر بکەین ئەگەر نیەت و خواستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەمان هەبێت، بەدڵنیاییەوە دەتوانم پێتان بڵێم من ئەو نیەت و خواستەم هەیە بۆ چارەسەر هەموو کێشەکان.