دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی ئەوەی گوایە کارگێری پێشووی یانەی بارسێلۆنا، بەرتیلیان داوەتە ناوبژیوانێک، ئەو ناوبژیوانە هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، خۆزێ ماریا ئێنریکێ ناوبژیوانی خانەنشینی لالیگا، تۆمەتەکانی وەرگرتنی بەرتیل رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو تەنها وەکو هاوکاریەک ئەو پارەیەی لە یانەکە وەرگرتووە، بۆ ئەوەی رێنمایی یاریزانانی یانەکە بکات، بۆ ئەوەی چۆن رەفتار لەگەڵ ناوبژیوانەکان بکەن.
لەلایەن خۆشیەوە یانەی بارسێلۆناش لە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاویکردەوە، کارگێری ئەو کاتەی یانەکەیان لە ساڵی ٢٠١٦، ناوبژیوانەکەیان تەنها وەکو راوێژکار دەست نیشانکردووە و هیچ بەرتیلێکیان پێنەداوە.
وەڵامێک بنووسە