باندێکی مەترسیداری بازرگانی کردن بەچەک لە سلێمانی دەستگیرکرا

لە سلێمانی ٥ کەس بە تۆمەتی ساختەکای و بازرگانیکردن بە چەکەوە دەستگیرکران

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد ، دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیس زانیاریی پێویستیان لەسەر ژمارەیەک تۆمەتبار کۆکردەوە کە لەشێوەی بانددا پاسپۆرت و پێناس و چەند بەڵگەنامەیەکی دیكە ساختە دەکەن، ھەروەھا بازرگانی بەچەکەوە دەکەن، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لە چالاکییەکی ھاوبەشدا مەفرەزەکانی نووسینگەکانی نەھێشتنی تاوانی کوردسات و رۆژھەڵات و نەھێشتنی ساختەکاریی توانیان ھەر پێنج تۆمەتبارەکە لەکاتی دروستکردنی بەڵگەنامەی ساختە و مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی چەک دەستگیربکەن.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە ، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر شەش چەک لە جۆری دەمانچە و چەند بەڵگەنامەیەکدا کە تۆمەتباران ساختەیان کردبوو.