دژە تیرۆری كوردستان جارێكی تر یەكێتی شەرمەزار كرد
ئەردەلان جاف:
بە ئەنجام دانی گردبوونەوەیەك لەبەردەم دادگای هەولێر كەسوكاری بەندكراوێك وایان نیشاندا كە كوڕەكەیان بێ تاوان لە لایەن دژە تیرۆری كوردستانەوە دەستگیر كراوە و لەژێر ئەشكەنجەدانی توند دانپێدانانی (ئیعترافی) پێكراوە.
دواتر هێزی دژە تیرۆری كوردستان بەڵگەی ئەندامبوونی ئەو گەنجە تیرۆریستانەی بڵاو كردەوەو دەركەوت كە یەكێتی لەپشت جوڵاندنی ئەو خانەوادەیە بە مەبەستی فشار خستنە سەر دادگا لە لایەك و دوور خستنەوەی چاوەكان لەسەر كەیسی تیرۆر كردنی شەهید هاوكار جاف لە لایەكی دیكە
ئەو كارەی كە دژە تیرۆری كوردستان ئەنجامی دا جارێكی تر متمانەی كوردستانیانی بەو هێزە بەهێزتر كردوو یەكێتیشی بۆ جارێكی تر شەرمەزار كرد