مەسرور بارزانی سەردانی ئەو فرۆشگەیە دەکات کە ھەناری کوردستان بەبازاڕ دەکات

مەسرور بارزانی سەردانی ئەو فرۆشگەیە دەکات کە ھەناری کوردستان بەبازاڕ دەکات

 

ئەمڕۆ شەممە (3ی کانوونی یەکەمی 2022) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر سه‌ردانی ئه‌و فرۆشگه‌یه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ناری كوردستان به‌بازاڕ ده‌كات، هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا هه‌نار ده‌كڕێت وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ به‌رهه‌می ناوخۆیی .

 

مەسرور بارزانی لە سەردانەکەیدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەبەستێت و باس لە ھەناردەکردنی ھەناری کوردستان دەکات بۆ بازاڕەکانی جیھان ، ھەروەھا تیشک دەخاتە سەر چەند بەرھەمێکی دیکە و بە گرنگیەوە باسی لێوە دەکات ، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند:

 

*توانیمان بۆ یەکەمین جار بەرووبومی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ھەناردەی دەرەوە بکەین

 

* ئەمە بەڵێنێک بوو کە پێشووتر داومانە و ئێستا سوپاس بۆ خوا کردمان بە کردار.

 

* دەرگایەکی نوێ بۆ جوتیارانی ھەرێمی کوردستان کرایەوە کە ئەمەش ڕێگە خۆشکەرە بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمە کشتوکاڵیەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی ھەرێمی کوردستان

 

* ھەوڵ دەدەین بەرھەمەکانی دیکەی وەک ترێ و ھەنجیر و ھەنگوین و سێویش لە داھاتوو ڕەوانەی وڵاتان بکەین

 

 

*ئەمە مژدەیەکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان ، دەبێتە سەرچاوەیەکی دیکەی داھات بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان و بەرەوپێشچوونی کەرتی کشتوکاڵی.

 

*لەگەڵ زۆر وەڵاتی ئەوروپا قسەمان کردوە کە بەرھەمەکانمان پێ بگەن و ھەوڵ دەدەین دەرگای زیاتر بەڕووی بەرھەمە خۆماڵیەکانی کوردستان بکەینەوە.

 

*تاکوو ئێستا بۆ پێنج وڵاتی کەنداو ئەم بەرهەمانە دەڕوات، لەگەڵ هەندێ وڵاتی تریش لە ئەوروپا قسەمان کردووە، بۆ بریتانیا دەڕوات، بۆ سوید دەڕوات، لەگەڵ ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و زۆر وڵاتی تری یەکێتیی ئەوروپا قسەمان کردووە.

 

* ئەمە پرۆسەیەکی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی هەموو بازاڕی ئەوروپا بە ڕووی کوردستاندا بکەنەوە.

 

* بۆ ئەوەی پاڵپشتیی جووتیارانی خۆمان بکەین، هەرچی پێویست بێت دەیکەین، بەڵام لە هەمان کاتیشدا هاووڵاتیی تریشمان لەبەرچاوە بۆ ئەوەی نرخ لەسەر هاووڵاتی گران نەبێت ئێمە هەوڵ دەدەین یارمەتیی جووتیاران بدەین.