لەسەر بانگهێشتکردنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات و بەشداری کردنی لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دووبەی ، دانانی ئاڵای کوردستان لە ڕیزی ئاڵای وڵاتان ، سۆشیال میدیای یەکێتی بە هەموو شێوەیەک کەوتووەتە دژایەتیکردنی بەشداری سەرۆکی حکومەت لەم لوتکەیە ، کە چەندین دیداری گرنگی ئەنجامداوە بۆ ئەم مەبەستە نووسەرێک کوڕانی جەلال تاڵەبانی بە سەگی پۆلیسی ناودەبات کەوا بە شیاوی پێش دەرگای لوتکە و کۆڕبەندە جیهانییەکانیشیان نازانێت پرسیار دەکات و دەڵێت ، ئەرێ تا ئێستا کوڕانی مام جەلالتان بینیووە بۆ دەرەوەی وڵات بانگھشێت بکرێن؟
شەماڵ پێنجوێنی لە درێژەی بابەتەکەی دەڵێت :
کوڕانی مام جەلال ڕۆژانە فلان مەسئول کۆمیتە و مەسئول مەڵبەند دەبینن، ئەگەر ئەوانیش نەبوون ئەوە خۆیان سەردانی خۆیان دەکەن، ئەگەر ھەر کەسیان دەست نەکەوت پیاسەیەک دەکەن بەنێو باخەکەی ماڵیاندا، لە بانگھێشتە نێودەوڵەتییەکان نەک خولەکێکیان پێنادرێ قسە بکەن، بەڵکو بانگھشێت ناکرێن و حسابی تورێکی قوڕاویان بۆ ناکرێ.
ئەرێ تا ئێستا کوڕانی مام جەلالتان بینیووە بۆ دەرەوەی وڵات بانگھشێت بکرێن؟
دەبێ ھۆکار چیبێت، ھەر نەبێ حزبە ئیسلامییەکان بەشداری کۆربەندە ئیسلامییەکان دەکەن، کەچی یەکێتی ئەوەشی بەرنەکەوتووە، ناخۆشترین شت ئەوەیە بە مرۆڤت نەزانن و بە قەد سەگێک کە پاسەوانی لە کۆربەندە جیھانییەکان دەکات ، قیمەتت نەبێ کەچی بێیت و ڕەخنە لە دیارەکان بگریت، مەبەستمە بڵێم وەک میدیای یەکێتی و پینەکردن بۆ چنەییەکانی خۆیان کە لە ھیچ شوێنێک بوونیان نییە ، جا دوای ئەو پۆستە دڵنیابن لەگەڵ ئەندامێکی سەرکردایەتی خۆیان دەردەکەون.