بەپێی یاسای خانەنشینی پێشمەرگە، هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ مووچەی تەواو و بە دەرماڵەوە خانەنشین دەبێ

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ڕاگەیەندرا

بەپێی یاسای خانەنشینی پێشمەرگە، هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ مووچەی تەواو و بە دەرماڵەوە خانەنشین دەبێ

رێڤینگ ھروری، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، رای گه‌یاند: “بڕیاری خانەنشین کردنی پێشمەرگە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە خانەنشین کراون و پرۆسەکە بەردەوامە و بەپێی خزمەت و تەمەن خانەنشین دەبن.”

رێڤینگ هروری به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاندووه‌: “ئێستا خانەنشینی پێشمه‌رگه‌ بۆتە ناچاری، به‌جۆرێك گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك تەمەنی بووە 45 ساڵ و 15 ساڵ خزمەتی هه‌بێ، دەتوانێت خانەنشین بێت و ئەگەر لەو شوێنەی دەوامیش دەکات پێویستیان پێی ھەبێت، دەتوانێت زیاتر دەوام بکات و ئەوانەی دیکەش بەپێی پلە خانەنشینیەکەیان دەگۆڕێت و ھەر پلەیەک و لە تەمەنێک خانەنشین دەکرێت، بۆیە ناکرێت تەمەنیان لە 63 ساڵ دەرباز بێت و پێویستە خانەنشین بن.”

ھروری ڕوونیشیکردەوە: “فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ كه‌ خانەنشین دەبن دەرماڵەیان دەبڕدرێت، بەڵام بەپێی یاسای خانەنشینی پێشمەرگە، هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ مووچەی تەواو و بە دەرماڵەوە خانەنشین دەبێ و مووچه‌كه‌ی كه‌م ناكرێته‌وه‌.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button