ڕوونکردنەویەك لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایك بوونی هەولێر

نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ئافرەتێک ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

دەقی ڕوونکردنەوەی نەخۆشخانە:

ڕوونکردنەوەیەك لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایك بوونی هەولێر

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێکی ناڕاست لە چەند سۆشیال میدیایەك کە گوایە ئافرەتێك بەهۆی کەم تەرخەمی نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە

لێرەوە ڕوونی دەکەینەوە کەوا بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ئەم نەخۆشە بۆ ماوەی (٣) سێ رۆژ لەماڵەوە ژانی سکی هەبووە دواجار کە بارودۆخی زۆر توند دەبێت ئینجا بەپەلە دەیهێننە نەخۆشخانە و لەوێ دەست بەجێ پشکنین بۆ دەکرێت و دەردەکەوێت سكی پڕە لەدەرەوەی منداڵدان (حمل خارج رحم)، و دەستبەجێ (٢) کانیولای بۆ دادەندرێت و پشکنین خوێنی بۆ دەکرێت دەردەکەوێت ڕێژەی خوێنی زۆرکەمە و هیمۆگلۆبینی گەیشتۆتە خوار (٣) ڕاستەوخۆ دوای ڕەزامەندی بنەماڵە لەبەر مەترسیداری حاڵەتەکە براوەتە ژووری نەشتەرگەری و کاری پێویستی بۆ کراوە بەڵام بەهۆی دواکەوتنی لەسەردانی کردنی نەخۆشخانە بارودۆخەکەی irreversible shock بووە. دوای نەشتەرگەری لەیەکەی چاودێری چڕ خەوێندراوە.

دوپاتی دەکەینەوە کەوا ئەوەی لەسەر ئەرکی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندان بووە کراوە بەڵام دواکەوتن هۆکاربووە.

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی هەولێر